لە ماوەی دوو هەفتەدا زیاتر لە ٧٠ گوللـە هاوەن پارێزگای سوەیدایان کردە ئامانج

لە ٣٠ی نیسانەوە چەند گوندێک لە پارێزگای سوەیدا بە شێوەیەکی بێ جیاوازی، ڕۆژانە لە ڕێگەی هاوەن و موشەکەوە تۆپباران دەکرێن، هەندێکجار دەگەنە خودی شاری سوەیدا. ئەم تۆپبارانە بووەتە هۆی گیان لەدەستدان و برینداربوونی هاوڵاتیان.

ناوەندی هەواڵ

 

بۆردوومانە بەردەوامەکان کە زیاتر لە دوو هەفتەیە بەردەوامە، حەوت گوندی ڕۆژئاوا و باکووری پارێزگاکەیان کردۆتە ئامانج، هەندێکجاریش درێژدەبێتەوە بۆ شارەکە. تۆپباران بەردەوام بوو بەسەر ناوچە نیشتەجێبووەکاندا، لە دیمەنێکی مەترسیداردا کە ڕەنگدانەوەی هەوڵە سیستماتیکییەکانە بۆ بڵاوکردنەوەی پشێوی و تیرۆر لەنێو دانیشتوانی ئارامدا.

 

بەپێی ئامارەکان لەم ماوەیەدا لانیکەم ٧٠ گوللـە هاوەن لە جۆری جیاواز لەگەڵ ژمارەیەک موشەکی گراد کەوتوونەتە خوارەوە، کە بەزۆری لە نزیک سنووری بەڕێوەبەرایەتی نێوان پارێزگاکانی دارا و سوەیدا سەرچاوەیان گرتووە.

 

سەرچاوەیەکی پزیشکی لە نەخۆشخانەی حکومی سوەیدا بڵاویکردەوە، تۆپبارانە بەردەوامەکە لە سەرەتای ئەم مانگەدا گیانی ماجید حەمزە،پیاوێکی بەساڵاچوو یان لەدەستداوە، هەروەها چوار هاوڵاتی تری مەدەنی برینداربوون، لەوانە ژنێک کە سێ ڕۆژ لەمەوبەر تەقەی لێکرابوو گەیانرایە نەخۆشخانە.

 

سەرەڕای سەختی ئەم هێرشانە، تا ئێستا هیچ لێدوانێکی فەرمی لە لایەن دەسەڵاتدارانی حکومەتەوە سەبارەت بە بۆردوومانی ڕۆژانەی پارێزگای سوەیدا دەرنەچووە. چالاکوانانی خۆجێی هۆشداری دەدەن لەوەی بەردەوامی هەڵکشانی گرژییەکان لە باشووری سووریا و مەترسی لەسەر ئاشتی مەدەنی لە ناوچەکە دروست بکات.

 

لە کاتێکدا چالاکوانانی ئایینی و کۆمەڵایەتی بەردەوامن لە بانگەوازی ڕۆژانە بۆ بەرپرسانی حکومەت، داوای کۆتاییهێنان بە بۆردوومانەکان و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی دەکەن، بە لەبەرچاوگرتنی بوونی ئاسایش لەو ناوچانەی بۆردوومانەکان لێیەوە سەرچاوە دەگرن، بێدەنگیی فەرمی وەک نۆرم دەمێنێتەوە. تا ئێستاش دەیان ماڵ و دانیشتووانیان بەرکەوتەی هەڕەشەی تۆپبارانی خیانەتکارانەن.

 

چالاکوانان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان داوا دەکەن دەنگێک بە هاوسۆزی لەگەڵ هاوڵاتیانی مەدەنی لە سوەیدا بەرز بکرێتەوە، جەخت دەکەنەوە کە بێدەنگ بوون لەبەرامبەر ئازارەکانی هاوڵاتیاندا، ڕاستییەکان ناشارێتەوە، هەروەها مافی ژیانی مەدەنی و کەرامەتیش تێک نادات. سوەیدا شایەنی ژیانە نەک موشەک.