ژنانی ڕۆژنامەنووس دەستکەوتی شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزن
ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕۆژئاوا هەوڵ دەدەن بە قەڵەم و دەنگی خۆیان واقیعی کۆمەڵگە و دەستکەوتەکانی شۆڕش و هێرشەکان بە هەموو جیهان بگەیەنن، ڕۆژنامەنووسان بەڵێنی بەردەوامی لەسەر ڕێگای حەقیقەت دووبارە دەکەنەوە.
قامیشلۆ
هەروەها ئەو ژنانەی پێشەنگایەتی شۆڕش دەکەن لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە پڕۆسەی بونیادنانەوەدا لە زۆر بواردا کار دەکەن، بەو پەروەردەیەی وەریدەگرن پەرە بەخۆیان دەدەن.
ئەو ژنانەی ڕۆژنامەگەرییان هەڵبژارد، دەستکەوتەکانی شۆڕش و ئەزموونەکانی ژنانیان بۆ هەموو جیهان ڕاگەیاند، ئەو ژنانەی زانکۆی ڕۆژنامەگەرییان لە ڕۆژئاوا تەواو کردووە، پێنووسەکانیان بۆ هۆشیار کردنەوەی کۆمەڵگە و گۆڕینی کۆمەڵگە و بەهێزکردنی ژنان بەکاردەهێنن، یەکێک لەو ژنانە بێریڤان قاسمە کە دەرچووی زانکۆی ڕۆژئاوایە، ڕایگەیاند، لە ماوەی خوێندنیدا، لە زۆر بواردا کاری کردووە لە نووسینی هەواڵەوە تا وێنەگرتن، ویستم لە بواری ڕاگەیاندن کاربکەم بۆ ئەوەی زیاتر پەرە بە خۆم بدەم و لەمەشدا ئەزموونم هەبێت.
"ئەرکی ئێمە ڕاگەیاندنی ڕاستیەکانە"
بێریڤان قاسم، کە لە عامودا دەژی بەڵام بۆ بەدەستهێنانی ئەزموونی زیاتر چووەتە قامیشلۆ، وتی: لە ساڵی ٢٠٢١ لە زانکۆی ڕۆژئاوا دەستم بە خوێندنی ڕاگەیاندن کردووە، سێ ساڵ خوێندوومە. لە ساڵی ٢٠٢٤ دەرچووم، ڕاگەیاندن مێژوویەکی قووڵی هەیەو چەندین بابەتی گرنگ هەیە، لە چۆنیەتی بەکارهێنانی کامێرا بۆ پێشکەشکردن و نووسینی هەواڵەکان تا مێژووی ڕاگەیاندنەکە و هەموو وردەکارییەکانی تر، لە سەرەتای ساڵی دووەمی زانکۆوە بڕیارمدا لە بواری ڕاگەیاندندا کاربکەم بەمەبەستی پەرەپێدانی زیاتری خۆم و زیاتر پیشەیی ببم لەم بوارەدا، لە تەلەفزیۆنی ڕۆژئاوا لە قامیشلۆ وەک پەیامنێر دەستم بە کار کرد، بەشی ڕاگەیاندنم هەڵبژارد بۆ ئەوەی نامەیەک لە کۆمەڵگەکەمەوە بۆ هەموو جیهان بنێرم و لە هەموو لایەکەوە ببمە نووسەری مێژوو، کۆمەڵگەی ئێمە بە چەندین سەختی تێپەڕی, ئەرکی ئێمەیە ئەوەی ڕوودەدات بیگرینە دەست و بینووسین بۆ ئەوەی جیهان ڕاستییەکان ببینێت.
"لە بەشی ڕاگەیاندن ژنان زیاتر بوون لە پیاوان"
لە درێژەی قسەکانیدا بێریڤان قاسم وتی: وەک دەرچووانی زانکۆی ڕۆژئاوا ئەرکی ئێمەیە کاربکەین بۆ خستنەڕووی ڕاستییەکان و نووسینی چیرۆکی ژنان و سەرکەوتنی شۆڕشی ژنان لە ڕۆژئاوا، من بەشێک بووم لێی، ژن باشترە لە پیاوان زیاتر بوون، ئەمە بەڵگەیە لەسەر ئەوەی کە ژنان لە دۆخێکی بەرخۆداندان بۆ پەرەپێدانی خۆیان و کۆمەڵگەکەیان ژنان لە ڕێگەی شۆڕشی ڕۆژئاواوە خۆیان بسەلمێنن و بڵاوی بکەنەوە بۆ هەموو جیهان، دەمانەوێت مێژویی خۆمان بەدەستی خۆمان بنووسین، ئەو ژنانەی کە لە ئاستی بەرزی ڕاگەیاندن دەرچووین، توانیمان سنووری کۆمەڵگە لەبەردەم ژناندا بشکێنین و بۆ جیهان بیسەلمێنین کە ژنان دەتوانن لە هەموو بوارەکاندا کار بکەن، ئەمڕۆ لە سایەی ئەو شەهیدانەی گیانیان بەخت کرد بۆ نیشتمان، ئێمە بە زمانی خۆمان دەخوێنین و لە زانکۆ کوردییەکان دەرچوین، هەروەها لە سایەی ئەوانەوە پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕش لە ئەستۆ دەگرین، لەسەر ڕێبازی ئەوان دەڕۆین و خەونەکانیان بەدی دێنین، پیرۆزبایی لە شەهیدان و بەتایبەت شەهیدانی ڕۆژنامەگەری ئازاد دەکەین، شانازی دەکەم کە زانکۆیەکی کوردیم تەواو کردووە و زۆر کار دەکەم بۆ ئەوەی کۆمەڵگە و ژنان بەتایبەتی هۆشیاربکەمەوە.
