پاژک: وەک بێریتان تێکۆشانی ئازادیمان فراوان دەکەین

کۆردیناسیۆنی پاژک لە ڕاگەیەندراوێکدا دەڵێت: بە پێوانەکانی سۆسیالیستیبوون بە فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی، وەک بێریتان تێکۆشانمان فراوانتر دەکەین.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆردیناسیۆنی پارتی ئازادی ژنانی کوردستان "" لە ٣٣ـیەمین ساڵيادى شەهیدبوونی بێریتان هێڤی "گوڵناز کاراتاش" ڕاگەیەندراوێکی نووسراوی بڵاوكردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، لە کەسایەتی شەهید بێریتان هێڤیدا، هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و شەهیدانی چالاکیی “ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن”، جارێکی دیکە بە ڕێز، خۆشەویستی، حەسرەت و منەتبارییەوە بەبیر دەهێنینەوە، بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادییمان دەگەیەنین بە سەرکەوتن.

 

راگەیەندراوی  پاژک بەم شێوەیەیە:

ئێمە ڕێهەڤاڵ بێریتان هێڤی "گوڵناز کاراتاش" کە ڕێبەر ئاپۆ بۆ ئەو دەڵێت “چالاکییەکەی ئەو چالاکیی ئەڤین و شکۆیە”، لە یادی ٣٣ ساڵەی شەهیدبوونیدا بە خۆشەویستی، ڕێز و منەتدارییەوە بەبیر دەهێنینەوە.

 

هەڤاڵ بێریتان هەرچەندە لە ساڵی ١٩٧١ لە شاری سۆڵحا لەدایکبووە، بەڵام بە ڕەچەڵەک خەڵکی دەرسیمە، لە ساڵانی خوێندکاریدا پەکەکە دەناسێت و لە بەهاری ساڵی ١٩٩١ـدا بەشداری ڕیزەکانی گەریلا دەبێت، هەرچەندە هێشتا ساڵی دووەمی لە گەریلادا تەواو نەکردبوو، بەڵام بەو هەڵوێستە میلیتانە ئاپۆییەی کە لە سەختترین بارودۆخدا نیشانی دا، ناوی خۆی لە مێژوودا نووسییەوە، دەوڵەتی تورک لە ساڵی ١٩٩٣ لە ئۆپراسیۆنێکی سەربازیدا کە وەکو “ئۆپەراسیۆنی دەرەوەی سنوور” ناوی دەبرد، ئەنجامی خوازراوی بەدەست نەهێنا، هەر لەبەر ئەمەش، لەم ئۆپەراسیۆنەدا کە لە ٤ـی تشرینی یەکەم فراوانتر کرا، هێزەکانی پێشمەرگە، کە پەدەکە و یەنەکەش تیایدا بەشدارکران، گەریلاکانی ئازادیی کوردستانمان بە ئازایەتی و فیداکارییەکی زۆرەوە دژی هێرشە سەختە ئاسمانی و زەمینییەکان بەرخۆدانیان کرد.

 

لە هەندێک ناوچەی ستراتیژیدا، یەکەکانی گەریلای ژن لە پێشدا وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە، لە حەفتانین کە یەکێک لەو ناوچانەی کە کەوتە بەر هێرشی توند، تێکۆشان بە پێشەنگایەتی فەرماندە "میهرەبان ساران)" سەوکەروتووبوو، لە خواکورک کە بەرەیەکی دیکەی چالاکیی بوو، هەڤاڵ بێریتان "گوڵناز کاراتاش" لە دژی هێڵی هاوکاری و ڕادەستبوون بە پێداگری لەسەر تێکۆشان و هێڵی بەرخۆدانی خۆی وەڵامی دایەوە.

 

هەڤاڵ بێریتان لە ڕۆژی ٢٥ـی تشرینی یەکەمدا، وەک قەڵایەک بەرخۆدانی کرد، تا دوا فیشەکی شەڕی دەکرد، کاتێک فیشەکی پێ نەما، چەکەکەی شکاند و بۆ ئەوەی بە زیندوێتی نەکەوێتە دەستیان لە شاخەوە خۆی فڕێدایە خوارەوە، ئێمە ئەم داستانە قارەمانانەیە لە وتەی ئەو پێشمەرگانەوە کە ئەو کات لە بەرەی دوژمندا شەڕیان دەکرد دەزانین، بەو باوەڕەی کە بەرخۆدان سەرکەوتووبێت تا دوا فیشەک بەرخۆدانییان کرد بۆ ئەوەی بە زیندووی نەگیرێن، ڕێگای گەریلای ئاپۆگەریی بوو، هەم میلیتانی ئەم ڕێگایە و هەمیش میراتگری هەڵوێستی زەریفە و بەسێکان بوون، هەڤاڵ بێریتان هێڤی لە دژی ڕادەستبوون چالاکییەکی لەو شێوەیەی ئەنجامدا.

