سیما عەلیپوور چالاکوانی مافی مرۆڤ دەستبەسەر کرا

سیما عەلیپوور، چالاکوانی مافی مرۆڤ، کە نیشتەجێی تەبرێزە، دوای ئەوەی لە ١٧ی ئادار لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعاتەوە بانگهێشت کرابوو بۆ ئەوەی وتە بدات، دەستبەسەر کرا.

ناوەندی هەواڵ

 

سیما عەلیپوور، چالاکوانی مافی مرۆڤی ئازەربایجانی کە لە تەبرێز نیشتەجێیە، دوای ئەوەی لە ١٧ی ئاداردا لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە تەبرێز بانگهێشت کرابوو بۆ ئەوەی وتە بدات، دەستبەسەر کرا.

 

سیما عەلیپوور پێشتر چەندین جار دەستبەسەر کرابوو، لە ماوەی پڕۆسەی دەستبەسەرکردندا چەند جارێک بە کەفالەت ئازاد کرابوو، ڕۆژی ١٣ی شوبات، سیما عەلیپوور لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە داوای لێکرا بچێتە بەڕێوەبەرایەتی ئیتلاعاتی سوپای پاسداران لە تەبرێز، بەڵام نەچووە چونکە بانگهێشتنامەکە بە 'نایاسایی' دادەنرا.

 

پۆلیسی ئیتلاعات هەفتەی ڕابردوو سیما عەلیپووری لە ماڵەکەی خۆی دەستگیرکرد، ماڵەکەی پشکنی و دەستی بەسەر بەشێک لە کەلوپەلی تایبەتی خۆی و مۆبایلەکەیدا گرت و فشاری خستە سەری بۆ ئەوەی وتە بدات.