"وەڵامی پرسیارەکانم لە ڕاگەیاندندا دۆزیەوە"
لیلاڤ عەلی، پەیامنێری ڕۆژئاوا تیڤی و دەرچووی زانکۆی ڕۆژئاوا کە یەکێکە لە کۆچبەرانی عەفرینی داگیرکراو، وتی: کاتێک منداڵ بووم خێزانەکەم باسی کوردستانیان دەکرد، ، بەڵام هەمیشە پرسیارێک لە مێشکمدا هەبوو، لە دڵی خۆمدا وتم بۆچی باسی کوردستان دەکەین و بۆچی دابەش و داگیرکراوە؟ خواستی زانینی ڕاستی کورد و کوردستان وای لێکردم بەدوای وەڵامدا بگەڕێم، لەگەڵ دەستپێکردنی شۆڕشی ڕۆژئاوا، کاتێک ئێمه له عه فرین بووین، هاووڵاتیان خۆیان ڕێکخست و ئێمه ده ستمان کرد به خوێندنی زمانی کوردی، لەو کاتەدا تا پۆلی شەشەم بە زمانی کوردی بەردەوام بووم لە خوێندن، فێری زمانی دایک بووین و ئەمە خەونی داپیران و باپیرانمان بوو، لە خوێندندا گەیشتمە پۆلی ٩ دەستمان کرد بە خوێندنی مێژووی کوردستان و شەڕ و ئازارەکان، هەروەها ڕۆڵی ڕاگەیاندنمان خوێند، ئەو کاتە زانیم کە دەتوانم وەڵامی پرسیارەکانم بدۆزمەوە، لەم لۆژیکە دەستم بە کارکردن کرد لە بواری ڕاگەیاندنی ژنان و بەردەوام بووم لە خوێندن.
لیلاڤ عەلی لە درێژەی قسەکانیدا وتی: کارەکەم لە ڕاگەیاندن بابەتێکی نوێ بوو بۆ خێزانەکەم، بۆیە سەرەتا قبوڵیان نەکرد، کۆمەڵگەش هەروا، قبوڵکراو نەبوو ژنێک لە ڕاگەیاندندا کار بکات، بەڵام هەمیشە پێداگریم لەسەر ئەوە دەکرد کە بەدەستی بهێنم، بۆ ئەوەی خۆم لە کۆمەڵگەدا بسەلمێنم، بەهۆیەوە لەبەردەم خێزان و کۆمەڵگەدا وەستامەوە دوای ساڵێک لە کارەکەم لە بواری ڕاگەیاندن، شەڕ لە عەفرین دەستی پێکرد، سەرەڕای ئاستەنگەکانی بەردەم کار و خوێندنەکەم، پێنووسەکەم نەوەستا و چیرۆکی ژنان و ئەوەی لە عەفرین دەگوزەرێت، دەمنووسی بۆ ئەوەی دۆخەکە بە جیهان ڕابگەیەنم.
"هێرشەکان دژی دەستکەوتەکانمانن"
لیلاڤ عەلی بەهۆی داگیرکردنی شارەکەی عەفرین نەیتوانی خوێندن تەواو بکات و ناچار بوو لەگەڵ خێزانەکەی ڕوو لە شەهبا بکات، وتی: هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا دژی دەستکەوتەکانی شۆڕشەکەمانە و زمان و یادەوەری و شارەکانی بێبەشی کردین، ئێمەی لە زمان و یادەوەری و شارەکانمان بێبەش کرد، بەڵام لەگەڵ هەموو سەختییەکان بەرخۆدانێکی گەورەمان لە شەهبا کردووەو منیش بەردەوام بووم له کار و خوێندن، بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانکۆی ڕۆژئاوا هاتمە کانتۆنی جزیرە، ئەمڕۆ دەستکەوتەکانم دەبینم، دوای زۆر سەختی دەرچووم، ئێستا لە کەناڵی ڕۆژئاوا کار دەکەم و ڕۆژانە بەڵێنمان نوێ دەکەینەوە کە درێژە بە هێڵی شەهیدان بدەین و بە پێنووسەکانمان حەقیقەتی کۆمەڵگە بنووسین، وەک ژنان و ژنانی گەنج کاردەکەین بۆ بەدیهێنانی ئازادیی هەموو ژنان و پاراستنی دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنان.