فیگەن یوکسەکداغ: لەپێناو ڕەنج و ئازادی دەگەڕێینەوە بۆ گۆڕەپانی ١ی ئایار
فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە لەسەر هەژماری تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت: لە پێناو ڕەنج، نان و ئیرادە و و ئازادیمان جارێکی دیکە دەگەڕێینەوە بۆ گۆڕەپانەکانی ١ی ئایار.
ناوەندی هەواڵ
فیگەن یوکسەکداغ، هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپە، لەسەر تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێکی بەبۆنەی ١ی ئایار، ڕۆژی جیهانی کرێکاران بڵاوکردەوە.
فیگەن یوکسەکداغ کە لە ژمارە ١ی جۆری ئێفی زیندانی کاندێرا، دەستگیرکراوە، بە بۆنەی ١ی ئایارەوە پەیامێکی بڵاوکردەو و دەڵێت: "سڵاو بۆ ئەوانەی کە بە دڵخۆشییەوە لە گۆڕەپانەکاندا پێشوازی لە ١ی ئایار دەکەن، بۆ ڕەنج، نان، ئیرادە و ئازادیمان جارێکی تر دەگەڕێینەوە گۆڕەپانەکانی ١ی ئایار".