دوای ساڵانێک لە بێ پلانی کارەساتێکی ژینگەیی هەڕەشە لە دەریاچەی ورمێ دەکات

شارەزایانی بواری ژینگە هۆشدارییان داوە کە لە هاوینی ئەمساڵدا دەریاچەی ورمێ بەتەواوی وشک دەبێتەوە، ئەمەش دەرئەنجامی دەیان ساڵەی خراپ بەڕێوەبردن و نەبوونی پلانی زانستی و بێبایەخکردنی هۆشدارییە دووبارەبووەکانی شارەزایانە،.

ناوەندی هەواڵ

 

دەریاچەی ورمێ سەردەمێک یەکێک لە گەورەترین دەریاچە خوێییەکانی جیهان بووە، بە جوانی سروشتی و جۆراوجۆری بایۆلۆجی ناسراوە، هەروەها ڕۆڵی گرنگی لە سەقامگیرکردنی کەشوهەوای ناوخۆیی و پاڵپشتیکردنی ئابووریی کشتوکاڵی و گەشتیاری ناوچەکە، ئێستا ڕووبەڕووی قەیرانێکی ژینگەیی بێ وێنە بووەتەوە کە هەڕەشە لە خودی بوونی خۆی دەکات.

 

مەنسوور سوهرابی، دکتۆر شارەزای زانستە ژینگەییەکان و ژینگە سروشتییەکان، پاش بڵاوکردنەوەی وێنەیەک کە تەختی وشکی دەریاچەی ورمێی تێدابوو، هۆشدارییدا لە کارەساتێکی ژینگەیی نزیک کە هەڕەشە لە دەریاچەی ورمێ دەکات، ئەم وێنەیە بەرجەستەی یەکێک لە گرینگترین و بێ وێنەیترین بارودۆخە ژینگەییەکانی مێژووی هاوچەرخی ئەم تەنە ئاوە دەکات، بە پشتبەستن بە بەڵگەی زانستی بەردەست و دابەزینی ئاستی ئاو، ئێمە پێمان وایە ئەگەری وشکبوونەوەی تەواوەتی دەریاچەی ورمێ تا مانگی ئەیلولی داهاتوو زۆر بەرزە و نزیکە لە ڕوودان.

 

ئەو پسپۆڕە ڕەخنەی لەوە گرت کە بە "وەبەرهێنانی قورس و ناکاریگەر" لە پرۆژە ئەتۆمییەکان و مووشەکییەکان پێناسەی کرد، نەیانتوانیوە ڕێگرییەکی کاریگەر بەدەستبهێنن، داوای کرد هەوڵەکان لەسەر بەڕێوەبردنی بەردەوامی سامانە سروشتییەکان و پاراستنی ئیکۆسیستەمی بەنرخی ناوخۆیی چڕ بکرێتەوە، درێژەدان بەم سیاسەتانە، وڵاتی بە ملیارەها دۆلار ڕزگار دەکرد، ڕێگری لە لەناوچوونی دەیان تاڵاو و سەرچاوەی ئاوی گرنگ دەکرا.

 

سەرەڕای ئەو هۆشدارییە دووبارەبووانەی کە ساڵانێکە لەلایەن شارەزایانی ژینگەییەوە سەبارەت بە داهاتووی دەریاچەی ورمێ دەرکراون، بەڵام ڕاستییەکە نەبوونی هیچ پلانێکی زانستی و هەمەلایەنە و بەردەوام بۆ زیندووکردنەوەی دەریاچەی ورمێ ئاشکرا دەکات، خراپتربوونی دۆخەکە دەگەڕێتەوە بۆ ناتەواوی پڕۆژەکان و بڕیاری ئارەزوومەندانە و نەبوونی خواستی سیاسی و خراپ بەڕێوەبردنی پێکهاتەیی، ئەمەش وایکردووە وشکبوونەوەی دەریاچەکە نزیکبێت لە ڕوودان.

 

لەم ساڵانەی دواییدا گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی بارانبارین و کونکردنی بیرەکان بەبێ کۆنترۆڵ، دروستکردنی ژمارەیەکی زۆر لە بەنداو لەسەر لقەکانی دەریاچەکە بەشداربوون لە خێراکردنی تێکچوونی ژینگەی دەریاچەکە.

 

دەرئەنجامەکانی وشکبوونەوەی دەریاچەی ورمێ تەنیا لە ژینگەدا سنووردار نییە، هەڕەشەی ڕاستەقینەیە بۆ سەر تەندروستی و بژێوی ملیۆنان هاوڵاتیانی ناوچەکە دەکەن، لەڕێگەی زریانی خوێیەوە کە زەوی کشتوکاڵی وێران دەکات، نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسە بڵاودەکاتەوە و کۆچکردنی زۆرەملێ زیاد دەکات.

 

شارەزایانی ژینگە جەخت لەوە دەکەنەوە کە پەرەنەدان و جێبەجێنەکردنی پلانی ڕزگارکردنی ڕاستی، لەگەڵ نەبوونی ڕوونی و لێپرسینەوە، ڕێگەی خۆشکردووە بۆ داڕمانی ئەم ئیکۆسیستەمە، دەریاچەی ورمێ لە ڕوانگەی ئەوانەوە بووەتە قوربانییەکی دووانە: لە لایەک قەیرانی ئاو و لە لایەکی دیکەوە، هەڵبژاردەی سیاسیی چەواشەکارانە و پشتگوێخستنی سیستماتیکی پرسە ژینگەییەکان لە پێشەنگایەتیەکانی بڕیاردانی ئێراندا