منداڵێک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە کوژرا

لە دیمەنێکدا کە ڕەنگدانەوەی پەرەسەندنی بێ یاسای و لێپرسینەوە لە ئێرانە، منداڵێکی تەمەن حەوت ساڵان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنییەکانی ئێران کوژرا و خوشکەکەی بە سەختی بریندار بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوە تەقەی ڕاستەوخۆیان لە ئۆتۆمبێلێکی مەدەنی کرد، کە خێزانێکی عەرەبی هاولاتی شاری هوەیزەی سەر بە پارێزگای خوزستانیان هەڵگرتبوو و بەهۆیەوە زولفیقار شەریفی، تەمەن حەوت ساڵان کوژرا و خوشکەکەی بە سەختی بریندار بوو.

 

ئەم ڕووداوە کە ئێوارەی ڕۆژی ١٧ی تشرینی یەکەم لە بازگەیەکی تازە دامەزراو لە نزیک گوندی بەیت کاوەر ڕوویدا، شێوازێکی نائارامکەری زیادەڕۆی لە بەکارهێنانی هێز لە دژی هاوڵاتیانی مەدەنی ئاشکرا دەکات، بەبێ ئەوەی هیچ ڕەچاوی پێوەری یاسایی و مرۆییەکان بکات.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کارمەندانی ئاسایشی بەبێ دەرکردنی هیچ ئاگادارکردنەوە و فەرمانێک بۆ وەستان تەقەیان لە ئۆتۆمبێلەکە کردووە و دەستبەجێ منداڵەکە گیانی لەدەستداوە.

 

لەوەش ناڕەحەتتر دەرئەنجامەکانی ئەو تاوانە بوو، هێزە ئاسایشیەکان بە خێرای ناوچەکەیان گەمارۆدا و هەڕەشەیان لە ئەندامانی خێزانەکەیان کرد کە پەیوەندی لەگەڵ میدیاکان یان ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤدا نەکەن، ئەمەش لە هەوڵێکی ڕوون بۆ پەردەپۆشکردنی ئەو پێشێلکارییە و ڕێگریکردن لە هەر لێپرسینەوەیەک یان ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.

 

ئەم ڕووداوە لە کاتێکدایە کە لە سەرەتای سەرهەڵدانی شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە بازگەکان بە شێوەیەکی ناڕەوا فراوانتر کراوە، زیادبوونی ڕووداوەکانی تەقەکردن بە هەڕەمەکی پرسیاری ڕاستی لەبارەی نەبوونی چاودێری و گۆڕینی ئەم خاڵە پشکنینانە بۆ شوێنی تۆقاندنەوە نەک پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی وروژاندووە.