 

بێگومان ئەمە چالاکییەکی خۆکوژی نییە، دەربڕینی هێڵی ئازادییە، هەڤاڵ بێریتان؛ بە هەڵوێستی بەرامبەر بە هەردوو ناسیۆنالیزمی کۆنەپەرستانە و ڕادەستبوون، هاوکاری و هەڵپەرستی، هەروەها بە خۆشەویستی بۆ شەڕی گەریلا، بە باوەڕی خۆیەوە بۆ باوەڕ و هێزی ژن، بە بەشداریکردنی لە دژی عەقڵییەتی کۆنەپەرستی بۆ ئێمە بوو بە هێڵێک، بەم هۆشیارییەوە لە بەرامبەر شەڕ و ژیان، بە بەشداریکردنی لە تێکۆشانی ئازادیخوازیماندا کە ڕێگەی پێداین بڕیاری بە سوپابوونی ژنان بدەین بوو بە سەرچاوەیەکی دیاریکەری باوەڕ و هێز.

 

بوو بە پراکتیزەکاری هەماهەنگی شەڕکردن، ئازادیی-باوەڕی و خۆشەویستی، بە خەباتی گەریلایەتی خۆی، بەژیان و چالاکیی خۆی لە سەرکەوتنی سەخت و ئازادیی ژنان و تێکۆشانی ئافراندنی خۆیدا بوو بە میلیتانی سەرکەوتنی ئاپۆیی، شەهید بێریتان؛ بە کەسایەتی قووڵ و زانایی، هێزی فیکری، شەڕکردنی بەئیرادەی، بێدودڵی و ئازایانە، لە ژیانیدا بە فیداکاری، بە ڕۆشنبیری و شیعرەکانی ناسرابوو، گەشەکردنی لێکۆڵینەوەکانی بۆ ژیانێکی ئازاد، ئەو لایەنەی کە ژیانی گەریلا جوان دەکات، ئەو لایەنەی کە لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە گەشە دەکات؛ لە ڕۆژانەکەیدا کە بە نووسینی ئەدەبی و شیعری نووسیویەتی و بۆئیمەی بەجێی هێشتووە، میراتێکی زۆر گرنگە، هەڤاڵ بێریتان، لە تێکۆشانی ئازادیماندا، بە گەریلاگەڕی، لێگەڕین، خۆشەویستی و پێوەرەکانی ڕەنجدا، بە هەڵوێستی دژی خیانەت لە تێکۆشان و ژیانماندا، بوو بە مەشخەڵێکی ڕێنیشاندەر و ئەم مەشخەڵە هەمیشە بەگەشاوەیی دەمێنێتەوە.

 

بەم مەشخەڵە کە لە دەستمان ناکەوێت، ئێمە لە فکری خۆماندا ڕوون و لە هەنگاوەکانماندا بوێر دەبین، هەروەک چۆن سوپای ژنانمان بە میراتی خەباتی شەهید بێریتان گەورەبووە، بیری ئێمەش بۆ پاراستنی جەوهەری هەموو ژنانیش گەورەتر بووە، بەم فکرەوە، بە پشتبەستن بە پێوەری سۆسیالیستیبوون بە فەلسەفەی ژن ژیان ئازادی کە ڕێبەر ئاپۆ بە نزیکایەتی خۆی بەرامبەر ژنان هێناویەتییە ئاراوە، ئێمەش وەک بێریتان خەباتی خۆمان لە دژی کولتووری کۆیلایەتی سەپێنراو بەسەر ژناندا گەشە پێدەدەین، لەم پرۆسەیەدا لەو مانیفێستە تێدەگەین کە نوێنەرایەتی دیدگاکانی ئازادی سەردەمی ڕێبەرمان دەکات وەک هێزی بنیاتنانی ژیانێکی کۆمونالیست و ئازادی ژنان بە عەقڵ و دڵی شەهید بێریتان، بە ئیرادە، بیر، بوێری و باوەڕەوە کار دەکەین، لە کەسایەتی شەهید بێریتان هێڤیدا، هەموو شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و شەهیدانی چالاکیی “ناتوانن ڕۆژمان تاریک بکەن”، جارێکی دیکە بە ڕێز، خۆشەویستی، حەسرەت و منەتبارییەوە بەبیر دەهێنینەوە، بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە تێکۆشانی ئازادییمان دەگەیەنین بە سەرکەوتن.”