"شاری ژنان" بەرەو شوێنی شاری دیموکراتیک کە ژنان بەهێز دەکەن
ئەدا بازەنجیر، ڕێکخەری یەکەی پەروەردە لە بەڕێوبەرایەتی سیاسەتەکانی ژنان، جەختی لەوە کردەوە، کە پڕۆژەی "شاری ژنان" درێژکراوەی ئەو خەباتەیە کە تەڤگەری ژنانی کورد دەستیپێکردووە، هەروەها گەڕاندنەوەی یادەوەری ژنان و دەستەبەرکردنی پارێزراوی و مافەکانیان.
ئارژین دیلەک ئۆنجەل
ئامەد- جیاوازی ڕەگەزی ژیانی ژنان سنووردار دەکات، لە کاتێکدا پێکهاتەی پیاوسالاری شارەکان و شوێنی گشتی وەک خاڵێکی بەردەوامی گفتوگۆ دەمێنێتەوە، ئیدارەکانی شارەکان بە بیرکردنەوەیەک کە ژنان پەراوێز دەخات، لە هەڵاواردن لە پۆستەکانی بڕیاردان و بودجەی بێهەستکردن بە ڕەگەزەوە تا نەبوونی پارێزراوی لە شوێنی گشتی و سڕینەوەی یادەوەری بەکۆمەڵی ژنان لە قاڵب دراون، ئەم سیاسەتانە بەشدارییان کردووە لە دوورخستنەوەی ژنان لە کایەی گشتی و قەتیسبوونیان لە ڕۆڵی ناوماڵدا.
لە ئەنجامی ململانێ بەردەوامەکان، ئەزموونی ئیلهامبەخش لە وڵاتە جیاوازەکان و لە سەرانسەری قۆناغە کاتییە جیاوازەکاندا سەریان هەڵداوە، ئەم ئەزموونانە نەک هەر شوێنی جەستەییان لە قاڵب داوە، بەڵکو تێگەیشتنێکی دیموکراتیکی نوێیان لەسەر بنەمای کاری ژنان و یادەوەری بەکۆمەڵ دامەزراندووە، هەروەها ئەم ئەزموونانە نەک هەر گۆڕانکارییان لە ژێرخانی بەرجەستەدا هێناوە، بەڵکو بەشدارییان کردووە لە بونیادنانی نموونەی بەشداریکردن کە بەهای یەکسانی و دادپەروەری کۆمەڵایەتی بەرز دەکەنەوە.
یەکێک لەو ئەزموونانە لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیادایە، کە شارەکە لە ڕێگەی پڕۆژەی "دوورگەی خەمخۆر"ەوە دیزاینی شێوازی خۆی کردووەتەوە بۆ کەمکردنەوەی بارگرانی چاودێریکردن لەسەر ژنان، هەر دوورگەیەک بە ئامرازی یەکگرتوو دروستکراوە کە بریتین لە نەمامگە، جلشۆر، ناوەندی پەروەردەی، و شوێنی پشوودان.
لە شاری کیتۆی پایتەختی ئیکوادۆر بە هاوکاری ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەرەنگاربوونەوەی هەراسانکردن لە دیزاینی شارەکاندا یەکخراوە و پارێزراوی گواستنەوەی شەوانە و شوێنە گشتیەکان لە ڕێگەی دەستپێشخەرییەکانی سەرکردایەتی ژنانەوە بەرزکرایەوە.
شاری ڕۆزاریۆی ئەرجەنتین نموونەیەکی بەشداریکردن و هەستیاری بودجەی ڕەگەزی گرتەبەر، کە داواکارییەکانی کۆڕەکانی ژنانی خستە ناو بودجەی شارەوانییەکانەوە، ئەمەش بووە هۆی جێبەجێکردنی سەدان پڕۆژەی بچووک.
لە سوید، بە تایبەتی لە ئومێۆ، شەقام و باڵەخانەکانی شارەکان ناویان گۆڕدرا بۆ گێڕانەوەی چیرۆک کە ڕەنگدانەوەی بەشدارییەکانی ژنانە لە کار و ژیانی گشتیدا لە ڕێگەی پڕۆژەی "دیمەنە وەڵامدەرەوەکانی ڕەگەز"ەوە.
هاوکات لە شاری کیرالا لە هیندستان، لە ڕێگەی تۆڕی کۆدومابشیرییەوە، زیاتر لە چوار ملیۆن ژن بەشدارییان لە حوکمڕانی ناوخۆییدا کردووە لەسەر ئاستی گەڕەکەکان، بەمەش بەشدارییان کردووە لە گۆڕینی ئابووری و سیاسەتی ناوخۆیی لە ژێر سەرکردایەتی ژناندا.
