لە نەجەف ژنێك بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا

ئەمڕۆ ژنێك بەهۆی تووشبوون بە تای خوێنبەربوون لە نەجەف گیانی لەدەستدا، تەرمەکەی گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشكی دادوەری بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و ڕادەستكردنی تەرمەكەی بە خێزانەكەی.

ناوەندی هەواڵ

 

سەرچاوەیەكی تەندروستی لە پارێزگای نەجەف سەبارەت بە گیانلەدەستدانی هاوڵاتییەك بەهۆی تای خوێن بەربوون ڕاگەیاندووە، ئەمڕۆ ١ی تەمووز، ژنێكی تەمەن شەستەكان لە نەخۆشخانەیەكی شاری نەجەف بەهۆی تای خوێنبەربوونەوە گیانی لەدەستدا، ئەو كەسەی گیانی لەدەستداوە خەڵكی یەكێك لە ناوچەكانی پارێزگاكە بووە.

 

ئاماژەی بەوەشكرد، تەرمی ژنەكە گواستراوەتەوە بۆ بەشی پزیشكی دادوەری بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكان و ڕادەستكردنی تەرمەكەی بە خێزانەكەی.

 

ئەوەشی ئاشکرا کردووە، زیادبوونی ڕێژەی نەخۆشییەكە هۆكاری سەرەكی مردنەكەی بووە.

 

 ئەمساڵ زیانر لە ٢٠  كەس لە عێراق بەهۆی تای خوێنبەربوون گیانیان لەدەستداوو ١٧٩ كەسی دیكە توشبووی ڤایرۆسەکە بوون.