نەبوونی خوێندنگە لە غەززە پێدەنێتە سێیەم ساڵییەوە

لەگەڵ بەردەوامی کاردانەوەکانی شەڕی کەرتی غەززە، بەڕێوەبەری ناوچەیی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا هۆشداریدا لە مەترسی لەدەستدانی خوێندنی تەواوی نەوەیەکی منداڵان لەکاتێکدا دەچنە ساڵی سێیەمی تەمەنەوە بەبێ خوێندنی ئاسایی.

ناوەندی هەواڵ

 

سیستەمی پەروەردە لە کەرتی غەززە لە ئەنجامی شەڕی دوو ساڵەی غەززە بە نزیکەی داڕما، لە ٨٠%ی قوتابخانەکان وێران بوون و زۆربەیان وەکو پەناگە بۆ ئاوارەکان بەکاردەهێنرێن، ئەمەش لەناو بارودۆخی مرۆیی و ژیانی ترسناکدا.

 

بەرپرسی یونیسێف بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقا ڕۆژی ٢٥ی تشرینی یەکەم هۆشداری دا لە مەترسیی تەواو نەوەی ونبوو لە کەرتی گەمارۆدراو و وێرانکراوی غەززە، سیستەمی پەروەردە دوای دوو ساڵ لە شەڕ لە دۆخێکی داڕماندایە و ئاماژە بەوە دەکات، کە ئەمە سێیەم ساڵە بەبێ قوتابخانە

 

بەرپرسەکە جەختی لەسەر پێویستی دەستپێکردنی گواستنەوەی کاریگەرانەی هەموو منداڵان کردەوە تا مانگی شوباتی داهاتوو، هۆشداریدا لەوەی ئەگەر ئەمە بەدەست نەهێنرێت، ئەوا دەگەینە ساڵی چوارەم، و دواتر ڕەوا دەبێت باس لە نەوەیەکی ونبوو بکەین، هەروەها بەو ئاگربەستەی لە ١٠ی تشرینی یەکەم دەستیپێکردووە، یونیسێف و هاوبەشە پەروەردەییەکانی توانیویانە نزیکەی یەک لەسەر شەشی منداڵان بگەڕێننەوە بۆ قوتابخانە لە شوێنە کاتییەکانی فێربوون.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەناو ئەو ڕاستیە دڵتەزێنەی کە نزیکەی لە ٨٠٪ی قوتابخانەکان لەناودەچن یان لەخزمەتگوزاری دەرچوون، لەگەڵ بەکارهێنانی زۆربەیان وەک پەناگە، منداڵان و مامۆستایان بەهۆی بەردەوامی ئاوارەبوون و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانەوە ڕووبەڕووی ئاستەنگی بەرچاوی جووڵە دەبنەوە، هاوکات بەشێکی زۆر لە مامۆستایان سەرقاڵی دابینکردنی پێداویستییە سەرەتاییەکانن بۆ خێزانەکانیان، وەک خواردن و ئاو، ئەمەش دیمەنی پەروەردەیی زیاتر ئاڵۆزتر دەکات.

 

پێزانینی قوڵی خۆی بۆ ئیرادەی دانیشتوانی غەززە دەربڕی بۆ گەڕاندنەوەی ژیانی ڕۆژانەیان سەرەڕای بارودۆخی سەخت، لەڕێگەی پاککردنەوەی داروپەردوو و کردنەوەی بازرگانی بچووک و هەوڵدان بۆ زیندووکردنەوەی لایەنەکانی ژیان، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە لە ٨٠%ی زەویەکانی غەززە تا زەوی ڕوخێنراون و تەنها بناغەی پەرش و بڵاوی بالەخانەکان بەجێماوە.

 

ڕاپۆرت و داتا فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، شەڕی نێوان حەماس و هێزەکانی ئیسرائیل کە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لە کەرتی غەززە و کەرتی ڕۆژئاوا دەستیپێکردووە، ڕێژەیەکی دڵتەزێنی لە نێو خوێندکاراندا بەجێهێشتووە و زیاتر لە ٢٠ هەزار خوێندکار کوژراون و نزیکەی ٣١ هەزار و ١٣٩ خوێندکاری دیکەش برینداربوون، هەروەها لە کەرتی ڕۆژئاوا ١٤٨ خوێندکار کوژراون و زیاتر لە هەزاری دیکەش برینداربوون و ٨٤٦ خوێندکاریش دەستگیرکراون، ئەمەش گوزارشتە لە قەبارەی ئەو کارەساتە مرۆییە کە بەسەر کەرتی پەروەردە لە ناوچەکانی فەڵەستین هاتووە.