سێیەم ڕۆژی کۆنگرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی بەڕێوەدەچێت
کار و چالاکییەکانی یەکەمین کۆنگەرەی هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی لە سێیەم ڕۆژیدا بەڕێوەدەچێت و ئەمڕۆ هەڵبژاردن ئەنجام دەدرێت.

سلێمانی
لە ١٥ی ئایار، لە هۆتێل هایکرست لە شاری سلێمانی، بە دەستپێشخەریی ڕێکخراوی یەکێتی ژنانی کوردستان، بە دروشمی "لەسەر بنەمای شۆڕشی ژنان، بەرەو کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک” یەکەمین کۆنگرەی دوای دامەزراندنی هاوپەیمانی نەدا "هاوپەیمانی ژنانی دیموکراتیکی هەرێمی" دەستی پێکردو ئەمڕۆ لە سێیەم ڕۆژدا بەردەوامە.
ئەمڕۆ سەرەتا ڕاپۆرتی کار و چالاکییەکانی هاوپەیمانێتییەکە لە نێوان ساڵانی ٢٠٢١ بۆ ٢٠٢٥، بە ڤیدیۆ خرایەڕوو، هەروەها گفتوگۆ لەسەر چەند بابەتێک دەکرێت و هەڵبژاردنیش ئەنجام دەدرێت.
لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا، لە چوارچێوەی چەند پانێڵێکدا گفتوگۆ لەسەر تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادیی و یەکسانی و ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و پشتگیرییکردنی ڕێکخستنەکانی ژنان، ئاستەنگییەکان لەلایەن عەقڵییەتی پیاوسالاری و سیستمی سەرمایەداری و دەوڵەت-نەتەوە کرا.