شەڕ گەنجانی ئەفغانی دەکوژێت؛ ژنانیش هیوادارن بەرەیەکی ژنان بۆ پاراستن پێکبهێنن

لە نێو ئازار و پێشێلکارییە بەردەوامەکان بەرامبەر بە ژنانی ئەفغانستان، شیما ئاغا خوشکی یەکێک لە قوربانیانی هێرشەکانی ئەم دواییەی پاکستان بۆ سەرکابول، خەون بە پێکهێنانی بەرەیەکی ژنان دەبینێت بە ئیلهام وەرگرتن لە ئەزموونی ژنە تێکۆشەرانی کورد لە خۆڕاگریدا.

بەهاران لاهیب

 

پەڕوان- حکومەتی پاکستان، چەکدارانی دژە حکومەت کە ناسراوە بە ڕێکخراوی تاڵیبانی پاکستان (TTP)، تۆمەتبار دەکات بەوەی لە ٨ی تشرینی یەکەمدا، سنووری ئەفغانستانیان بەکارهێناوە و دواتر کردوونەتە ئامانج، لە بەرامبەردا تاڵیبان ئەوەی بە پێشێلکردنی ئاسمانی خۆیان وەسفی کرد و ئیدانەی کرد، ڕایگەیاند: کە فڕۆکە پاکستانییەکان کابولی پایتەختیشیان کردۆتە ئامانج.

 

لەناو ئەم ئاژاوەگێڕییەدا زۆرێک لە بنەماڵە ئەفغانییەکان کوڕەکانیان لەدەستدا و تاڵیبانیش هەوڵی شێواندنی ڕاستییەکانیدا، وتەبێژی تاڵیبان بە خێرایی ڕایگەیاند کە "تانکی سووتەمەنی لە شوێنی ڕووداوەکە هەبووە و تەقیوەتەوە"، بەڵام شایەتحاڵەکان باسیان لەوە کردووە کە "پێش تەقینەوەکان سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانیان لە ئاسمانی کابول بینیوە و تەقینەوەکان لە یەک کاتدا ڕوویانداوە"، هەروەها حکومەتی پاکستان ڕایگەیاند، کە هێرشی ئاسمانی لە کابول و سپین بۆڵداک ئەنجامدراوە.

 

بەڵام ژمارەی وردی قوربانییەکان لەبەردەستدا نییە، چونکە تاڵیبان ڕێگە بە دەستگەیشتن بە میدیا ناوخۆیی و بیانییەکان نادات و بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی ڕووداوەکەش تەنها بۆ دانیشتوانی ناوچەکە سنووردارە.

 

یەکێک لە قوربانییەکان گەنجێکی تەمەن ٢٠ ساڵە بە ناوی شاکرکە خەڵکی پارێزگای پەروانە، دەزگاکەمان سەردانی خێزانەکەی کرد، دایکی بەناوی سەعیدە ئاغا دەڵێت: ''کوڕەکەم ئەندامی هیچ هێزێک نەبووە، پارێزگاکەمان بەجێهێشت و بەرەو کابول بۆ کارکردن هاتین، کە بژێوی کەمی ژیانی پەیدا دەکرد."

 

ئاژانسەکەمان لەگەڵ چەند دایکێکی خەمگین کۆبووەوە کە کوڕەکانیان لە ٢٠ ساڵی ڕابردووی شەڕی تاڵیباندا کوژراون، هەموو ئەو ژنانە هاوبەشی خەم و پەژارەی خۆیان بوون، لەنێویاندا سەعیدە ئاغا، کە دایکێکە کوڕی یەکەمی لەدەستداوە، بەڵام بەهۆی خراپی باری دەروونییەوە نەمانتوانی قسەی لەگەڵ بکەین، لە لایەکی دیکەوە خوشکە گەورەکەی شاکر شیما ئاغا لە دۆخی ژیانیان تووڕە بوو، ڕق و توڕەیی و ئازارەکانی دیار بوو، ئاماژەی بەوەشکردووە، براکەم گەنجێکی نایاب بوو لە نێو خەڵکدا جیاواز بوو، هەمیشە دەیویست ببمە ژنێکی خوێندەوار و سەربەخۆ، چونکە باوکم نەخۆش بوو، کاتێک تەمەنم نۆ ساڵ بوو چووە سەر کارەکەی و پێداگری لەسەر خوێندنی من و خوشکەکانم دەکرد.

 

دوای بێدەنگییەکی زۆر، دەڵێت: "ئەو کەسە نەزانانە خوێندن و کار و ژیانی ئێمەی  ژنانیان دزی، هەربەوەوە ش نەوەستان بەنرخترین موڵک و ماڵی ئێمەیان دزی، من هەمیشە ئاواتەخوازی بەرەیەکی ژنانی هاوشێوەی ژنانی کوردم، کە بتوانم یەکەم ژن بم کە چەک هەڵبگرم و شەڕ بکەم نەک تەنها بۆ براکانم، بەڵکو بۆ خۆم و هەموو ئەو ژنانەی دیکە کە لە مافەکانیان بێبەش کراون بۆ ژیان، ڕقم لەم داگیرکەرانەی زەوییە."