خالیدە بۆتی لە کۆنگرە ستار: ژن بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' تابوەکان دەشکێنن

خالیدە بۆتی، وتەبێژی کۆنگرەی ستار لە حەسەکە داوای کرد کۆمەڵگەی سیاسی بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی' خەباتی خۆی گەشە پێبدات و ڕایگەیاند، ژنان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەم فەلسەفەیە تابوەکانیان شکاندووە.

نوجان ئاراس

 

حەسەکە- ژنان لە سەرانسەری جیهاندا لە ٨ی ئاداردا چوونە سەر شەقامەکان و داواکارییەکانیان هێنایە زمان، بۆ ژنانی کورد و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەتایبەتی، واتای ٨ی ئاداری ئەمساڵ گرنگییەکی مێژوویی گەورەی هەبوو، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ٢٧ی شوباتدا بانگەوازی مێژوویی بۆ 'ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک' کرد، تەلارسازی فەلسەفەی "ژن، ژیان، ئازادی" کە بووەتە سەرچاوەی ئیلهام بۆ هەموو ژنان لە سەرانسەری جیهان و دروشمی هاوبەش بۆ خەباتی ژنان، ژنان لە ٨ی ئاداردا بەو جۆش و خرۆشەی کە ئەم بانگەوازە دروستی کردبوو، بە هیوا و هێزی ڕۆژانی باشتر، شەقامەکانیان پڕ کرد، داواکارییەکانیان بۆ ئاشتی و یەکسانی و ئازادی دەربڕی، بە پلەی یەکەم لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە شارەکانی چوار پارچەی کوردستان، ئەوروپا و شارەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە مەیدانەکان بوون.

 

"ژن بە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان گەورە دەبێت"

یەکێک لەو شوێنانەی کە تا ئێستا گڕوتین لێی دەڕژێت، ناوچەکانی ٨ی ئاداری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریایە، کە شۆڕشی ژنان تێیدا ڕوویدا، لە هەموو شارەکانی ناوچەکە، ژنانی عەرەب، کورد، ئەرمەنی و ئاشووری لە ٨ی ئاداردا مەیدانەکانیان پڕکردەوە، لە ناوچەکانی ٨ی ئادار لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کە خەبات و ژیانی هاوبەشیان تێدا بەڕێوەدەچوو، ژنان بە جلوبەرگی نەتەوەیی ڕەنگاوڕەنگەوە خۆیان گۆڕی بۆ ڕەنگی بەهار. ژنان کە سەرەتا بە باران و دواتر بە تیشکی خۆر پێشوازییان لە سروشت دەکرد، لە گۆڕەپانەکاندا قسەکانیان بە دروشمێک دەربڕی کە هەموو ڕۆژێکیان ٨ی ئادار دەبێت و لەمەودوا بە ئیرادەیەکی زیاترەوە خەبات زیاد دەکەن، خالیدە بۆتی، ئەندامی دەستەی کارگێڕی کۆنگرەی ستار و وتەبێژی شاری حەسەکەی کۆنگرەی ستار، سەرنجی بۆ دەستکەوتەکانی پارادایمی ئازادی ژنان ڕاکێشا کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا هاتۆتە بواری جێبەجێکردنەوە، و ڕایگەیاند کە خەباتی ژنان بە تێپەڕاندنی ئاستەنگەکان گەورە دەبێت.

 

"میراسی مێژوویی ژنان هەمیشە نوێ دەبێتەوە"

خالیدە بۆتی ئاماژەی بەوەدا کە خەباتی ژنان بۆ دادپەروەری و یەکسانی و ماف و ئازادی لە سەرانسەری جیهاندا بەردەوامە و وتی: ٨ی ئادار واتایەکی ڕەمزی و مێژوویی بۆ خەباتی ژنان هەیە، ژنان بە ڕۆحی هاوبەشی و هاوپشتی، خووی جینۆساید و تاڵانکاریی ئاغاکانی دەسەڵاتدارییان شکاندووە، پێکەوە خۆیان ڕێکخستووە، بەرخۆدان و تێکۆشان لە دژی ئەو عەقڵیەتە دەکەن کە ژن دەکاتە ئامانج و دابەشی دەکات و بێ شوناس و زمان و کولتوور دەیهێڵێتەوە و دەیکاتە کۆیلە، میراسی مێژوویی ژنان هەمیشە نوێبوونەوە و تێپەڕاندنی بەربەستەکان و گەشەکردنە.

 

"پێویستە میکانیزمی خۆپاراستن لە هەموو بارودۆخێکدا دابنرێت"

خالیدە بۆتی ئاماژەی بەوەکرد، ژنان و منداڵان لە ئامانجەکانی ئەو شەرەن کە لە سەرتاسەری جیهان و ڕۆژهەلاتی ناوەڕاست بەڕێوەدەچێت و وتی: تا زمانی  دەسەڵات توندوتیژ بێت، هێرش و فشارەکان توندوتیژتر دەبن و ئامانجی سەرەکییان ژنان دەبێت، هەروەها ئەمەش دەبێتە هۆی هەژاری و کۆچکردن و جینۆساید و دەستدرێژی و جینۆساید، ڕێگای ڕووبەڕووبوونەوەی ژنان لەم هەلومەرجەدا بریتییە لە بونیادنانی میکانیزمی خۆپاراستن لە ژێر چەتری پشتیوانی یەکتر و یەکێتی و پێکەوەبووندا.

 

"ژن لە ڕێگەی سروشتی کۆمەڵگەوە کۆدەبنەوە و واتا بە ژیان دەبەخشن"

خالیدە بۆتی ئاماژەی بەوەشکرد، شۆڕشی ڕۆژئاوا کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕوویدا، ئیلهامبەخش بووە بۆ ژنان لە سەرانسەری جیهان و ئەم شۆڕشە هەڵگری واتای ڕووناکی و هیوایە، وتیشی: ئەو دەستکەوتانەی کە بە پێشنەگایەتی ژنان پەرەیان پێدراوە بێگومان سەرچاوەی خۆیان لە پارادایمی رەوشتی و سیاسی و ئیکۆلۆژی هێڵی ژنانی ئازاد ڕێبەر ئاپۆدا هەیە، شۆڕشی ڕۆژئاوا هەوڵ و تاقیکردنەوەی جددی لە بەدیهێنانی سەقامگیری کۆمەڵایەتیدا لەخۆگرتبوو، ئەمەش، چونکە مۆدێل و سیستمێکی نوێیە لە مێژووی جیهاندا، سەرنجی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، ژنان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا یەک بە یەک تابوەکانی ڕابردوو دەشکێنن و ڕوانگەی خۆیان لە دژی سیستمێک دروست دەکەن کە ژن بە نەبوون دەزانێت، کاتێک ژنان لەگەڵ جەوهەری کۆمەڵگە کۆدەبنەوە، ژیان زیاتر واتادار دەبێت.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا خالیدە بۆتی ئەم بانگەوازەی کرد: بە فەلسەفەی 'ژن، ژیان، ئازادی'، خەبات بۆ کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی، ڕەوشتی و سیاسی گەشە پێدەدەین.