ناونووسین بۆ ماستەر لە ژنۆلۆژی لە زانکۆی ڕۆژئاوا دەستیپێکرد
زانکۆی ڕۆژئاوا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕێگای تۆمارکردنی ناوەکانی بۆ ماستەر لە ژنۆلۆژی کردەوە.

ناوەندی هەواڵ
زانکۆی ڕۆژئاوا ڕایدەگەیەنێت، لە ١٧ی ئاب تا ٢٤ی ئاب، ناونووسین بۆ ماستەر لە ژنۆلۆژی کە یەکێکە لە بەشەکانی پەیمانگای زانستە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان لە شاری قامیشلۆ دەکاتەوە.
ئەوانەی بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان لە ژنۆلۆژی مێژوو، کۆمەڵناسی، فەلسەفە، پەروەردە، زانستە سیاسییەکان، ئەدەب و زمان، یاسا و پەیوەندییەکان وەرگرتووە دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن بۆ ماستەر لە ژنۆلۆژی.
بڕیارە لە ٢٢ی ئەیلوولی ٢٠٢٥ تاقیکردنەوەی وەرگرتن ئەنجام بدرێت و دواتر وادەی چاوپێکەوتنی کەسیی کاندیدە سەرکەوتووەکان ئاشکرا دەکرێت.