کەیسی لەباربردنی میسیسیپی کاریگەری زۆری دەبێت بۆ ژنان لە سەرتاسەری ویلایەتە یەکگرتووەکان

ڕۆژی چوارشەممە، دادگای باڵای ئەمریکا گوێ لە دۆسیەیەک دەگرێت کە لەلایەن دەوڵەتی میسیسیپیەوە دژی ڕێکخراوی تەندروستی ژنانی جاکسۆن هێنراوە، میسیسیپی دەیەوێت لە دوای ١٥ هەفتە لەباربردن قەدەغە بکرێت بە مەبەستی ئەوەی کە دەوڵەتەکە بکاتە پارێزراوترین شوێن لە ئەمریکا بۆ منداڵێکی لە دایک نەبوو.

ڕۆژی چوارشەممە، دادگای باڵای ئەمریکا گوێ لە دۆسیەیەک دەگرێت کە لەلایەن دەوڵەتی میسیسیپیەوە دژی ڕێکخراوی تەندروستی ژنانی جاکسۆن هێنراوە، میسیسیپی دەیەوێت لە دوای ١٥ هەفتە لەباربردن قەدەغە بکرێت بە مەبەستی ئەوەی کە دەوڵەتەکە بکاتە پارێزراوترین شوێن لە ئەمریکا بۆ منداڵێکی لە دایک نەبوو.

ناوەندی هەواڵ

 

کاتێک ژنەکان بۆ لەباربردنی کۆرپەلە ڕوو لە تەندروستی ژنانی جاکسۆن دەکەن، ئەوان بە وێنەی ترسناکی کۆرپەلەکان و گروپێکی ئیڤانجیلی کە مۆسیقای ئایینییان لە ڕێگەی قسەکەرانی گەورەوە بۆ لێدەدرێت، کۆ دەکرێنەوە.

 

ئەم کلینیکە خزمەتی دانیشتوانکی سێ ملیۆنی لە میسیسیپی دەکات و ڕۆژی چوارشەممە، دادگای باڵای ئەمریکا گوێ لە دۆسیەیەک دەگرێت کە لەلایەن دەوڵەتی میسیسیپیەوە دژی ڕێکخراوی تەندروستی ژنانی جاکسۆن ئامادەکراوە.

 

میسیسیپی دەیەوێت لە دوای ١٥ هەفتە لەباربردن قەدەغە بکرێت بە مەبەستی ئەوەی کە دەوڵەتەکە بکاتە ئارامترین شوێن لە ئەمریکا بۆ منداڵێکی لە دایک نەبوو.

 

شارەزایانی تەندروستی زاوزێ باوەڕیان وایە کە ماوەیەکی زۆرە پێش ئەوەی لە دەوروبەری  ٢٣ یان ٢٤ هەفتەدا بێت - کاتێک کە کۆرپەیەک توانای مانەوەی هەیە لە دەرەوەی سکی.

 

تەندروستی ژنانی جاکسۆن مشتومڕی ئەوە دەکەن کە ئەم جۆرە قەدەغەکردنە پێشەکییە بۆ مافی دەستووری ژنان بۆ هەڵبژاردن، ئەو مافە لەسەر بنەمای فەرمانڕەواییەکی دیاریکراو کە نزیکەی ٥٠ ساڵ پێش ئێستا لەلایەن دادگای باڵاوە دروست کراوە، کە بە (ڕۆ× وید) ناسراوە، مافی لەباربردنی بە ژنان داوە لە سەرانسەری ئەمریکادا.

 

پاتریکیا ئایس، کە لە میسیسیپی دەژی، وەک ژنێکی گەنج بە شێوەیەکی نایاسایی لەبارچوونی هەبوو پێش ئەوەی ڕۆی × وید تێپەڕێت، دەڵێت: "من لە ماڵی ژنێک بووم ئەو منی لەسەر مێزێک دانابوو، مێزێکی جۆری ژووری نانخواردن، بۆیە خودی کردارەکە بە ئازار بوو. ئەوە ئەزموونێکی شەرمەزارکەرە، ئازاربەخشە، بۆیە من نامەوێت هیچ کەسێک پێیدا تێپەڕێت".