ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەولەتی: بانگەوازی خێرا لە دژی لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی کرد
ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی، لە داوایەکدا بۆ بەرپرسی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، خوازیاری ڕاگرتنی خێرای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی بوو. هەروەها لقی ئەڵمانی ڕێکخراوی پاکس کریستی سپۆنسەری سیاسی بۆ شەریفە محەمەدی و وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی گرتە ئەست

ناوەندی هەواڵ - ئەمڕۆ ٢٧ی شوبات، ڕێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە داواکارییەکدا بۆ موحسینی ئێجێی، بەرپرسی دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامی، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی، چالاکی کرێکاری زیندانیکراوی زیندانی لاکانی ڕەشت و ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجی ئەم چالاکە کرێکارییەی کرد.
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی لێبوردنی نێودەوڵەتی هەروەها داوای لە موحسینی ئێجێی کرد کە "لێکۆڵینەوەیەکی سەربەخۆ و کاریگەر و بێلایەنانە سەبارەت بە تۆمەتی ئەشکەنجەدان"ی ئەم زیندانییە سیاسییە بکات.
دوابەدوای دووپاتکردنەوەی حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی چالاکوانی کرێکار لەلایەن دادگای باڵاوە، هەروەها ڕەتکردنەوەی دووبارە دادگاییکردنی پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مەدەنی و توێژەری کۆمەڵایەتی زیندانیکراو لە بەندیخانەی ئێڤین و دەرکردنی حوکمی لەسێدارەدان بەسەر وریشە مورادی، چالاکوانی مافی ژنانی زیندانیکراوی زیندانی ئێڤین، چالاکوانانی مافی مرۆڤ. چالاکوانان، و دامەزراوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ نیگەرانی خۆیان سەبارەت بە لەسێدارەدانی نزیک ئەم سێ زیندانییە سیاسییە دەربڕیوە و بەیاننامەیان بڵاوکردووەتەوە و داوای ئازادکردنی دەستبەجێ و بێ مەرجیان کردووە.
هەروەها ئەمڕۆ، دوای ئەوەی ڕوبا غەزال (پەرلەمانتار بۆ مێرسیەر-مۆنتریال)، ئەلێکساندەر بۆلۆریس (پەرلەمانتار بۆ ڕێساومۆنت-پۆتیت-پاتریۆت)، و جولی میهایڤیل دوچن (سیناتۆری کەنەدی) سپۆنسەری سیاسی پەخشان عەزیزی، چالاکوانی مەدەنی و توێژەری کۆمەڵایەتی، وریشە مورادی، چالاکوانی مافەکانی ژنان و شەریفە موحەممەدی، چالاکوانی کرێکاری لقی ئەڵمانیی پاکس کریستی، ڕێکخراوێکی نێودەوڵەتی سەر بە کەنیسەی کاتۆلیکییە و لە بواری ئاشتیدا کاردەکات،کەفالەتی سیاسی سێ زیندانی سیاسی ژن شەریفە محەمەدی و وریشە مورادی و پەخشان عەزیزی کە سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە؛ گرتووە.
لقی ئەڵمانی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، لەسەر داوای بێهروز ئەسەدی چالاکی مافی مرۆڤی دانیشتووی ئەڵمانیا و کۆمەڵەی نێودەوڵەتی مافی مرۆڤ لە ئەڵمانیا (IGFM) سپۆنسەری سیاسی ئەو سێ زیندانییەیان قبوڵ کردووە. پێشتر قەشە کۆهلگراف و وەزیری پێشوو مالۆ درایەر، سپۆنسەری سیاسی چەند زیندانییەکیان لە ئێران قبوڵ کردبوو کە ئەم سێ ژنەیان تێدابوو.