بەرخۆدانی بەنداوی تشرین؛ ئەو ڕۆژانەی کە ئازار و بەرخۆدان لەیەکتردا تێکەڵ دەبن
بەرخۆدانی دژ بە بەنداوی تشرین سەرکەوتنی بەدەست نەدەهێنا ئەگەر باوەڕی نەگۆڕی بەشداربووانی بە دۆزەکە نەبوایە، شەڕێک بوو کە ژنان ژیانی خۆیان خستە مەترسییەوە، سەلماندیان کە دەنگ و ئامادەبوونیان بەشێکی دانەبڕاوە لە ڕۆحی شۆڕش.
ئەسما محەمەد
قامیشلۆ- ساڵێک لەمەوبەر ڕژێمی سووریا کەوت و هێرشە دەرەکییەکان دەستیان کرد بە وێرانکردنی سووریا کە خۆی پێشتر بەهۆی شەڕەوە ماندوو بووە، لە باشوورەوە دەستدرێژی ئیسرائیل دەستیپێکرد و لە باکورەوە هێرشەکانی داگیرکەری تورکیا توندتر بوون و بەنداوی تشرین بە هۆی گرنگی ستراتیژییەوە ئامانجی سەرەکی بوو.
لە بەرامبەردا خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە هەموو ناوچەکانەوە، ڕاپەڕین بۆ پاراستنی بەنداوەکە و پاڵپشتیکردنی هێزە سەربازییەکان لە بەرخۆدانیان لە بەرامبەر ئەو هێرشە دڕندانەی داگیرکەری تورکیا لە ڕێگەی چەتەکانییەوە دەستیپێکرد و بە ڕووپۆشی ئاسمانی کە بە درێژایی چەند مانگێکی بەرخۆدان چەندین مەدەنی و ڕۆژنامەنووس و کارمەندانی میدیایی کوشت.
ئەو ژنانەی کە شایەتحاڵی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین بوون لەگەڵ ئاژانسەکەمان ئەو ڕۆژانەیان بیر هێنایەوە، لە نێویاندا ئیبتیسام حسێن، دانیشتووی قامیشلۆ بوو کە باسی لەوە کرد، بەنداوی تشرین شایەتحاڵی یەکڕیزی هەموو پێکهاتەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوو، ئەو کەسایەتیانەی کە لەلایەن هێزەکانی داگیرکەری تورکیاوە کرانە ئامانجی تورکیا بەبیرهێنایەوە، وتی: ڕۆحی شەهیدان مونیجە حەیدەر و بافی تەیار و بافی کیفۆ و هەموو ئەو شەهیدانەی ئازادیمان لەبیرە کە کەوتنە سەر خاکی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، هەرچەندە قسە بکەین، هەرگیز وشەکان بەس نابن بۆ پێناسەکردنی ئەو بەرخۆدانە مێژووییەی کە شایستەترین لاپەڕەکانی بەرخۆدانی نووسیوە، ئەوەی خەڵک لە کاتی بەرخۆدان لە دژی بەنداوی تشرین ئەزموونی کرد، لە دەرەوەی خەیاڵ و هەموو باوەڕێکە، ئەو ڕۆژانە بوون کە ئازار تێکەڵ بە بەرخۆدان و ترس لەگەڵ ئیرادە و سەرکەوتن لەگەڵ ئیرادەیەکی بێوچان تێکەڵ دەبوو.
“هەمان ئامانجیان هەیە”
جەختیشی لەوە کردەوە، کە خەڵک لەو ڕۆژانەدا یەکگرتوو بوون، هەموو کەس جیاواز بوون، بەڵام یەک ئامانجیان هەبوو، هەمووان وەک قەڵغانێکی مرۆیی وەستابوون بۆ پاراستنی بەنداوەکە لەو هێرشە بێوچانانەی داگیرکەری تورکیا دەستیپێکرد، خەڵک بە ڕۆحی فیداکارییەوە دەمامکی ترس و مەرگیان دڕاند، بە یەک دەنگ ڕایانگەیاند، ئێمە لە مردن گەورەترین، کاتێک بەرەو بەنداوەکە ڕۆیشتین، زانیمان کە ڕەنگە نەگەڕێینەوە، بەڵام ڕۆیشتین، بە هۆشیاریی ئەوەی کە ئێمە خۆمان بەخت دەکەین بۆ ئەو خاکەی کە بە خوێنی شەهیدان ئاوی خواردووە، هەستمان کرد هێزمان لە هەموو هەڕەشەیەک زیاترە، چونکە هەموو ئەوانەی لەوێ بوون، دەست بە دەست، دەنگ بە دەنگ.
"قسەی شەهید جیهان بیلگین ئیلهامبەخش بوو بۆ ژنان و میدیاکان"
ڕوونیکردەوە، کە گەل جێپەنجەی نەسڕاوەی لەسەر ئەو بەرخۆدانەدا بەجێهێشتووە، ڕۆڵی میدیاش لە ئاشکراکردنی ڕاستییەکاندا زۆر گرنگ بووە، بەتایبەتی کە داگیرکاری تورکیا شەڕێکی تایبەتی بەسەر ناوچەکەدا هەڵگیرساند، هەوڵی بڵاوکردنەوەی دەنگۆ و چاندنی ترس و پەرەپێدانی بانگەوازی نادروستی دەدا کە بەنداوەکە ڕووخاوە، بەڵام ڕاگەیاندنی ئازاد لە ڕیزی پێشەوە بوو، وێنەی ڕاستەقینەی دەگەیاند، دەنگی گەلی گەورەتر دەکرد و دەیسەلماند کە ناتوانرێت ئیرادەیان بشکێنرێت و ڕاستی لە هەموو هەڵمەتەکانی زانیاری ناڕاست بەهێزترە.
ئاماژەی بەوەشکرد، قسەی شەهید جیهان بیلگین ئیلهامبەخش بوو بۆ ژنان و میدیاکان، میدیا ڕۆڵێکی سەرەکی بینی لە بەرخۆدانی خەڵک و لە پووچەڵکردنەوەی هەموو هەوڵەکانی داگیرکەر بۆ دابەشکردنی کۆمەڵگە و چاندنی تیرۆر، هەروەها بەرخۆدان نوێنەرایەتی سەرکەوتنێکی گەورە دەکات بۆ هەموو گەل، هێزەکانی سووریای دیموکرات"قەسەدە" لەگەڵ خەڵک نموونەتەکی ناوازەی بەرگری و ئیرادەیان پێشکەش کرد، بەهۆی ئەم هاوپشتییە، بەرخۆدان ئەو شەڕە تایبەتەی پووچەڵکردەوە کە ئامانجی تێکدانی سەقامگیری و چاندنی گومان و شێواندنی ڕاستییەکان بوو، ژنان لە دڵی ئەم داستانەدا وەستابوون، وەک دایک و خوشک و پزیشک و خەباتکار خزمەتیان دەکرد، کە پایەیەکی بنەڕەتی خۆڕاگرییە، پشتیوانییەکی بێوچانیان پێشکەشکرد و بۆ جیهانیان سەلماند کە ژنان توانای هەڵگرتنی بەرپرسیارێتییان هەیە لە سەختترین هەلومەرجەکاندا، ئەوان بەردی بناغەی هەموو بەرخۆدانێکن.
ستایشی ڕۆڵی ئەو ژنانی بەتەمەن کرد کە هەڵیانبژاردووە لە هێڵی پێشەوە لەگەڵ کوڕەکانیان بوەستن، ڕەتیانکردەوە واز لە زەوییەکەیان بهێنن، وتی: هەموومان سوێندمان خوارد تا دوا هەناسەمان بەردەوام بین لە بەرخۆدان، ڕێگە نەدەین داگیرکەر دەست بەسەر یەک بست زەویدا بگرێت کە بە خوێنی شەهیدان ئاو دراوە، ئێمە وتمان ئێمە لێرەین، و لێرە دەمێنینەوە، بە ئیرادە و بەرخۆدانمان، بۆ پاراستنی خاکەکەمان و بەرەنگاربوونەوەی هەموو ئەوانەی هەوڵی هێرشکردنە سەر گەلێک دەدەن کە بە پێچەوانەی هەموو گەلێکەوە بەرخۆدانێکی مێژوویی ئەنجامداوە.
"میراسی بەرخۆدان"
ئیبتیسام حسێن پەیامێکی بەهێزی ئاراستەی نەوەی نوێ کرد و وتی ئێمە بەرگەی ١٥ ساڵ شۆڕشمان گرتووە، لەو ماوەیەدا هەزاران شەهیدمان پێشکەش کرد بۆ ئەوەی نەوەی نوێ بە ئارامی و ئاسایشەوە بژین، ئەمڕۆ هەموو گەنج و ژنێک، چ خوێندەوار بێت، چ کار بکات، یان توانای بەشداریکردنی هەبێت، دەبێت یەکگرتوو بوەستێت و قوربانیدانی ئەو شەهیدانە بپارێزێت کە گیانیان بەخشیوە بۆ ئەوەی بتوانن بژین، ئێمە بە شکۆمەندیەوە بژین، ئەوان دەبێ بگەڕێنەوە بۆ مێژووی ڕاستەقینەی خۆیان، دەست بە میراسی بەرخۆدانەوە بگرن و وەک یەکێک لە دژی ئەو دوژمنە بوەستن کە هەوڵی شکاندنی ئیرادەی ئێمەی دەدا بەڵام هەرگیز سەرکەوتوو نەبوون.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەو بەرخۆدانەی لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریادا شاهیدی دەکرێت، لە یادەوەرییە بەکۆمەڵەکاندا دەمێنێتەوە و هەمیشە پێویستە نەوەی نوێ زیندوو بکاتەوە و بیگوازێتەوە بۆ نەوەکانی داهاتوو، وتی: ئەم بەرخۆدانە خوێندنگەیەک بوو بۆ نەوەی گەنج، خاڵی هاتنە ناوەوەبوو بۆ تێگەیشتن لە واتای قوربانیدان و سەربەخۆیی، هەرچەندە بنووسین، هەرچەندە مروکەب لەسەر کاغەز بڕژێت، هەرگیز ناتوانین هەموو ئەو شتانە تۆمار بکەین کە ڕوویانداوە، چونکە ئەوەی ئەو خاکە لەو ڕۆژانەدا تۆماری کردووە، زۆر گەورەیە بۆ ئەوەی بە وشە لەخۆی بگرێت.
ئیبتیسام حسێن لە کۆتایی قسەکانیدا، روونیکردەوە، کە خوێنی ئەو شەهیدانەی لە بەنداوی تشرین ڕژاون بۆ خۆی سەرکەوتنێک بووە، هەروەها یادەوەرییان لە هەموو ڕووداوێکدا و لە هەموو هەنگاوێکدا بەرەو بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیکی و ناناوەندی و هەمەچەشن کە هەموو پێکهاتەکانی لەخۆ بگرێت و مافەکانیان بپارێزێت، بە پێی ئایدۆلۆژیای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بە زیندووی دەمێنێتەوە، وتی: ئێمە دەمانەوێت سووریا یەک دەستە و گەلێکی یەکگرتوو بێت کە لەگەڵ یەکتر بژین و بە یەک ڕۆح و ئیرادەیەکی نەبڕاوە پارێزگاری لە خاک و داهاتووی وڵاتەکەی بکات.
"زیاتر بوو لە تەنها پێکهاتەیەکی ئاو"
ڕۆدین عیسا کە لە بەرخۆدانەکانی دژ بە بەنداوی تشرینیشدا بەشداری کردووە، باس لەوە دەکات کە بەنداوەکە زیاتر بووە لە تەنها پێکهاتەیەکی ئاو، ئاماژەی بەرخۆدان و ئیرادەی گەل بوو کە وەک شاخێک دژی داگیرکاری وەستابوو، وتی: ئەم بەنداوە بوو بە گۆڕەپانێک کە بەها قووڵەکانی خەڵکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تاقیکرایەوە، کە ڕۆحی شەڕڤانان و مەدەنییەکان، کورد، عەرەب و سریانی، تێکەڵ بە یەک پەیامی کرد، هەر بۆیە ئەم خاکە ملکەچ نابێت، ئیرادەی ئازادیش ناشکێت.
ڕوونیکردەوە، کە بەنداوی تشرین شایەتحاڵی یەکێک لە گەورەترین نمایشەکانی یەکێتی بووە لە نێوان پێکهاتە جیاوازەکاندا، کە کورد لەگەڵ عەرەب وەستابوو، سریانیش لەگەڵ براکانی، هەموویان بوون بە یەک جەستە و یەک ڕۆح، ئیتر پەیوەندی نەتەوەیی و پاشخانی جیاوازیان دابەش نەکرد، بەڵکو هەموویان هاوبەشی یەک ئامانج بوون، ئەویش بەرگریکردن لە خاکێک کە هاوبەشیان بوو، مێژوویەک کە پێکەوە دەیاننووسی، داهاتوویەک کە بە یەک دەنگ و یەک خەون خەونیان پێیەوە دەبینی.
دووپاتی کردەوە، کە پەیامی بەنداوی تشرین بۆ داگیرکەری تورکیا ڕوون و بێ دوو دڵی بوو، ئەم خاکە لاواز نییە، گەلەکەی دابەش نەبووە، هەموو پێکهاتەکانی پاڵپشتی ئەوی دیکە دەکەن، خەڵکی ئەوێ ڕایانگەیاندووە کە یەکێتی لە سوپا بەهێزترە، هاودەنگی لە ئاسن بەهێزترە و بەرخۆدانی گەل دەبێتە دیوارێکی بێ چەواشەکاری.
"ئەگەر قوربانیدانی شەهیدان نەبوایە، هێزی ئێمە سەریهەڵنەدەدا"
ڕوونیشیکردەوە، مونیجە حەیدەر هەموو تێکۆشەر و ژن و مەدەنییەکانی دەوروبەری بە بنەماڵەی خۆی زانیوە، و ماندوونەناسانە و بێ دوودڵی کاری بۆ پاراستنیان کردووە، هەرچی لە توانایدا بووە کردوویەتی بەبێ ئەوەی چاوەڕێی سوپاس و پاداشت بکات، هەموومان بەڵێنمان داوە شوێنپێی ئەو شەهیدە بکەوین، میراسەکەی بپارێزین، درێژەدان بە ڕێبازەکەی لە بەرخۆدان و بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و خاک، بەمەش یادی هەموو ئەو شەهیدانە دەکەینەوە کە لە پێناو نیشتمان و ئازادی و شکۆمەندیدا گیانیان بەخت کرد.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژنە یەکێک بووە لە ژنە نیشتمانپەروەر و هۆشیارەکان، لەسەر بنەماکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان پەروەردە بووە و دەیزانی چۆن ژنان بەهێز بکات، ورەیان بەرزبکاتەوە، هاوکارییان بکات بۆ ئەوەی خۆیان بدۆزنەوە و باوەڕیان بەوە هەبێت کە هێزیان بەشێکە لە بەرخۆدانی کۆمەڵگەکەیان، هەمیشە لە تەنیشتی بووم، بیرۆکەی نوێم لێ وەرگرتووە، پێکەوە فێربووین چۆن ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ببینەوە و چۆن بیسەلمێنین کە ژنان بەتوانان لە گۆڕینی ڕاستی و پشتگیریکردنی یەکتر بە دڵسۆزی و خۆشەویستییەوە ئەو تێکەڵەیەک بوو لە دایک و خوشک و هاوڕێ، ڕاستگۆیی و دڵسۆزی بەرجەستە دەکرد، لە هەموو دۆخ و بۆنەیەکدا ئامادە بوو کە داوای بوێری دەکرد، لە هەموو قۆناغێکی سەختدا، لە سەریکانی، لە عەفرین، لە هەموو تەڤگەریەکی بەرخۆداندا، هەمیشە بە خۆشەویستی و هاوڕێیەتی کاریدەکرد، پشتگیری دەروونی و ڕەوشتی پێشکەش بە هەموو کەسێکی دەوروبەری دەکرد و هێزە لە هەموو دڵێکی لاوازدا.
