لیژنەی نۆبڵی نەرویج ئیدانەی دەستگیرکردنی چالاکوان نێرگس محەمەدی دەکات

لیژنەی نۆبڵی نەرویجی، دەستگیرکردنی نێرگس محەمەدی، هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ی لە ئێران، بە "دڕندانە"ی شەرمەزار کرد، دوابەدوای بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی یادکردنەوەی خەسرەو عەلی کوردی، پارێزەر.

ناوەندی هەواڵ

 

دەستگیرکردنی نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤ، ناڕەزایی زۆری لێکەوتەوە و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ داوای ئازادکردنی دەستبەجێی لە دەسەڵاتدارانی ئێران دەکەن، دوای ئەوەی بە دروشمی دژە حکومەت قسەی بۆ گەلێک کرد، بە توندوتیژی دەستبەسەر کراوە، هەروەها دەوترێت لە کاتی دەستگیرکردنیدا بە قژیەوە ڕاکێشراوە و لێیدراوە.

 

لیژنەی نۆبڵی نەرویج ڕۆژی ١٢ی کانوونی یەکەم لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە دەسەڵاتدارانی ئێران نێرگس محەمەدی، چالاکوانی مافی مرۆڤی کە خاوەنی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی ٢٠٢٣ بوو، بە شێوەیەکی "دڕندانە" دەستگیر کرد، لیژنەکە داوای کردووە دەستبەجێ ئازاد بکرێت، لە بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی هەفتانەی یادی کۆچی دوایی خەسرەو عەلی کوردی، پارێزەر لە شاری مەشهەد سەرچاوەی گرتووە.

 

لیژنەکە لە ڕاگەیاندراوێکیدا داوای لە دەسەڵاتدارانی ئێران کردووە دەستبەجێ شوێنی نێرگس محەممەدی ئاشکرا بکەن و مسۆگەری پارێزراوی و شکۆی بکەن و بەبێ مەرج ئازادی بکەن.

 

نێرگس محەمەدی پێشتریش ڕووبەڕووی چەندین دۆسیەی یاسایی بووەتەوە، لەوانە تۆمەتی "بڵاوکردنەوەی پڕوپاگەندە دژی کۆماری ئیسلامی"، لە کۆتایی ساڵی ڕابردوودا دوای ڕاگرتنی سزاکەی بۆ ماوەیەکی کاتی بۆ ئەوەی چارەسەری پزیشکی وەربگرێت، لە زیندانی ئێڤین لە تاران ئازاد کرا.

 

نێرگس محەممەدی لە ساڵی ٢٠٢٣ خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشرا، وەک ڕێزلێنانێک بۆ سێ دەیەی کاری داکۆکی لە مافەکانی ژنان و دژایەتیکردنی سزای لەسێدارەدان لە ئێران.

 

هەروەها دەزگای نەرگس محەممەدی ڕایگەیاند، کە ئەو چالاکوانە لەگەڵ هاوڕێ چالاکوانەکانی سپێدە غولیان، هەستی ئەمیری، پووران نازمی، عالیە مەتلەبزادە و هەروەها چەند بەشداربوویەکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمە دەستبەسەر کراون، تەرمی پارێزەری ئێرانی خەسرەو عەلی کوردی تەمەن ٤٦ ساڵ، هەفتەی ڕابردوو لە ئۆفیسەکەی دۆزرایەوە و بنەماڵەکەی وتیان، هێزەکانی ئاسایش دەستیان بەسەر گرتە ڤیدیۆییەکانی کامێرای چاودێری لە شوێنەکەدا گرتووە.