پێکهاتەی شاری پیاوسالاری ژنان لە شوێنی گشتی دوور دەخاتەوە
لە کاتێکدا ژنان لە سەرانسەری جیهان بەردەوامن لە خەباتیان بۆ یەکسانی، پرسیارێکی بنەڕەتی سەبارەت بە کاریگەری بەڕێوەبردنی شارەکان لەسەر ژیانی ژنان لە تورکیادا دێتە ئاراوە، بۆ وێناکردنی ئەم خاڵە، بەسە سەیری باکووری کوردستان بکەین، کە ژنان ڕووبەڕووی دەستوەردانی دووبارەی دەوڵەتێکی پیاوسالاری دەبنەوە، لە نێوان هەڵاواردنێکی بەردەوامی ڕەگەزیدا.
لە ساڵی ٢٠١٦ و ٢٠١٩ ئەمیندار بۆ ١٥٩ شارەوانی دامەزراون کە پێشتر لەلایەن پارتە کوردییەکانەوە بەڕێوەدەبرا، ئەم بێبایەخکردنی ئاشکرایە بە ئیرادەی گەلی کورد و هێرشی ڕاستەوخۆ بۆ سەر دەستکەوتەکانی ژنان، بە دەستوەردانێکی هاوشێوە بەرەوڕوو بووەوە، دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی ٢٠٢٤، هەمان سیناریۆ بە دانانی ئەمیندار بۆ ١٠ شارەوانی سەر بە دەم پارتی سەریهەڵدا، بە درێژایی ئەم نموونانە، پێشکەوتنی ژنان بەهۆی دەستێوەردانەکانی ئەمیندارەکانەوە بوو.
پاسەوانەکان هەڵمەتەکانیان بە ئامانجگرتنی ئەو دامەزراوانەی پەیوەندییان بە کاروباری ژنانەوە هەیە دەستپێکرد، پەناگەی ژنان داخران، بەڕێوبەرایەتییەکانی سیاسەتی ژنان یان هەڵوەشێنرانەوە یان پیاوان جێگەیان گرتەوە، هەروەها ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کارمەند کاریگەرییان لەسەر بووە، کە لە کارەکانیان دوورخراونەتەوە یان گواستراونەتەوە، دەستێوەردانەکە هەر بەوەوە نەوەستا، بەڵکو دەست بەسەر دۆسیەکانی ئەو ژنانەدا گیرا کە دوای ئەوەی تووشی توندوتیژی ببوون، پەنایان بۆ ناوەندەکانی پشتیوانی بردبوو، ئەمەش ژیانیان خستە مەترسییەوە.
جگە لەوەش پارک و گۆڕەپانە گشتییەکان کە ناوی ژنانیان لەسەر بوو، وەک هەوڵێک بۆ سڕینەوەی هێمای ژن لە کایەی گشتیدا ناویان گۆڕدرا، هەروەها باڵەخانەکانی ناوەندی ژنانیش بەبێ بەرامبەر کران بە دامەزراوەی سەر بە پارتی داد و گەشەپێدان "ئاکەپە"، هەنگاوێک کە ڕەنگدانەوەی پەراوێزخستنی سیستماتیکی ڕۆڵ و دەستکەوتەکانی ژنانە.
دوای هەڵبژاردنە ناوخۆییەکانی ساڵی ٢٠٢٤، دەم پارتی هەڵوەشاندنەوەی میراسی پارێزەران و گەڕاندنەوەی ئەو مافانەی لە ژنان وەرگیرابوو، لە پێشینەی کارەکانیدا، لە ئەنجامدا ئیدارە ناوخۆییەکان دەستیان کرد بە جێبەجێکردنی دیدێکی نوێ بۆ ئەو شارانەی کە هەستیارن بە پێداویستییەکانی ژنان، هەروەها دڵنیابوون لە بەشداریکردنی یەکسانیان لە بڕیاردان و ڕێکخستنی بەرهەمهێنانی هاوبەش و ئابووری ناوخۆیی بە شێوەیەک کە هاوتەریب بێت لەگەڵ ڕاستی ڕۆژانەیان.
هەروەها کار لەسەر داڕشتنی شوێنی گشتی و سیستەمی گواستنەوە بەردەوامە بۆ ئەوەی زیاتر گشتگیر و پارێزراوتر بێت بۆ ژنان، لە هەمان کاتدا یادەوەری ژنان زیندوو بکرێتەوە و بیکاتە بەشێکی گرنگی ناسنامەی شارەکە، ئەم دەستپێشخەرییە ئامانجی چەسپاندنی بوونی ژنانە لە کایەی گشتیدا و بەرزکردنەوەی ڕۆڵی ژنان لە ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا.
