مانگرتن لە خواردنی کژار بۆ پشتیوانی لەوریشە مورادی بەردەوامە

دوابەدوای ڕاگەیاندنی کۆمەڵگەی ئازادی ژنانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" سەبارەت بە دەستپێکردنی هەڵمەتێک بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی، زۆرێک لە کۆمیتە و کۆمەڵەکان هاوسۆزی خۆیان لەگەڵ ئەم بانگەوازە دەربڕی.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان "کژار" بۆ پشتیوانی لە مانگرتن لە خواردنی وریشە مورادی، بەردەوامی بە مانگرتنە دەورەییەکەی داوە.

 

دوای بانگەوازی کژار بۆ مانگرتن لە خواردن بۆ پشتیوانی لەوریشە مورادی، زۆرێک لە لیژنەکانی مافی مرۆڤ و چالاکوانان لە سەرانسەری جیهاندا پشتیوانی ئەم بانگەوازەیان کرد.

 

هەروەها مانگرتن لە خواردن لەڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە، ٤ و ٥ی ئەم مانگە، بە هەماهەنگیی پەرلەمان لە شاری لیڤەرپوولی بەریتانیا بەردەوام بوو و بڕیار دراوە کە ئەم مانگرتنە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممە، ٦ و ٧ ئەم مانگە لە لەندەن بۆ پشتیوانی چالاکوانان و زیندانیانی سیاسی و هەموو زیندانیان بەوریشە مورادیشەوە پێویستە ئەم مانگرتنە دووبارە بکەنەوە.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت، ئەم مانگرتنە لە ٢ و ٣ی ئەم مانگە لە برۆکسل ئەنجامدرا.

 

هەروەها یەکەم مانگرتن له خواردنی ئەندامانی کۆمیتەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستانله ستۆکهۆڵمی پایتەختی سوید، دووەم مانگرتن له کۆڵنی ئەڵمانیا و سێیەم مانگرتن له بەرلینی ئەڵمانیا بەڕێوەچوو.

 

وریشە مورادی لە ناڕەزایەتی بەرامبەر دەرکردن و جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی نامرۆڤانە لە زیندانەکانی ڕژێمی ئیسلامی دەستی بە مانگرتنێکی نادیار کرد.

 

بۆیە کژار بە بانگەواز پشتگیری ئەم مانگرتنە لە خواردنی کرد و زۆرێک لە لیژنەکان و چالاکانی مافی مرۆڤیش پشتیوانی ئەم بانگەوازەیان کرد، پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە ١٠٠ چالاکی مەدەنی لە شاریسنە بە بڵاوکردنەوەی ڕاگەیەندراوێک ڕایانگەیاند، بە شێوەیەکی ڕەمزی پشتیوانی وریشە مورادی و مانگرتنەکەی لە خواردن دەکەن.

 

ئەمە لە کاتێکدایە سەرەڕای ئەوەی کە وریشە مورادی لە سەر بانگەوازی کژار لە ٢٩ی تشرینی یەکەم کۆتایی بە مانگرتنەکەی هێنا، چالاکییە مانگرتنەکان بۆ پشتگیری لەم ژنە چالاکوانە کوردە بەردەوامە.