"پەیامەکەی بەڕێز ئۆجەلان ڕوونە دەبێت تورکیا دیموکراتیزە ببێت و بەگوێرەی یاسا بجوڵێتەوە"

سالیحە ئایدەنیز پەرلەمانتاری دەم پارتی، هەڵسەنگاندنی بۆ بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ کرد و وتی: پەیامەکەی بەڕێز ئۆجالان ڕوونە، بۆ جێبەجێ کردنی پرسی کورد دەبێت تورکیا دیموکڕاتیک ببێت و بە گوێرەی یاسا هەنگاو هەڵگیرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

شاندی دەم پارتی دوای دیداری لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ لە ئیمرالی، بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەر ئاپۆیان بۆ ڕای گشتی بڵاو کردەوە. لە بانگەوازی ڕێبەر ئاپۆ بۆ "ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک" باسی ڕۆژاوا نەکراوە و مەرجی چەکدانانی پەکەکەش مەرجی دانپێدانانی سیاسەتی دیموکراتیک و لایەنی یاسایی بوو، سالیحە ئایدەنیز، پەرلەمانتاری دەم پارتی مێردین لە هەڵسەنگاندنی بانگەوازییەکەی ڕێبەری گەلی کورد بۆ ئاژانسی فورات و وتی: بەڕێز ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە بۆ ئەوەی پرسی کورد بە ڕێگای دیموکراتیک چارەسەر بێت بانگەوازی دەکات و دەڵێت گۆڕانکاری پێویستە، ئەمڕۆش دیسان پەیامی دیموکراتیک دەنێرێت و دیسان پێویستی جێبەجێکردنی گۆڕانکاری یاسایی بە بنەما دەگرێت.

 

"هەتا هۆکارەکە هەڵنەگیرێت، ئەنجام بەدەست نایەت"

سالیحە ئایدەنیز ڕایگەیاند،  لە یەکەم کۆبوونەوەی شاندی ئیمرالیەوە زانرا کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ گۆڕان و گۆڕانکاری بنەڕەتی بانگەوازی ڕادەگەیەنێ ،بەڕاستی بەڕێز ئۆجالان لە بانگەوازەکەیدا زۆر بە ڕوونی قسەی کردووە. ڕوونی کردووتەوە کە یاساکانی دامەزرێنەری کۆماری تورکیا بە درێژایی ١٠٠ساڵە، نکۆڵی لە کورد کردووە، پەکەکە بە هۆی سیاسەتی ئاسمیلەکردن و نکۆڵی لە ناسنامەی کورد سەری هەڵدا، هەروەها ئەو هۆکار و کاریگەرییە ڕوونی دەکاتەوە کە چۆن بگۆڕدرێ بۆ تێکۆشانی هەبوون. دەڵێی ئێوە بڵێن ئەمڕۆ پێگەی کورد دانی پێدانراوە؟ ئایا ئێستا زمانی کوردی دانی پێدانراوە؟ ئایا هێشتا هەزاران زیندانی سیاسی کورد لە زیندان نەماون؟ هەروەها ئەوە نیشان دەدات کە هیچ ئەنجامێک بەدی نایەت تاوەکوو هۆکارەکانی هەندێک شت هەڵنەگیرێن ئەنجام بەدەست نایەت.

 

ورد بە بەدیل و باجێکی زۆر گەیشتووتە ئەم قۆناغە"

سالیحە ئایدەنیز ئاماژەی بەوەشدا که سیاسەتی نکۆڵی و ئەمنی کۆماری تورکیا ١٠٠ساڵه، ئەنجامێکی نەبوو و وتی: بەڵام کورد دەستی له ژیانی هاوبەش، زمانی دایکی و پێگه و ژیانی دیموکراتیک و هاوڵاتیبوونی یەکسانی بەرنەداوە و بەدیل و تێکۆشانی خۆی گەیشتووەته ئەم قۆناغه.

 

سالیحە ئایدەنیز بەبیری هێنایەوە کە ڕێبەری گەلێ کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ساڵی ١٩٩٣ـەوە بەردەوام بانگەوازی دەکات دەبێت گۆڕان و گۆڕانکاری بکرێت بۆ ئەوەی پرسی کورد بە ڕێگە و شێوازی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت و ئەم بانگەوازییەشی بە ڕوونی نیشان دەدات کە بەڕێز ئۆجالان چۆن بە بوێرییەوە بەرپرسیارێتی چارەسەری دیموکراتیکی لە ئەستۆ گرتووە و تا چەند باش کۆمەڵگە دەناسێت.