ڕۆژی ٨ی تشرینی دووەم ئیدارە ناوخۆییە دیموکراتیکەکان کۆبوونەوەیەکی گەورە بۆ دەستپێکردنی پڕۆژەی "شاری ژنان" ئەنجام دەدەن، ئەدا بازەنجیر، ڕێکخەری یەکەی پەروەردە لە بەڕێوەبەرایەتی سیاسەتی ژنان لە یەکێتی شارەوانییەکانی باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەنادۆڵ "GABB" ڕوونیکردەوە، پڕۆژەکە لەو ناوچانە دەستپێدەکات کە لەلایەن شارەوانییەکانی سەر بە دەم پارتی بەڕێوەدەبرێن، دواتر فراوانتر دەبێت و سەرجەم شارەوانییەکانی تورکیا دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەکرد، قۆناغی یەکەم لە پێنج شاری تاقیکاریدا دەستپێدەکات کە بریتین لە ئامەد، ئەدرمیت، جزیرە، نەسەیبەین، و یوکسکۆفا، بە ئامانجی دروستکردنی نموونەیەکی شارستانی کە ڕەچاوی پێداویستییەکانی ژنان بکات و بەشداریکردنیان لە ژیانی گشتیدا بەرەوپێش ببات، لە کۆبوونەوەکەدا سەرجەم هێزە چالاکەکانی شارەکە کۆدەکاتەوە، لە سەندیکاکان و پیشەوەرەکانەوە تا دەگاتە دامەزراوە ئەکادیمییەکان، هاوشانی ژنان، بەتایبەتی ئەوانەی بارگرانی چاودێریکردنیان لە ئەستۆدایە، بۆ گفتوگۆکردن لەسەر چۆنیەتی بەڕێوەبردنی بەکۆمەڵی ئەم پرۆسەیە و دەستنیشانکردنی ئەو پێداویستی و پرسە و پێشنیازانە کە لە قۆناغی داهاتوودا بنەمای کارەکان پێکدەهێنن.
لە نوێنەرایەتی یەکسانەوە بۆ هاوسەرۆکایەتی: ڕێگای خەباتی ژنان
لە وەڵامی پرسیاری "پێویستی ئەم پڕۆژەیە چییە؟"، ئادا بازنجەر ڕوونی کردەوە، کە ئەم دەستپێشخەرییە بڕیارێکی لەپڕ نییە، بەڵکو درێژکردنەوەی ڕێبازێکە کە تەڤگەری ژنانی کورد لە ساڵی ١٩٩٩ دەستیپێکرد، کاتێک دروشمی نوێنەرایەتی یەکسانی لە ئیدارە ناوخۆییەکاندا بەرزکردەوە.
لە هەڵبژاردنەکانی ئەو ساڵەدا بڕیاردرا کە ژنان لە سێ شار وەک بەرنامەی تاقیکاری کاندید بکرێت، ئەمەش بووە هۆی هەڵبژاردنی موکادیس کوبلای بە سەرۆکی شارەوانی دۆغبایەزید، جیهان سینجار لە وزل تەپە و ئایشە قەرەداغ لە ماردین، ئەمەش خاڵی وەرچەرخان بوو لە بەشداریی سیاسی ژنان لەسەر ئاستی ناوخۆیی.
ئامانج هەر لە سەرەتاوە فراوانکردنی ئەم تەماحە بوو، بە تێپەڕبوونی کات، بوونی ژنان لە پۆستە نوێنەرایەتییە ناوخۆییەکان زیاتر بوو تا لە ساڵی ٢٠١٤دا بنەمای نوێنەرایەتی یەکسان لە ڕێگەی سیستەمی هاوسەرۆکایەتییەوە بە شێوەیەکی کاریگەر دامەزرا، کە بووەتە بەشێکی هەمیشەیی لە کارنامەی تەڤگەری ژنانی کورد.
ئاماژەی بەوەشکردووە، هەوڵدەدەین شارەکان بگۆڕین بۆ شوێنی ژنانی ئازاد و یەکسان و بەشداربوو، کە ژن لە دڵی ژیانی سیاسی و کۆمەڵایەتیدایە، ئەم پڕۆژەیە نەوەستاوە، بەڵکو بەهۆی دانانی ئەمیندارەکانەوە کە زۆرێک لە دەستپێشخەرییەکانیان بەستووە یان هەڵپەساردووە، ڕێگری لێکرا، لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی شارەوانییەکان، جارێکی دیکە لەسەر زەوی دەستمان پێکردەوە، بە خێرایی کاردەکەین بۆ زیندووکردنەوەی ئەم تەماحە و گۆڕینی بۆ پراکتیکێکی بەرجەستە.
