هێرشی کیمیایی بۆ سەر قوتابخانەی نەسیبە بە ئامانجی گۆشەگیرکردنی قوتابیان

بەهۆی هێرشی کیمیای لە سنە بەشێک لە خوێندکارەکان بۆ نەخۆشخانەی تەوحید گواستراونەتەوە و خوێندکارەکانی دیکە لەگەڵ دایک و باوکیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بەعسەت و لەوێ چاودێری کراون.

سنە

 

ئەمڕۆ دووشەممە، قوتابخانەی کچانی نەسیبە کە دەکەوێتە گۆڕەپانی کۆهنەوەرد شیفت هێرشی کیمیایی کراوەتە سەر.

ژمارەیەک خوێندکار لە ڕێگەی ئەمبولانسەوە بۆ نەخۆشخانەی تەوحید لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان گواستراونەتەوە، تا ئێستاش لە نەخۆشخانە خەوێندراون و ئۆکسجینیان بۆ هەڵواسراوە.

 

دەوترێت ئەمبولانس تەنها چەند کەسێکی کەمیان بردووە بۆ نەخۆشخانەکان، خوێندکارەکانی دیکەش لەگەڵ دایک و باوکیان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بەعسەت و لەوێ لەژێر چاودێریدا بوون.

 

پەرستارانی نەخۆشخانەی بەعسەت دەڵێن، شەش لە خوێندکارەکان هاتوونەتە ئێرە و توانیویانە ئۆکسجینیان بۆ هەڵبواسن و ئاگاداریان بن، ئەوانی دیکەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی تر.

 

بەشێک لە دایک و باوکان و خوێندکارەکان لە حەوشەی قوتابخانەکە بوون و دەیانوت هێزەکانی سەرکوتکردن هێرشیان کردووەتە سەر خوێندکارەکانی ئەوێ و بە قسە سووکایەتییان پێکردن.

 

وەک دەبینرێت ئەم هێرشانە بەردەوامن بۆ ئەوەی کچان بتوانن بخوێنن، بەڵام لە پۆلەکاندا بە ئیرادەتر لە پێشوو دەردەکەون و پێدەچێت ڕژێمی ئێران ڕێگایەکی دوور و درێژی هەبێت بۆ گۆشەگیرکردنی کچان، ڕێگایەک کە پێناچێت سەرکەوتوو بێت.