ڕوونیشیکردەوە، کە مونیجە حەیدەر پایەی پشتیوانی هەموو ژنان بووە: لەلایەوە فێربووین کە سەرکەوتن بەبێ ئامی و خۆبەخشی نایەت، هاودەنگیی نێوان ژنان لە هەموو ترس و بێزارییەک بەهێزترە، هەروەها سەرکەوتنی ئەمڕۆمان لە سایەی بەرخۆدان و ئیرادەی ئەودایە، چونکە فێری کردین چۆن ترس بگۆڕین بۆ ئازایەتی و لاوازی بۆ هێز و بێهیوای بۆ هیوا.
"بەرەنگاری ببنەوە و هەرگیز واز مەهێنن"
ڕۆدین عیسا لە پەیامێکدا بۆ ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە هەموو بارودۆخێکدا پاڵپشتییەک بن بۆ یەکتر، ئەمڕۆ بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕین کە تێیدا هەندێک هەوڵدەدەن ژنان پەراوێز بخەن و هێزیان تێکبدەن، بەڵام هەموو ژنێک دەبێت ئاگاداری گرنگی پێگە و بەرپرسیارێتی خۆی بێت لە کۆمەڵگەدا، ژنان لە ڕێگەی بەرخۆدانیان لە دژی داگیرکاری و قوربانییە بێئەندازەکانیانەوە سەلماندوویانە کە هیچ شتێک ناتوانێت ئیرادەیان بشکێنێت، توانای بەرەنگاربوونەوەی سەختترین بارودۆخیان هەیە، هەروەها پەیامێکی ڕوونیان بۆ جیهان ناردووە: کە ژن ئاماژەی هێز و بەرخۆدانە.
داوای لە هەموو ژنان کرد ماڵەکانیان بەجێبهێڵن و کار بکەن و خەبات بۆ خەونەکانیان بکەن، هەروەها بەرگری لە ماف و شکۆمەندی خۆیان بکەن، بوار بۆ چاوەڕوانی و ترس نییە، وتی: خۆتان بەهێز بکەن و ئیرادەی خۆتان بکەنە چەک، هەموو بەربەستێک بکەنە دەرفەتێک بۆ ئەوەی بیسەلمێنن کە ژنان توانای گۆڕانکارییان هەیە و بەشێکی دانەبڕاون لە خەبات و بەرخۆدان، ئێوە هێزێکن کە ناتوانرێت پشتگوێ بخرێن و هیوایەکن کە ناتوانرێت کۆنتڕۆڵ بکرێن با هەنگاوەکانتان پتەو بێت، کردارەکانتان دڵسۆزانە و بەرخۆدانتان نیشانەی ئیرادەتان بێت.
ڕۆدین عیسا لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: بەنداوی تشرین وەک شایەتحاڵێکە لەسەر هێز و دڵسۆزی و قوربانیدانی ژنان وەستاو دەمێنینەوە، بۆ ئەوەی بیسەلمێنین کە بەرخۆدانی ڕاستەقینە تەنها قسە نییە، بەڵکو کردار و بەرخۆدانە، هەروەها ئیرادەی گەلانی ئازاد ناتوانرێت بشکێنرێت.