چەتەکانی هەتەشە ژنێکیان لە دێرا کوشت
چەتەکانی سەر بە هەتشە لە گوندەکانی دێرا ژنێکیان کوشت.

ناوەندی هەواڵ
چەتە جیهادییەکانی سەر بە هەتەشە (حەیات تەحریر شام) کە سوەیدایان گەمارۆ داوە، لە گوندەکانیی دێرا تەقەیان لە دوو ئۆتۆمبێل کردووە کە لەسەر ڕێگای سویدا – بەیروت کاردەکەن.
بەپێی سەرچاوەکان، لە ئەنجامی تەقەکردنەکەدا ژنێک بە ناوی نەدا عادل ئەمیر کوژراوە.
هەروەها دەوترێت لە تەقەکردنەکەدا هەردوو ئۆتۆمبێلەکە زیانیان بەرکەوتووە، بەڵام هیچ زانیارییەک لەبارەی بارودۆخی کەسانی دیکەی ناو ئۆتۆمبێلەکانەوە بڵاونەکراوەتەوە.