نەتەوە یەکگرتووەکان: لە ئەفغناستان بە ڕێژەیەكی زۆر جیاوازیی ڕەگەزیی هەیە

نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاوی کردەوە، لە ئەفغانستان ٧٦٪ جیاوازی ڕەگەزیی هەیە، دەشڵێن: ئەو سنوورداریانەی بەسەر ژناندا سەپێندراون دەستکەوتەکانی بواری یەکسانی ڕەگەزیی لاواز کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی ژنانی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاپۆرتێکی لەبارەی بارودۆخی ژنان لە ئەفغانستان بڵاوکردەوە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە، لە ئەفغانستان لە ڕووی بوارەکانی تەندرووستی، پەروەردە، دارایی و بڕیاردان ٧٦٪ جیاوازی لەنێوان هەردوو ڕەگەزدا هەیە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە هەر ١٠ ژن، ٨ ژن لە خوێندن و کارکردن لە ئەفغناستان بێبەشکراون، کە ڕێژەکە بە بەراورد بە پیاوان چوار هێندەیە.

 

ڕێکخراوی ژنانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان لە ڕاپۆرتەکەدا هۆشداری دەدات کە ئەگەر تەواوی دانیشتووانی ئەفغانستان بەهێز نەکرێن پرۆسەی گەشەپێدان لەو وڵاتە بەرەو کەمبوونەوە دەچێت، هەروەها ئەو سنوورداریانەی بەسەر ژناندا سەپێندراون دەستکەوتەکانی بواری یەکسانی ڕەگەزیی لاواز کردووە.