ئادا بازنجە سەرنجی بۆ ئەو پرسە پێکهاتەییانەی شارەکان ڕاکێشا، جەختی لەسەر گرنگی گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پرسانە لە ڕێگەی چەمکی "مافی شارەوە" کردەوە، پرسیاری کرد: مافی ژنان چییە بۆ شار؟ ڕوونی دەکاتەوە کە باسەکە نابێت تەنها لە مافە هەبووەکاندا سنووردار بێت، بەڵکو دەبێت مافی گۆڕینی بنەڕەتی خودی پێکهاتەی شارەکە لەخۆبگرێت.
جەختیشی لەوە کردەوە، کە پێویستە ژنانی شارە جیاوازەکان پێشبینی بکەن کە لەسەر بناغەکانی یەکسانی و دادپەروەری بونیاد بنرێن.، بەڵام عەقڵی پیاوسالاری باو بەردەوامە لە دابەزاندنی ژنان بۆ پێگەیەکی لاوەکی و دوورخستنەوەی لە کایەی گشتی، هەروەها قسەکردن لەسەر ئازادی لە شوێنێکدا کە میلیتاریزم و سێکسیزم و ناسیۆنالیزمی توندڕەو زاڵن، ناڕاستەقینەیە، بەو پێیەی ئەم شارانە بە بیرکردنەوەیەکی پیاوسالاری داڕێژراون کە پێداویستییەکانی ژنان پشتگوێ دەخەن.
ڕوونیکردەوە، کە ئەم پرسە پەیوەستە بە پێکهاتەی ئابووریشەوە، شارەکە دەبێتە شوینی قازانج، کە لەلایەن سەرمایەی پیاوانەوە قۆرخ دەکرێت، کاتێک ئەم شوێنانە دەکەونە ژێر کۆنترۆڵی پیاوانەوە، هەموو ئاسۆیەکی ئازادی یان دادپەروەری کۆمەڵایەتی لەناو دەچێت.
ئەدا بازەنجیر لە قسەکانیدا سەبارەت بە داواکارییەکانی حکومەتە ناوخۆییەکان جەختی لە گرنگی دروستکردنی شوێنی دیموکراتیکی و ژینگەیی و ڕزگاریخوازانەی بۆ ژنان کردەوە، ئەم ئامانجە دەبێتە جێگەی سەرنجی کۆبوونەوەی داهاتوو، هەروەها مەبەستی شوێنی ئەبستراکت چییە؟بناغەی چییە؟ لەم شوێندانەدا دەرکەوتەکانی دەسەڵات و عەقڵی پیاوسالاری باڵادەست دەردەکەون، پێویستە دیدێکی نوێ لەسەر ئەم شوێنە کۆنکرێتییانە پێشکەش بکەین و بکۆڵینەوە کە چۆن دەتوانین پەرەیان پێبدەین و بەهێزیان بکەین، ئەم پرسانە ناوەندی گفتوگۆکەمان دەبن و لەوێشەوە کار بۆ بونیادنانی میکانیزمێکی بڕیاردانی بەکۆمەڵ دەکەین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئێمە لە ژیانی شارەکاندا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵرەنگاری دەبینەوە بۆ ژنان، لەوانە جووڵە، خانووبەرە و دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانی پشتیوانی بۆ قوربانیانی توندوتیژی، کە هەموو ئەمانە پێویستیان بە چارەسەری گشتگیر و دادپەروەرانە هەیە.
دیدێکی ژنان بۆ بونیادنانی شارستانی یەکسان
ئەدا بازەنجیر دەرئەنجامەکانی لێکۆڵینەوەیەکی مەیدانی سەبارەت بەو ئاڵەنگاریانەی کە ژنان لە ژینگە شارییەکان ڕووبەڕووی دەبنەوە خستەڕوو، ئاماژەی بەوەدا کە نزیکەی ٣٥٠٠ ژن لە سێ ناوچەی سەرەکی ئامەد چاوپێکەوتنیان لەگەڵ کراوە.
