٧ ڕۆژنامەنووس دەستگیرکران
ڕۆژنامەنووسان یاسین ئەکگول، زەینەب کورای، هەیری تونج، گۆکهان کام، کورتولوش ئاری، عەلی ئۆنور تۆسون و بولەنت کیلیچ دەستگیرکران.

ناوەندی هەواڵ
ڕۆژنامەنووسان یاسین ئەکگول، زەینەب کورای، هەیری تونج، گۆخان کام، کورتولوس ئاری، عەلی ئۆنور تۆسون و بولەنت کیلیچ کە لە ئەستەنبوڵ دەستبەسەر کرابوون، لەلایەن دادگای تاوانەکانی ئاشتیەوە دەستگیرکران.
ئەو ڕۆژنامەنووسانە بە بیانووی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە 'یاسای ئەنجومەن و خۆپیشاندان' دەستگیرکراون.
ئەوە لەکاتێکدایە دوێنێ ٢٥ی ئادار، ئەو ڕۆژنامەنووسانە بە مەرجی کۆنترڵی دادوەری ئازاد کرابوون.