نووسەر جوخە ئەل-حارسی خەڵاتی ئەدەبی عەرەبی ساڵی ٢٠٢١ی پێبەخشرا
جوخە ئەل-حارسی نووسەری عومانی خەڵاتی ئەدەبی عەرەبی ساڵی ٢٠٢١ی پاریسی فەرەنسای بردەوە بۆ ڕۆمانی "الأجرام السماوية".

جوخە ئەل-حارسی نووسەری عومانی خەڵاتی ئەدەبی عەرەبی ساڵی ٢٠٢١ی پاریسی فەرەنسای بردەوە بۆ ڕۆمانی "الأجرام السماوية".
ناوەندی هەواڵ
لە ٢٩ی تشرینی دووەم جوخە ئەل-حارسی نووسەری عومانی خەڵاتی ئەدەبی عەرەبی ساڵی ٢٠٢١ی بۆ ڕۆمانی " الأجرام السماوية" لە مەراسیمی خەڵاتەکاندا کە لە فەرەنسا بەڕێوەچوو خەڵاتەکەی پێبەخشرا.
کۆمیتەی ئامادەکاری خەڵاتی ئەدەبی عەرەبی لەکەسایەتییەکانی جیهانی هونەری و ڕۆشنبیری و شارەزای جیهانی عەرەبی پێکهاتووە و ستایشی ڕۆمانی جوخە دەکات کە ڕێگە بەدۆزینەوەی کۆمەڵگەی عەمانی دەدات، لیژنەی سەرپەرشتیاری خەڵاتی ئەدەبی عەرەبیش تیشکی خستە سەر ئەوەی سەرەڕای ئەم ڕۆمانە باس لە واقیعی عەمان دەکات بەڵام باس لە هەموو مرۆڤایەتی دەکات.
جوخە لە ساڵی ١٩٧٨ لە عومان لەدایکبووە، لە ساڵی ٢٠٠٣ بڕوانامەی ماستەری لە زمانی عەرەبی وەرگرتووە، پاشان دکتۆرای ئەدەبی عەرەبی لە زانکۆی ئێدینبێرگی سکۆتلاند و وەک پرۆفیسۆری ئەدەبی عەرەبی لە فاکەڵتی هونەرو زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە زانکۆی سوڵتان قابووسی عومان کاری کردووە.