لە باکور و رۆژهەڵاتی سوریا، پیاوان دژی توندوتیژی سەر ژنان ڕێپێوانیان کرد
لە سەرتاسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریادا، پیاوان بە ئاڵای کۆنگرەی ستار و وێنەی ژنە پێشەنگەکان ڕێپێوانیان کرد و لە ڕێپێوانی پیاواندا دروشمەکانی وەک "ژن ژیان ئازادی" و "نا بۆ توندوتیژی دژی ژنان" بەرز کرانەوە.
ناوەندی هەواڵ
چالاکییەکانی ڕێکخراوی کۆنگرەی ستار لە چوارچێوەی ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی تێکۆشان دژی توندوتیژی دژی ژنان بەردەوامە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکی دژ بە توندوتیژی دژ بە ژنان، پیاوانی هەرێمی فورات و ناوچەی جزیرە و شەهبا و چەندین بەشی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا خۆیان گەیاندە مەیدانەکان و ڕێپێوانی جەماوەرییان ڕێکخست، پیاوانی ناو هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوەکانیش بەشدارییان لە دروشمی "تێبکۆشە کۆتایی بە داگیرکاری و توندوتیژی بهینە" دا کرد.
کۆبانێ
ڕێپێوانەکە بە بەشداری پیاوان لە دەزگاکانی وەک هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری و لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و بە دروشمی "تێبکۆشە کۆتایی بە داگیرکاری و توندوتیژی بهینە " لە گۆڕەپانی شەهید عەگیدەوە بە هەڵگرتنی لافیتەکان بە دەقی "نا بۆ داگیرکاری، نا بۆ توندوتیژی" و "توندوتیژی دژ بە ژنان توندوتیژیە لە کۆمەڵگادا" پۆستەرەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، ئاڵاکانی کۆنگرەی ستار و وێنەی ژنانی تێکۆشەر کە لە ئەنجامی هێرشەکانی دەوڵەتی تورک گیانیان لەدەستدا لە مەیدانی ژنانی ئازاد کۆتایی هات دوای خولەکێک ڕێزگرتن، ساڵح نوح، ئەندامی دەستەی دیسپلینی گشتی پارتی یەکێتی دیموکراتی "پەیەدە" لە هەرێمی فورات قسەی کرد.
ساڵح نوح، تیشکی خستە سەر ئەو توندوتیژییەی کە چەندین ساڵە لەلایەن هۆشیاری پیاوەوە بەرامبەر بە ژنان دەکرێت و وتی: "ساڵانێکە هۆشیاری پیاوسالاری توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان ئەنجام دەدات بەڵام ئەمڕۆ لەم ڕێپێوانەدا هاتووە کە بە کاری ژنانی تێکۆشەر دەکرێت ئەم هۆشیارییە تێکبشکێنرێت بۆیە پێویستە باشتر لە واقیعی ژنان و دایکان تێبگەین بۆ ئەوەی کۆمەڵگایەکی ئازاد و یەکسان و دیموکراسی پێکەوە بنیات بنێین، ژنان پێشەنگی ژیانی ئازاد و شۆڕش و بوونن، ژنانی کوردیش لە دژی سیستەمی زاڵ شەڕیان کرد، بۆیە فاشیزم و دەسەڵات و سیستەمی سێکسی دەیانەوێت لە سەدەی ٢١دا ژنان لەناوبەرن بە تایبەتی دەبینین کە دەوڵەتی تورک بەبێ پچڕان ژنان بە ئامانج دەگرێت".
ڕێپێوانەکە لە مەیدانی ژنانی ئازاد بە دروشمی "ژن ژیان ئازادی" کۆتایی هات.