"نەتەوەی دیموکراتیک ڕێگەچارەسەرە بۆ سووریا"
نەتەوی خەمگین، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە، ڕایگەیاند کە لە ڕێگەی یەکڕیزییەوە، لایەنەکان بە فرەچەشنی خۆیان سووریایەکی دیموکراتیک و نامەرکەزی بونیاد دەنێن، نەتەوەی دیموکراتیک ڕێگای چارەسەرە بۆ سووریا.

زەینەب عیسا
قامیشلۆ-ساڵانێکە گەلی سووریا بۆ دەربازبوون لە ستەم و توندوتیژیی ئێستا و بونیادنانی ژیانێکی یەکسان و ئاسایش لە دژی ڕژێمی بەعس شەڕ دەکات. بەڵام دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس و هاتنە سەردەسەڵاتی هەتەشە، سووریا لە پێشوو خراپتر بوو، چووەتە قۆناغێکی هەستیارترەوە کە ناتوانێت وەڵامی هەموو پێکهاتەکان و گەلانی سووریا بداتەوە. ڕۆژانە لە بەشێک لە سووریا کۆمەڵکوژی ئەنجام دەدرێت و ئەو وڵاتە تاڵان دەکرێت.
نەتەوی خەمگین، وتەبێژی ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" سەبارەت بە دۆخی سووریا و دەسەلاتی هەتەشە هەروەها دانوستانەکانی نێوان خۆبەڕیوەبەری و دیمەشق بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد.
"گەل بە هەموو پێکهاتەکانیەوە شۆڕشی دەستپێکرد"
نەتەوی خەمگین ڕایگەیاند کە ڕژێمی بەعس بووە بە ڕژێمێکی حاکم کە گەل بە هەموو پێکهاتەکانیەوە شۆڕشی بۆ دەستپێکرد و وتی: شۆڕشێک لە سووریا دەستیپێکرد، شۆڕشی گەلی ١٩ی تەمووز، ئێمە ئەم شۆڕشە بە شۆڕشی بەهاری گەل و لە هەمان کاتدا بە شۆڕشی ژنان ناودەبەین، بۆچی ئەم ناوەمان بە شۆڕش هێنا؟ چونکە سیستم و پەرلەمان و حزبی بەعس هەبوو، بەڵام ئیرادەی گەل و کۆمەڵگە و ژن و ناسنامەی هەموو گەلان نەبوو. تەنانەت پێی دەوترا وڵاتی عەرەبی، بەڵام گەلی عەرەب خاوەنی ناسنامە و ئیرادە و بڕیاری سیاسی نەبوو. دەستوورێکی دیموکراسی نەبوو، بڕیاری دیموکراسی نەبوو، هەر بۆیە شۆڕش دەستی پێکرد. ئەگەر کۆمەڵگا و ئیرادەی گەل نوێنەرایەتی بکرایە، ئەوا گەل پێویستی بە شۆڕش نەدەبوو. شۆڕش لەبەر ئەوە دەستی پێکرد کە دەسەڵات و چینایەتییان قبوڵ نەدەکرد، هەر بۆیە گەل بە هەموو نەتەوەکانیەوە ئەم شۆڕشەیان دەستپێکرد.
"پێکهاتەکان پێکەوە شۆڕشەکەیان ئەنجامدا"
باسی لەوەش کرد کە لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژنان لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگەدا جێگای خۆیان گرتەوە و بوون بە وەڵامێک بۆ دوژمن و درێژەی بە قسەکانی دا: لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا ژنان دەستکەوتی زۆریان هەبوو، یەپەژە هێزێکی خۆپاراستنی دامەزراند، دژی داعش شەڕی کرد، سەدان ژن جێگەی خۆیان لە پاراستن گرت و لە دامودەزگاکانی کۆمەڵگەی مەدەنیدا کاریان کرد، سیستمی هاوپێوەندی دامەزرا. هاوشانی ئەو بڕیارانەی کۆمەڵگە هاتنە پێشەوە، سیستمی کۆمۆنەکان و ئەنجومەنەکان هاتنە پێشەوە بۆیە لەم ١٣ ساڵەدا سەرکەوتنی گەورە بەدیهات و بوو بە نموونەیەک کە کۆمەڵگە دەتوانێت بە ئیرادەی خۆی دیموکراسی بکات و نوێنەرایەتی خۆی بکات، نەک تەنها لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە، بەڵکو لە لایەنە ئیکۆلۆژی و پەروەردەییەکانیشدا هەزاران شەهید و برینداری بەخشی تا ئەو کاتەی کە دەستکەوتەکانی کۆمەڵگای بە دەست هێنا خۆیان ڕێکبخەن، بەڵام شانبەشانی ئەوان، گەلی عەرەب، سریانی، ئەرمەنی و ئێزدی دەستکەوتەکانیان لەم شۆڕشەدا شان بە شانی یەکتر بەدەستهێنا "پێکهاتەکان پێکەوە شۆڕشیان دەستپێکرد چونکە ئامانجیان یەک بوو، ئامانجیان نەتەوەیەکی دیموکراسی بوو.
