لە کۆڕێکدا لە میسر تیشک خرایەسەر ژنانی سووریا لە نێوان وەدەرنانی سیاسی و توندوتیژی ئیسلامیدا

بە ئامادەبوونی ژنانی چەند وڵاتێک، لە میسر کۆڕێک بۆ تاوتوێکردنی ڕاستی ژنانی سووریا لە نێوان وەدەرنانی سیاسی و توندوتیژی ئیسلامی، لێکۆڵینەوە لە ئاڵەنگریەکانی ئێستا و ئەگەری چارەسەرەکان بەڕێوەچوو.

ئەسما فەتحی

 

قاهیرە-ڕاستی ژنانی سووریا لەم کاتەدا، لە پێشەنگی گفتوگۆکانی ناوچەکەدایە، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو ئاڵەنگاریانەی کە دوای سەرهەڵدانی هەتەشە جیهادی بۆ دەسەڵات ڕووبەڕوویان دەبێتەوە. ئەمەش مەترسی لەسەر ئاسۆکانیان دروستکردووە وەک هاوبەشێکی چالاک لە کۆمەڵگەدا، هاوشێوەی ئەوەی لە زۆرێک لەو وڵاتانەدا ڕوویداوە کە گواستنەوەی هاوشێوەیان بەسەر هاتووە.

 

لە میانی کۆڕەکەدا کە دوێنێ ١٧ی ئایار بەڕێوەچوو، زۆرێک لەو پرس و ئاڵەنگاریانەی کە ژنانی سووری لە قۆناغە مێژووییە جیاوازەکاندا ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، هەروەها چۆن توانیویانە بەسەر ئەو جۆرە فشارە جۆراوجۆرانەدا زاڵ بن کە تا ئەمڕۆ بەرگەیان گرتووە، گفتوگۆیان لەسەر کرا.

 

بەشداربووانی چەند وڵاتێک لەوانە میسر، سودان، جەزائیر و فەڵەستین، ئەزموونەکانیان سەبارەت بە ڕاستی ناوخۆیی ژنان لە وڵاتەکانیان ئاڵوگۆڕ کرد، تیشکیان خستەسەر دیارترین نیگەرانییەکانیان سەبارەت بە دۆخی سووریا، ئەو ئاڵەنگاریانەی کە ژنان لەم ڕووەوە ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەتایبەتی کە ژمارەیەکیان بە قۆناغێکی دەسەڵاتی ئیسلامیدا ژیاون، لەو ماوەیەدا ژنان تووشی بەڵای پەراوێزخستن و دوورخستنەوە بوون، لەنێویاندا میسر.

 

لێکۆڵینەوە لە ڕەگ و ڕیشەی مێژوویی یارمەتیدەرە بۆ تێگەیشتن لە ڕاستی ژنانی سووریا

لەیلا موسا، نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لە میسر جەختی کردەوە کە بۆ تێگەیشتن لە وەدەرنانی سیاسی و پەراوێزخستنەی ژنانی سووریا کە لەمڕۆدا دەناڵێنن، پێویستە بگەڕێنەوە بۆ ڕەگ و ڕیشە و ڕێڕەوی مێژوویی خۆیان، لە سەربەخۆیی لە داگیرکاری فەرەنساوە تا ئێستا. گرنگی پێداچوونەوە بەو قۆناخانەی ژنانی سووری بەڕێوە بردوون، سروشت و ڕادەی بەشدارییان و هۆکارەکانی نەتواناییان لە زاڵبوون بەسەر پەراوێزخستنی سیاسی لە زۆرێک لە ناوچەکانی سووریا لە ماوەی دەیان ساڵدا جەختی کردەوە.

 

ئاماژەی بە بوونی ئەزموونی ناوازە لە دوای ساڵی ٢٠١١ کرد، لەوانەش خۆبەڕێوەبردن، کە تێیدا ژنان ڕۆڵێکی دیاریان هەبوو لە تێپەڕاندنی ئەم قەیرانەدا، دووڕیانێکی ڕاستەقینە لە شێوازی بەڕێوەبردنی دۆخەکە لەلایەن دەسەڵاتداران لە دیمەشقەوە هەیە، هەوڵیش هەیە بۆ دووبارە داڕشتنەوەی سیاسەتەکانی پێشوو.

 

پێی وابوو کە بارودۆخی ئێستا پێویستی بە گەڕانەوە بۆ مێژوو، خوێندنەوە و هەڵسەنگاندنی وردی دۆخەکە هەیە، پاشان پێشنیارەکان بۆ کارکردن لە ڕێگەیەوە، بۆ گۆڕینی ڕاستی ژنانی سووریا و گەیشتن بەو ئامانجانەی کە لە شۆڕشەکەیان لە سووریا ئاواتەخوازن.

 

سەبارەت بە کاریگەری ئەم جۆرە گفتوگۆیە لەسەر ناوخۆی سووریا ئاماژەی بەوەدا، کە میسر پێکهاتەیەکی گەورەی وڵاتانی عەرەبی هەیە کە بەدەست قەیرانەکانەوە دەناڵێنن، هەروەها زۆرێک لە ژنان بێئاگان لە ڕاتی ژنانی سووریا. ئەم جۆرە کۆڕانە ڕۆشنایی زیاتریان بۆ دەخەنە ڕوو، کارلێککردن لەگەڵ ژنانی کۆمەڵگەکانی دیکە دروست دەکەن کە بەدەست هەمان قەیرانەکانەوە دەناڵێنن. ئاڵوگۆڕی بیروبۆچوون و فێربوون لە ئەزموونی ژنانی وڵاتە جیاوازەکان هەیە، لێرەوە لێکنزیکبوونەوە و کارلێککردن لەسەر چەندین خاڵ دێتە ئاراوە.

 

لەیلا موسا ئاشکرای کرد کە ئیسلامی سیاسی میتۆدۆلۆژیای هەیە، تەنانەت ئەگەر ناوەکانیش جیاواز بن. بەڵام ڕادەی کاریگەرییەکەی ئەو ڕۆڵەی کە دەیگێڕێت، تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە تایبەتمەندییەکانی هەر کۆمەڵگەیەکەوە. بەڵام هاوبەشی هەیە کە لە ڕێگەی ئەم کۆڕەوە، گفتوگۆیانەوە بۆ پێشخستنی پێگەی ژنان سەرهەڵدەدەن و یەکدەگرنەوە، پرسەکانی ژنان وەک یەکن، تەنانەت ئەگەر کات و شوێنەکەش جیاواز بن. هەرچەندە جیاوازی هەیە، بەڵام هاوبەشییەکان بەسە بۆ دروستکردنی پردی کارلێککردن لە نێوان ژناندا.