 

"دەستکەوتەکانی کورد لە تورکیا کاریگەری ئەرێنی لەسەر کوردانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات"

سالیحە ئایدەنیز سەرنجی خستە سەر دەقی بانگەوازییەکە و وتی سەبارەت بە ستاتۆی ڕۆژئاوا شتێکی تێدا نەبوو و وتی: "دەوڵەتی تورکیا ماوەیەکی زۆرە سیاسەتی لەناوبردنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد پەیڕەو دەکات. دەوڵەتی تورکیا ئەوەی بە ڕەوا ببینێ بۆ کورد لە تورکیا بە هەمان شێوە بۆ کوردانی ڕۆژئاوا،ڕۆژهڵات و باشوور و هەموو شوێنێکی دیکە بە ڕەوای دەبینێت. ئەمڕۆ گەلی کورد و گەلانی دیکەی ڕۆژئاوا ئیرادەیەکیان پێش خستووە و ئەم ئیرادەیە لە پێوەندی لەگەڵ هاوسەنگییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا دەستی پێکردووە و لە پێوەندی لەگەڵ ئەم هاوسەنگییەدا گەلی کورد دەستکەوتەکانی خۆی دەپارێزێت. لە ئەنجامدا ئەگەر پرسی کورد لە تورکیا بە ڕێگەی دیموکراتیک چارەسەر بکرێت و گۆڕانکاری بنەڕەتی لە تورکیا بکرێت، ئەمە کاریگەری جدیی لەسەر پرسی کوردانی ڕۆژئاوا، ڕۆژهەڵات و باشووریش دەبێت. بۆیە لە پەیامەکەیدا باسی ڕۆژئاوای نەکردووە.

 

"پێویستە تورکیا لە سەدەی دووەمی خۆیدا دان بە کۆماری دیموکراتیکدا بنێت"

سالیحە ئایدەنیز سەرنجی خستەسەر گرنگی چەمکەکانی سیاسەتی دیموکراتیک و کۆمەڵگەی دیموکراتیک و وتی: پرسی کورد بە هۆی نەبوونی دیموکراسیبوونی تورکیا بوونی هەیە, لەبەرئەوەی تورکیا دیموکراتیک نییە، کێشەیەکی ئیکۆلۆژی هەیە. لەبەر ئەوەی تورکیا دیموکراتیک نییە ژن بە ئامانج دەگرێت. بۆیە وەک بەرێز ئۆجالان ڕایدەگەیەنێت پێش هەموو شتێک تورکیا دەبێت لە سەدەی دووەمدا دان بە کۆماری دیموکراتیکدا بنێت و ببێتە دەوڵەتێک بە گوێرەی یاسا بەردەوام بێت، بۆیە تا سیستمێک دانەمەزرێت کە گەلانی تورک و کورد و گەلانی دیکە بە پێی کولتوور و زمان و باوەڕیان بە ئازادی بژین، هیچ چارەسەرێک بە ئەنجام ناگات، ڕێبەری گەلی کور عەبدوڵا ئۆجالان لە بانگەوازییە مێژووییەکەیدا سەرنج دەخاتە سەر دیموکراتیک بوونی تورکیا، چونکە بابەتی یەکەم ئەوەیە کە تورکیا دەوڵەتێکی نادیموکراتیکە، خۆی لەسەر تاکڕەویی بونیاد ناوەم بۆیە دەستبەسەر شارەوانییەکاندا دەگرێت و سیاسەتی گۆشەگیری کردۆتە ڕێبازێکی جیاکاری لە نێو گەلاندا، واتە حکومەتی ئێستاش لەسەر هەمان سیاسەتی تاکڕەوی ١٠٠ساڵی پێشوو دەچێتە پێشم بۆیە تەنیا بە تورکیایەکی دیموکراتیک دەکرێت پرسەکان چارەسەر بن، ئەمەیە ناوەڕۆکی پەیامەکی بەڕێز ئۆجەلان.

 

"پێویستە سەرڕاستکردەنەوەی یاسایی بکرێت"

سالیحە ئایدەنیز لە کۆتایی قسەکانیدا وتی:ڕێبەر ئاپۆ ڕایگەیاندووە بۆ ئەوەی پەکەکە چەک دابنێت، پێویستە هەندێک چاکسازی یاسایی بکرێت، هەروەها لەلایەک بەڕێز ئۆجالان داوا لە پەکەکە دەکات کۆنگرەی خۆی ببەستێت و لە لایەکی دیکەوە داوا لە دەوڵەت دەکات بەپێی یاسا جیهانییەکان کار بکات. لە سەرەتای بانگەوازییەکەدا باس لە کرانەوەی سیاسەتی دیموکراتیک بۆ زیندانیانی نەخۆش و گۆڕانکاری یاسایی سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی کردووە. بەڕێز ئۆجالان ماوەی ٢٦ ساڵە بە دیل گیراوە لە ژێر گۆشەگیری ڕەهادایە و بە چاوی خۆی لە نزیکەوە ئەو دۆخەی کە باسی لێدەکات دەزانێت. دەوڵەت خۆی دەستپێشخەری ئەم پرۆسەیەی کردووە. بۆیە پێویستە هەنگاوی پێویستیش بنرێت. بۆیە هیوادارم لە جیاتی سیاسەتی شەڕ لەگەڵ گەلی کورد، کار لەسەر چارەسەری پرسی کورد و بنیاتنانی بناغەیەک بۆ ئاشتی کۆمەڵایەتی بکەن. دووەم ئەوەیە کە زمانی کوردی لە دەستووردا بناسرێت و بکرێتە زمانی پەروەردە و چاکسازی یاسایی سەبارەت بە زیندانیانی سیاسی بکرێت. هەروەها جگە لەوەش دەبێت بارودۆخی ڕەوڵ گێڕانی بەڕێز ئۆجالان مسۆگەر بکرێت، لەبەر ئەو ئەمە هەنگاوێکی زۆر گرنگ و چارەنووس سازە.