سوپای عێراق لەگەڵ پەدەکە فشاری گەڕانەوە بۆ شەنگال دەکەن
بەیانی ئەمڕۆ هێزەکانی پەدەکە و سوپای عێراق فشاری گەڕانەوە بۆ شەنگال دەکەن و هاوڵاتیانیش ڕێگە نادەن.
شەنگال
بەیانی ئەمڕۆ هێزێکی زۆری چەکداری پەدەکە بە ناوی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە دەیانویست بگەڕێنەوە شەنگال. هاوڵاتیان لەسەر ڕێگای چلبەکان-سنونێ و بەردەم دەروازەی سنونێ گردبوونەوە و ڕێگەیان بە چوونە ناوەوەی هێزەکە نەدا.
لەگەڵ هێزی پەدەکەدا سوپای عێراقیش لە دەوروبەری شەنگال بڵاوەیان پێکراوە و هاوڵاتیش ڕێگای سەرەکی شەگنگالیان گرتووە.
گەلی شەنگال، لە خاڵەکانی پشکنین، بەردەم بینای ئەنجومەنی گەل و ڕێگا سەرەکییەکان، ئێشکگریی بەرخۆدانیان دەستپێکردووە.
ت.پ