پشکنینی بیروڕای خوێندکارانی قوتابخانەکانی ئێران

دوابەدوای تاقیکردنەوەکان لە ئێران، پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوە چەند جۆرە پرسیارنامەیەکی جیاواز بەسەر قوتابیاندا دابەشکرا، خوێندکار مافی وەڵامنەدانەوەی نەبووە.

لارا گەوهەری

 

ئورومیە- بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، پێش دەستپێکردنی تاقیکردنەوەی کۆتایی پۆلی دوانزەی بنەڕەتی لە ئێران و ڕۆژهەڵاتی کوردستان، کە لەسەر ئاستی وڵات و لەژێر چاودێری پەروەردەدا بەڕێوەدەچێت، خوێندکاران وەرەقەیەکیان پێدرا کە پەیوەندی بە تاقیکردنەوەکانەوە نییە بۆ ئەوەی بە ناچاری وەڵامی بدەنەوە.

 

ئەم وەرەقانە چەندین جۆری جیاوازی پرسیارنامەیان تێدایە بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ بۆچوونی قوتابیان، هەریەکەیان هەڵسەنگاندنی بۆ بەرژەوەندی سیاسی، ئایینی، کولتووری یان شێوازی مامەڵەکردن و ڕەخنەکردنی قوتابیان کردووە.

 

دالیا ق، خوێندکاری پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە شاری ئورومیە دەڵێت، "ئێمە هیچ بژاردەیەکمان نەبوو بۆ وەڵامدانەوە یان وەڵام نەدانەوە، لەسەر لاپەڕەکان نووسرابوو "دڵنیابن وەڵامەکانتان بە نهێنی دەمێننەوە"، بەڵام پێش ئەوەی تەنانەت ناوی خۆمان لەسەر لاپەڕەکان بنووسین، هەموومان ناو و کۆدی نیشتمانیمانی لەسەر نووسرابوو، ڕەتمکردەوە فۆڕم پڕبکەمەوە، بەڵام چاودێر ڕێگەی نەدام لە شوێنی تاقیکردنەوەکە دەربچم و وتی پێش ئەوەی بچیت پێویستە ئەم وەڵامە پڕبکەیتەوە، ئەگینا دەڵێین ئامادەنەبووە، هەروەها دەبوو بژاردەیەک بدەم بە هەمووان و لەوێ دەربچم."

 

دینا.م یەکێک بوو لەو خوێندکارانەی ئەمڕۆ ناچار بوو ئەم ڕاپرسییە پڕبکاتەوە، هەروەها سەبارەت بەم بابەتە وتی: "پرسیارەکانی ناو پرسیارنامەکە زۆر سەیر بوون، هیچ پەیوەندییەکیان بە بابەتە ئەکادیمییەکانەوە نەبوو، کاتێکیش لە چاودێرەکەم پرسی بۆچی وەڵامی ئەو پرسیارانە بدەمەوە، وتی ئەوە ناچارییە، بەڵام وەڵامەکان بە شێوەیەک بنووسە کە وابێت هیچ کێشەیەکت بۆ دروست نەکات، هەروەها ئامادە نەبووم وەڵامی هەموو پرسیارەکان بدەمەوە، بەڵام لە ناوەوە هەستم بە توڕەیی دەکرد لەم ناچارییە، بێگومان دوای تاقیکردنەوە، هەندێک لە پرسیارەکان بۆ ئێمە هێندە بێمانا بوون، بوونە بابەتی پێکەنینی منداڵەکان."

 

نموونەی ئەو پرسیارانەی کە خوێندکاران ڕووبەڕووی بوونەتەوە وەک؛ ئایا لە قوتابخانە هەست بە سەلامەتی دەکەیت؟ ئایا جیابوونەوەی ئایین لە سیاسەت ئاین پاکتر دەکات؟

 

وەڵامی پرسیارەکان نمرەی بۆ دانرا و لەسەر بنەمای پێوەرەکەی کە بە پێنج بژاردە نمرەی بۆ دانراوە لە تەواو ڕازیمەوە بۆ تەواو ناڕازی، زۆربەی خوێندکاران نە ناڕازییان هەڵبژارد، ئێستا بەشێک لە خوێندکاران نیگەرانن لەوەی کە ئەم وەڵامانە بە وەڵامدانەوەی دروست سەبارەت بە بیروباوەڕەکانیان بۆ هەڵبژاردنی زانکۆکەیان بەکاربهێنرێت.

 

هەندێکی دیکە پێیان وایە ڕژێمی ئێران بە نیازە دان بەو هەرزەکارانەدا بنێت کە ئایندەی ناڕازییانی بەشداربووی شۆڕشگێڕانەی "ژن، ژیان، ئازادی" لە قاڵب دەدەن و سزای کۆمەڵایەتی و بێبەشی بۆ گۆڕین و داڕشتنی بیرکردنەوەکانیان سوود وەربگرن، وە هەندێک پێیان وایە ئەم پرسیارنامانە جۆرێکە لە ڕیفراندۆمی ناچاری، بنەما سەرەتایی و پێویستەکان بۆ وەڵامدانەوەی پرسیارنامەیەک کە باسکردنی ناچاری زانیاری کەسییە، ڕەچاو نەکراون.

 

 لە بەشێک لە زانکۆکان، وەک زانکۆکانی پەیام نور، پرسیارنامە بە ناوەڕۆکێکی لەو شێوەیە پێش تاقیکردنەوە بەسەر خوێندکاراندا دابەشکراوە و پڕکردنەوەی بە ناو و تایبەتمەندیەکان ناچاری بووە.