گەڕانەوەی پارێزراو ئامانجی ئیلهام ئەحمەدو نوسینگەی ژنانی کۆچبەرانی سەرێکانییە
ئیلهام ئەحمەد لەگەڵ نوسینگەی ژنان بۆ کۆچبەرانی سەرێکانی باسی لە پرسی گەڕانەوەی پارێزراوی کۆچبەران کرد ئەوەش پاش تێپەڕبوونی شەش ساڵ لەو کاتەوەی شارەکە لەلایەن تورکیا و چەتەکانییەوە داگیرکراوە.

حەسەکە
وەک بەشێک لە هەوڵە بەردەوامەکان بۆ بەدواداچوون بۆ بارودۆخی کۆچبەران و دڵنیابوون لە گەڕانەوەی پارێزراوییان بۆ ماڵەکانیان، ڕۆژی ١٩ی تشرینی یەکەم، نوسینگەی ژنان بۆ کۆچبەرانی سەرێکانی کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی پەیوەندییەکانی دەرەوەی خۆبەڕێوەبەری باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامدا.
لە میانی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن پێداچوونەوەیان بەو بارودۆخە سەختانە کرد، کە هەزاران کۆچبەر لە دوای داگیرکردنی سەرێکانی شەش ساڵە تێیدان، کە زۆربەیان هێشتا لە کامپ و قوتابخانەکانی ناوچە جیاوازەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا دەژین، هەروەها پێویستی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ باشترکردنی بارودۆخی ژیانیان و پێشکەشکردنی پشتیوانی مرۆیی و خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆیان جەختی لەسەر کرا، بە لەبەرچاوگرتنی ئەمە ئەرکێکی نەتەوەی و مرۆیی کە ناتوانرێت دوابخرێت.
لە میانی دیدارەکەدا، باسیان لە ڕێککەوتنی ١٠ی ئادار کرد، کە لە نێوان مەزلوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سووریای دیموکرات، و ئەحمەد شەرع سەرۆکوەزیرانی حکومەتی کاتی واژۆ کرا، لەم ڕێکەوتنەدا مافی گەڕانەوەی هەموو کۆچبەران بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دیاری کراوە.
ئەم ڕێککەوتنە پایەیەکی بنەڕەتی هەموو چارەسەرێکی سیاسی هەمەلایەنە و دادپەروەرانە لە سووریادا، بەتایبەتی لە ژێر ڕۆشنایی ئەو گۆڕانکارییە سیاسییە پێشبینیکراوانەی کە دەتوانن ڕێگا بۆ قۆناغێکی نوێی گوازراوە خۆش بکەن.
ئیلهام ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە، کە مافی گەڕانەوە مافێکی مرۆیی و یاساییە کە ناتوانرێت لێیان ببڕدرێت، هەروەها خۆبەڕێوەبەری پرسی ئاوارە لە لوتکەی پێویستیەکانیدا دادەنێت، و کاردەکات بۆ کۆردیناسیۆنی هەوڵەکان لەگەڵ دەزگا سیاسی و مرۆییەکان بۆ دڵنیابوون لە گەڕانەوەی پارێزراوی و شکۆمەندی بۆ هەموو خەڵکی سەرێکانی و ناوچە داگیرکراوەکان.
ئەندامانی نوسینگەی ژنان بۆ کۆچبەرانی سەرێکانی، پێزانینی خۆیان بۆ ئەو هەوڵانە دەربڕی کە بەشی پەیوەندییەکان لە پشتگیریکردنی دۆسیەی ئاوارەکاندا داویانە، جەختیان لەسەر گرنگی بەهێزکردنی ژنانی ئاوارە کردەوە و بەهێزکردنی ڕۆڵی لە بەرگریکردن لە مافەکانی کۆمەڵگەکەی و داوای گەڕانەوەی هەموو خەڵکی شارەکەی دەکات، بە تایبەت لە ژێر رۆشنای ئەو بارودۆخەی کە هەلومەرجەکانی سەختە.
لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا، هەردوو لایەن جەختیان لەسەر بەردەوامبوونی کۆردیناسیۆنی و کاری هاوبەش کرد بۆ بەرگریکردن لە مافی گەڕانەوە و چالاککردنی بڕگە پەیوەندیدارەکان لە هەر یەکێک لە چارەسەرە سیاسییەکانی داهاتوودا، هەروەها گەڕانەوەی ئاوارەکان نوێنەرایەتی هەنگاوێکی سەرەکی دەکات بۆ بەدەستهێنانی دادپەروەری و سەقامگیری و بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتی و فرەی کە مافی هەموو پێکهاتەکانی مسۆگەر دەکات.