لە شاری سلێمانی شاندی دەم پارتی و دەبەپە سەردانی نوێنەرایەتی پەیەدەیانکرد

بۆ درێژەدان بە سەردانیکردنی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ شاندی دەم پارتی و دەبەپە، سەردانی سیاسەتمەدارانی باشووری کوردستانیان کرد

بۆ درێژەدان بە سەردانیکردنی ١٦ی شوباتی ئەمساڵ شاندی دەم پارتی و دەبەپە، سەردانی سیاسەتمەدارانی باشووری کوردستانیان کرد

 

سلێمانی

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە نوێنەرایەتی پەیەدە، لە شاری سلێمانی، شاندەکەی دەم پارتی و دەبەپە پێکهاتبوو لە کەسکین بایندر، هاوسەرۆکی دەبەپە، بەردان ئۆزتورک و ئەبرۆ گونەی، هاوسەرۆکانی پەیوەندییەکانی دەرەوەی دەم پارتی، ساڵیحا ئایدەنز، پەرلەمانتاری دەم پارتی لە مێردین و ئەندامی تەژەئا عەدالەت فیدان، لە درێژەی سەردانی کردنەکەدا بە مەبەستی سەردانی شاندی دەم پارتی و دەبەپە بۆ باشووری کوردستان، لە درێژەی سەردانی شاندی ئیمرالی دەم پارتی دایە کە لە ١٦ـی شووباتی ئەمساڵ سەردانی باشووری کوردستانی کرد و لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆکی پەدەکە، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەنەکە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کاربەڕێکەری هەرێم، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی کاربەرێکەری هەرێم و قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەر و شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، کۆبوونەوە.

 

شاندی دەم پارتی و دەبەپە، کە لە شەش کەس پێکدێن، لەگەڵ نوێنەرایەتی پەیەدە لە سلێمانی کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پرۆسەی چارەسەریی و ڕۆڵی لایەنە سیاسییەکانی باشووری کوردستان کرد.

 

شاندەکە لە لایەن جاویدان کەمال حەسەن نوێنەری پەیەدە لە باشووری کوردستان و بێریڤان محەمەد ئەندامی مەجلیسی گشتی پەیەدە پێشوازیان لێکرا.