ڕهوشی زهینهب جهلالیان ئهندامێكی كۆنگریسی ئهمریكای هێنایه دهنگ
جەیمی ڕۆسکین، ئەندامی باڵای کۆنگرێسی ئەمەریکا لە تویتێکدا له بهرامبهر ڕهوشی نالەباری زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان نیگهرانی خۆی ڕاگەیاند.

جەیمی ڕۆسکین، ئەندامی باڵای کۆنگرێسی ئەمەریکا لە تویتێکدا له بهرامبهر ڕهوشی نالەباری زیندانی سیاسی کورد زەینەب جەلالیان نیگهرانی خۆی ڕاگەیاند.
ناوەندی هەواڵ
جەیمی ڕۆسکین، ئەندامی باڵای کۆنگرێسی ئەمەریکا لە تویتێکدا دەڵێت: "زەینەب جەلالیان بە هۆی پشتیوانیکردنی لە مافی کوردەکان و ژنان ماوەی ١٣ ساڵە بە تۆمەتی هەڵبەستراو لە ئێران زیندانی کراوە و لە ئێستاشدا حکومەتی ئێران بۆ وەرگرتنی دانپێدانان تەنانەت لە چاودێری تەندروستی سەرەتایش بێبەشی کردووە."
ئهندامی باڵای كۆنگریسی ئهمریكا ئەوەشی خستووەتە ڕوو "پێویستە ئێران داواکاری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ ئازادکردنی بێمەرجی زەینەب لەبەرچاو بگرێت و جێبەجێی بکات."
لەماوەی ڕابردووشدا کۆمیتەی دەستبەسەرکردنی نایاساییەکانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، به شێوهیهكی فەرمی داوای لە ڕژێمی ئیسلامی ئێران کرد دەسبەجێ زەینەب جەلالیان ئازاد بکات و هەموو ڕێوشوێنەکان بۆ قەرەبووکردنەوەی ئەو خەسار و ئازارانەی بە سەریدا سەپاوە بە پێی یاسا نێونەتەوەییەکان بگرێتەبەر.
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتیش ئەمساڵ لەبارەی زەینەب جەلالیانەوە ڕاگهیندراوێكی بڵاوكردهوه و تێیدا ڕایگەیاندبوو کە هێزەکانی ئیتلاعاتی ئێران بۆ ئەوەی دانپێدانان لەو زیندانییە وەربگرن چەندین جار ڕووبهرووی ئەشکەنجەیان كردووتهوه و مامەڵەی نامرۆڤانەیان لەگەڵدا کردووە.
زەینەب جەلالیان خەڵکی ماکۆی ڕۆژههڵاتی كوردستانه، له گوندی دیم قشلاق سهر بە شاری ماكۆ لەدایكبووه، ساڵی ٢٠٠٨ لە کرماشان دەستگیرکرا و بەتۆمەتی بەرەنگاربوونەوە و ئەندامێتی لە حزبێکی کوردیدا سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێنرا و پاشان لە دوای پێداچوونەوە، سزاکەی کەم کرایەوە بۆ زیندانی هەتاهەتایی.
ت.پ