"شۆڕش بۆ گۆڕینی سووریا بوو"
نەتەوی خەمگین سەرنجی بۆ ئەو ململانێیانەی لە سەوریا ڕوودەدەن و خواستی دابەشبوونی سووریای ڕاکێشاو وتی: زۆر هێز هەن کە خوازیاری دابەشبوونی سووریان، وەک دەوڵەتی تورکیا کە دەستوەردان لە حکومەتی کاتی سووریا و هەموو بەشەکانی سووریا دەکات، ئەو هێرشانەی کە لە کەناراوەکانی سووریا و لە شاری سوەیدا دەستیپێکرد، دژی جیاوازییەکانی سووریان، ئەو شەڕەی کە دەکرێت بۆ گەشەپێدان نییە، ئامانجیان دیاریکردنە کە لە دەسەڵاتدا دەبێت لە ڕابردوودا شۆڕش بۆ ئەوە دەستیپێکرد کە جارێکی تر ناوەندگەرایی نەبێتەوە سیستمی ئێمە سیستمێکی تەواوکەرە، هیچ نەتەوەیەک ناتوانێت بێ یەکتر بێت.
"ئێمە ١٣ ساڵە سنوورەکانی سووریا دەپارێزین"
نەتەوەی خەمگین ڕایگەیاند کە دەبێت تەواوبوون لە چوارچێوەی سووریادا هەبێت و هەموو پێکهاتەکان پێکەوە و بە هەمەجۆریی خۆیانەوە سووریا بونیاد بنێن و وتی: دەبێت تەواوبوون لە ناو سووریادا هەبێت، تەواوبوون چییە؟ ئێوە بیرۆکەیەکتان هەیە، من ڕێکخستنم هەیە، ئێوە سەربازیتان هەیە، من ئایدۆلۆژیایەکتان هەیە، ئێوە کولتوور و هونەر و مێژووتان هەیە، منیش لە چوارچێوەی ئەو کولتوور و هونەرەدا بەرخۆدانم هەیە، من هاوبەشی ئێوەم لە بونیادنانی، لە مێژووی سووریادا هەموو باوەڕ و نەتەوەکان وەریانگرتووە جێگای خۆیان لە بونیادنانی مێژوو و کولتوور و بەرخۆدانەکەیدا ڕەنگی تایبەت بە خۆیان هەیە.
"دەبێت هەموو ژنانی سووریا لە هەموو دامەزراوەکانی سووریادا جێگەی خۆیان بگرن"
پرسی "ئایا بەداخەوە چیاکانی لازقییە سووتێنرا و هەموو دارەکانیان سووتێنرا و دواتر بناغەی سووریا دانرا؟” و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئەی بە خاوەندارێتی وڵات و خاک و ئاو و سروشت و کۆمەڵگە و کولتوور؟ دەبێت دەستوورێکی دیموکراسی بنووسرێت و لەو دەستوورەشدا بۆ ئەوەی مرۆڤ لە شەڕ ڕزگاری بێت و ئایندەیەک بونیاد بنێت، بەبێ گوێدانە هۆز و نەتەوە و ئایین، دەبێت ساڵانێکی زۆر بیر لە داهاتووەکەی بکاتەوە. لە چوارچێوەی ئەو دەستوورەدا دەبێت ژنان جێگەی خۆیان بگرنەوە.
"هەموو کەسێک پێویستە ئەنجومەنی شارەکەی بەڕێوەببات"
نەتەوی خەمگین ڕایگەیاند، پێویستە هەموو شارێک شارەکەی خۆی لە لایەن هاوڵاتیانی خۆیەوە بەڕێوە ببات و لە هەمانکاتدا لە دیمەشق جیا نەکراوەتەوە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: چۆن دەکرێت یەکگرتنی سەربازی بەدیبهێنرێت، هێزەکانی قەسەدە بە شێوەیەکی ئەنجومەن خۆی لە سووریا ڕێکدەخات، هەموو ئەو هێزانەی کە هەن لە ئەنجومەنەکەدا دەخرێنە ناو ئەنجومەنەکەوە، ئەو ئەنجومەنە دەبێت بەرپرسیار بێت بەرامبەر بە یەکتر لە سیستمی فیدراڵی و کۆنفیدراڵیدا، پێویستە هەموو کەسێک بەرپرسیار بێت بەرپرسیارە لە گوندو شار و کانتۆنەکەیان.
"سووریایەکی دیموکراتیک و ئازاد بونیاد بنێین"
نەتەوی خەمگین ڕایگەیاند کە پێویستە هەمووان لە خۆبەڕێوەبەری تێبگەن و بە تەواوکردنی سووریایەکی ئازاد بونیاد بنێن لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بۆ نموونە قەسەدە هێزێکە بۆ سووریا، ئەوانەی قەسەدە و خۆبەڕیوەبەری و پارتی یەکێتی دیموکراتیک ناناسن چی دەکەن؟ دەبێت سیاسەتی دیموکراتیک پێشبکەوێت و سیستمی پەرلەمانی و کۆمۆنەکانی خۆی بخاتە پێشەوە، کۆمەڵگەی سووریا سوودمەند دەبێت لە تەواوبوون. ئەوان دەتوانن سووریایەکی دیموکراتیک و ئازاد بونیاد بنێن و هەموو ژنان دەتوانن بە ئازادی بەرپرسیارێتی خۆیان جێبەجێ بکەن.