سەنتەری میترۆ: دەستگیرا بەسەر مۆبایلی ژنە ڕۆژنامەنووسێكدا

سەنتەری میترۆ بۆ بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنووسان بڵاویكردەوە، هێرش بۆسەر تیمی شارپرێس و دەستگرتن بەسەر مۆبایلی ژنێكی ڕۆژنامەنووس و کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ڕقی دەزگای ئەمنیی لە زوومی کامێرای ڕۆژنامەنووسان.

ناوەندی هەواڵ

 

سەنتەری میترۆ بۆ بەرگری لە مافی ڕۆژنامەنووسان لەبارەی دەستگرتن بەسەر مۆبایلی ژنێكی ڕۆژنامەنووس لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی سلێمانەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، هێرش بۆسەر تیمی شارپرێس و دەستگرتن بەسەر مۆبایلی ژنێكی ڕۆژنامەنووس و کەلوپەلی ڕۆژنامەوانی شارپرێس ئاماژەیەکی ڕوونە بۆ ڕقی دەزگای ئەمنیی لە زوومی کامێرای ڕۆژنامەنووسان.

 

سەنتەری میترۆ لە كۆتایدا وتی: داوا دەکەین دەستبەجێ ئەو هەڵەیە ڕاستبکرێتەوە ڕۆژنامەنوس بە بێ کەرەستەی رۆژنامەوانی و مۆبایل چۆن کار بکات.