ڕوونیشیکردەوە، دیارترین پەسەکان کە سەریان هەڵداوە پەیوەندییان بە نیشتەجێبوونەوە هەبووە، کە زۆرێک لە ژنان و منداڵان بەدەست نەخۆشییەکانی وەک تەنگەنەفەسییەوە دەناڵێنن لە ئەنجامی ژیان لە ماڵە شێدار و تاریکییەکاندا، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر ئەوەی کە چۆن قەیرانی نیشتەجێبوون دەتوانێت ببێتە هۆی قەیرانی تەندروستی و کۆمەڵایەتی دیکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر ئاواتەخوازین گەشەپێدانی ڕاستەقینە بەدەستبهێنین، دەبێت ئەم پرسە بنەڕەتییانە چارەسەر بکەین، هەروەها هاتووچۆی گەیاندن ئاڵنگارییەکی تری گەورەیە، چونکە ژنان لەکاتی هاتووچۆکردن لە شەقامەکاندا هەست بە پارێزراوی ناکەن، بەتایبەت لە ناوچە دابڕاوەکان یان کەم ڕووناکییەکان، ئەمەش تەنها نموونەی ئەو پرسانەن کە باسیان دەکەین و کاردەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری پراکتیکی بۆیان.
ئەدا بازەنجیر، وتی: ڕەوتێکی سیاسی هەیە کە هەوڵدەدات مێژووی ژنان لە شارەکاندا بسڕێتەوە، هەروەها ئەم ڕێبازە نوێ نییە، بەڵکو درێژکراوەی سیاسەتە جیهانییە مێژووییەکانە کە ئامانجیان سڕینەوەی یادەوەری ژنان و پشتگوێخستنی ڕۆڵی ژنان و دزینی دەستکەوتەکانیان و گەڕاندنەوەی بەشدارییەکانیان بۆ پیاوان، ئەم پراکتیزانە ڕەنگدانەوەی نەخشێکی سیستماتیکی وەدەرنانە کە پێویستی بە ڕووبەڕووبوونەوەی هۆشیارانە هەیە بۆ گەڕاندنەوەی پێگەی ژنان لە شوێنی شار و مێژووییدا.
جەختی لەوە کردەوە، کە پاراستنی یادەوەری بەکۆمەڵ بەشێکی سەرەکییە لە پاراستنی کولتوور و پێکهاتەی کۆمەڵایەتی کۆمەڵگەیەک، ڕێوڕەسمەکانی ژنان لە باخچەی هەیڤسەل، وەک کۆکردنەوەی گیا لە وەرزی دیاریکراودا، دەربڕینێکی زیندوو بوو بۆ ئەم یادەوەرییە، بەڵام وەرینی ئەم ڕێوڕەسمانانە بەهۆی شارنشینییەوە هەڕەشەی نەمانی وردە وردە دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووخاندنی دیوارەکە لە کاتی قەدەغەی هاتووچۆدا، بە لەبەرچاوگرتنی گرنگییە مێژووی و کۆمەڵایەتییەکەی، گورزێکی توند بوو لە یادەوەریی بەکۆمەڵی دانیشتوانی ناوچەکە، کە گرنگی دروستکردنی شوێنی کردەوە، کەبەمەش ئەم یادەوەرییە بپارێزێت یان جێبەجێکردنی دەستپێشخەرییەکان بۆ زیندووکردنەوەی، چونکە ئەمانە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕن لە بەهێزکردنی پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکان، چەسپاندنی پەیوەندی دراوسێکانییەکان و تواناسازیی دانیشتووان بۆ دەستگرتن بە ڕابردووی هاوبەشیانەوە.
ئەدا بازەنجیر ئاماژەی بەوەدا، کە دانانی ئەمیندار لە شارەوانییەکان لە ماوەی ساڵانی ٢٠١٦ و ٢٠١٩ و ٢٠٢٤دا زیانێکی زۆری بە پەیکەری کۆمەڵایەتی گەیاندووە، هەروەها پڕۆژەی "شاری ژنان" هەوڵی چارەسەرکردنی ئەم کاریگەرییە نەرێنییەش دەدات.
ئەدا بازەنجیر لە کۆتایی قسەکانیدا ڕوونیکردەوە، کە داخستنی ناوەندەکانی پشتیوانی ژنان و دانانی ئەمیندارەکان بووە هۆی زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی دژی ژنان، کە ئەمەش ڕاستییەکە بە داتای بەردەست و لێکۆڵینەوە ئامارییەکان پشتڕاستکراوەتەوە، وتی: هەڵوەشاندنەوەی ئەم میکانیزمانە، ڕادەی ئەو دوودڵی و ترسە ئاشکرا دەکات کە ژنان ڕووبەڕووی دەبنەوە لە بەدواداچوونیان بۆ ڕزگاری و بەهێزکردن، هەروەها لە بەکارهێنانی مافی ڕادەربڕین و بەشداریکردنی کۆمەڵگەدا، لەگەڵیدا داننان بەم ڕاستیە هەنگاوێکی بنەڕەتییە لە خەباتی ئێمەدا.