ڕووسیا بەهۆی پێشێلکردنی مافی منداڵانەوە چووە ناو 'لیستی شەرمەزاری'ەوە

ڕوسیا لەلایەن نەتەوە یەکگرتووەکانەوە خرایە ناو "لیستی شەرمەزاری"ەوە، ئەمەش بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان لە ئۆکراینا، ساڵی ڕابردوو لە ئۆکراینا ٤٧٧ منداڵ کوژراون و ٩٠٩ منداڵیش بەهۆی شەڕەوە بریندار و بوون بە خاوەن پێداویستی تایبەت.

 

ناوەندی هەواڵ

 

نەتەوە یەکگرتووەکان ڕووسیای خستە ناو "لیستی شەرمەزاری"ەوە، بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی منداڵان لە کاتی داگیرکردنی ئۆکراینادا، بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی فرانس پرێس؛ لە ڕۆژی ڕاپۆرتەکەدا کە بەسەر ئەندامانی ئەنجومەنی ئاسایشی ئەوروپادا دابەشکرا و هەفتەی داهاتوو دەخرێتە بەردەم ڕای گشتی، هاوشانی سوپای ڕووسیا، گروپی بەکرێگیراوانی وەک ڤاگنەر کە لە ناوچەکەدا کاریان دەکرد، خراونەتە لیستی یەکەوە.

 

٤٧٧ منداڵ گیانیان لەدەستداوە و ٩٠٩ منداڵیش بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت

بەپێی ئەو ناوچانەی لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژەیان پێکراوە؛ ساڵی ڕابردوو لە ئۆکراینا ٤٧٧ منداڵ کوژران؛ ١٣٦ منداڵ بە تەقەی هێزەکانی ڕووسیا و گروپە سەربەخۆیەکانەوە کوژراون، ٨٠ منداڵیش بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراینا کوژراون، لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، ٥١٨ منداڵ بە تەقەی هێزەکانی ڕووسیا و ١٧٥ منداڵ بە دەستی هێزەکانی ئۆکراینا برینداربوون و بە گشتی ٩٠٩ منداڵیش بریندار بوون و بوونەتە خاوەن پێداویستی تایبەت.

 

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس، سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەدا ڕایگەیاندووە، لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە ئۆکراینا تاوانی زۆر لە دژی منداڵان ئەنجامدراوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس گوتیشی: هێرشی زۆر کراوە، بەتایبەتی بۆ سەر قوتابخانە و نەخۆشخانە و کارمەندانی بەرگری، من تووشی شۆک بووم بەو تاوانانەی کە لەلایەن گروپەکانی سەر بە هێزەکانی ڕووسیا بەرامبەر بە منداڵان ئەنجام دراون، کە بوونەتە هۆی مردن و کەمئەندامی.

 

ئیسرائیل لە لیستی شەرمەزاریدا نییە

سەرەڕای چەندین جار داواکاریی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، ئیسرائیل بەهۆی کردەوەکانی دژ بە منداڵانی فەلەستینی نەخرایە ناو لیستەکەوە، ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ڕایگەیاند، بەپێی ڕاپۆرتی پێشوو، ژمارەی ئەو منداڵانەی لە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا کوژراون بەراورد بە ساڵی ڕابردوو کەمترە، دەشڵێت: جگە لەوەش، نیگەرانم لە بەکارهێنانی چەک و تەقینەوەکان لە کاتی ئۆپەراسیۆنەکاندا، تا ئێستاش لێپرسینەوە لە ئیسرائیل نەکراوە.