لە نەورۆزی شەنگالەوە: ئازادی بەدەستدەهێنین

ئەمساڵ کۆمەڵگەی ئێزدی بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە باخچەی ڕێبەر ئاپۆ لە دۆڵی قەرس لەگەڵ کۆمەڵگەی عەرەبی جەژنی نەورۆزیان بەڕێوە برد، ژنانی ئێزدی کە بە جۆش و خرۆشەوە جەژنی نەورۆزیان گێڕا، وتیان: ئازادی بەدەستدەهێنین.

شەنگال

 

نەورۆزی ٢٠٢٥ لە شەنگال بە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و گروپەکانی هەڵپەڕکێ و گۆرانی بەڕێوەچوو، ژنانی ئێزدی کە بەشدارییان لە ئاهەنگی نەورۆزدا کردبوو بۆ دەزگاکەمان قسەیان کرد.

 

"جەژنی نەورۆز لە ڕێبەرەکەمان پیرۆز دەکەین"

وەلات جانۆ، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی گوندی بۆریک پیرۆزبایی نەورۆزی لە هەموو لایەک کرد و وتی: سەرەتا پیرۆزبایی لە ڕێبەر ئاپۆ و گەریلاکانی سەر شاخ، هەروەها گەلی کورد دەکەین، ئەمە نەورۆزێکی خۆشی و خۆشگوزەرانییە، زۆر دڵخۆشین کە ئەمڕۆ کۆمەڵگەکەمان خۆی ڕازاندوەتەوە و پڕە لە خۆشی و شادی پیرۆزبایی ئەم نەورۆزە لە کۆمەڵگەی ئێزدیمان دەکەین.

 

"نەورۆز ڕۆژێکی زۆر جوانە"

تەورێ حەسەن، ئەندامی ئەنجومەنی ژنانی گوندی بۆریک ئاماژەی بەوەکرد، زۆر دڵخۆشە بە پەیامی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی: ئێمە ئەم نەورۆزە لە ڕێبەر ئاپۆ و ژنانی جیهان پیرۆز دەکەین، بەڕاستی ئەم نەورۆزە زۆر جوانە، گوێمان لە پەیامی ڕێبەر گرت و زۆر دڵخۆش بووین، سڵاومان بۆ ڕێبەر ئاپۆیە لێرەوە بۆ ئیمرالی، پێش فەرمانەکە کۆمەڵگای نەورۆزیان نەدەکرد، بەڵام دوای ئەو فەرمانەکە خۆمان ڕێکخست و وەک هەموو گەل و کۆمەڵگەیەک نەورۆزمان پیرۆز کرد، نەورۆز ڕۆژێکی زۆر خۆشە، بەهار دێت.