ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە دژی کۆمەڵکوژی عەلەوییەکان بانگەوازی کرد
ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە داوای لێکۆڵینەوە لە کۆمەڵکوژییەکانی کەناراوەکانی سووریا دەکات و ڕایدەگەیەنێت، گفتوگۆی ئاشتی ڕێگریکردنە لە توندوتیژی و دووبەرەکی.

قامیشلۆ
ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکراتیک (پەیەدە) سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئەم دواییەی کەناراوەکانی سووریا و کۆمەڵکوژییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو لە بەردەم فەرمانگەی گشتیی پەیەدە لە شاری قامیشلۆ بە ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن درا.
حوریە شەمدین، بەڕێوەبەری ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە، ڕاگەیەندراوەکەی خوێندەوەو ئاماژەی بەوەکرد، کوشتنی بەکۆمەڵ، بەئامانجگرتنی پلان بۆ داڕێژراوی ژنان و منداڵان، تاوانێکی جەنگی ڕاستەقینە و پێشێلکردنی هەموو یاسا نێودەوڵەتییەکانە.
ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە بە توندی ئیدانەی شەڕی تائیفی و توندوتیژی و قسەی ڕقاوی لە سووریا کردو هۆشداریشی دا کە ئەم شەڕە وڵات بەرەو ئاژاوەیەکی گەورەتر دەبات.
داوای لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکانی کەناراوەکانی سووریای کرد و لێپرسینەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە ڕشتنی خوێنی گەلی سوریا.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا داوای لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراو وتەڤگەرەکانی ژنان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و مرۆیی کرد کە هەڵوێستی جددی لە دژی کۆمەڵکوژی و پاکتاوی نەتەوەیی دژ بە ئاسایشی سووریا بگرنەبەر.
لە کۆتاییدا دیاری کرا کە گفتوگۆی ئاشتی و چارەسەری سیاسی ڕێگای پاراستنی سووریا لە توندوتیژی و دووبەرەکییەوەیە.