سێیەمین کۆنفرانسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان دەستیپێکرد
سێیەمین کۆنفرانسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان لە شاری حەسەکەی باکوری سوریا و ڕۆژهەڵاتی سوریا دەستیپێکردو ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.
ناوەندی هەواڵ
سێهەمین کۆنفرانسی یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" لە حەسەکە بە دروشمی "هێزی گهرەنتی ئازادی ژنان، پاراستنی خاک و تێکشکاندنی داگیرکاری" دەستیپێکرد و بڕیارە کۆنفرانسەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بێت.
کۆنفڕانسەکە ئەمڕۆ ٣٠ی نیسان دەستیپێکرد کە تێیدا ٤٠٠ یەکەی پاراستنی ژنان لە ناوچە جیاجیاکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا و هەروەها هەموو فەرماندەکانی یەکەکان بەشدارن، لەوانە ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات "هەسەدە"، نەورۆز ئەحمەد، سوزدار دێرک، نوێنەرانی ڕێوهبهری ژنان لە خۆبەڕێوەبەریی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و کۆنگرهی ستار و هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگای ژنان و نوێنەرانی هێزە نێودەوڵەتییەکان.
وتاری کردنەوەی کۆنفڕانسەکە لە لایەن نەورۆز ئەحمەد، ئەندامی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دەستیپێکرد.
یەکینەکانی پاراستنی ژنان کە لە ٤ی نیسانی ٢٠١٣ دامەزراندنیان ڕاگەیاند، لە ساڵی ٢٠٢٠ دووەمین کۆنفڕانسی خۆی ئەنجامدا.