لە مانگی تشرینی دووەمدا ٢٩ ژن کوژراون
پلاتفۆڕمی "ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگیرن" بڵاوی کردووە، لە مانگی ڕابردوودا ٢٩ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە تورکیادا کوژراون. ئەستەنبوڵ

پلاتفۆڕمی "ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگیرن" بڵاوی کردووە، لە مانگی ڕابردوودا ٢٩ ژن لەلایەن پیاوانەوە لە تورکیادا کوژراون.
ئەستەنبوڵ
پلاتفۆڕمی "ئێمە کوشتنی ژنان ڕادەگیرین" ڕاپۆرتی لەبارەی ئامارەکانی کوشتن لە مانگی تشرینی دووەمدا لە وڵاتی تورکیادا بڵاوکردەووە، کە لەو ڕاگەیاندنەکان و ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکاندا کوشتنی ژنان بڵاوکراوەتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکە لە ماوەی ئەو مانگی ڕابردوودا ٢٩ ژن لەلایەن پیاوانەوە کوژراون، کە نەیانویستووە هاوسەرگیری بکەن یاخود ویستوویانە لە هاوسەرەکانیان جیاببنەوە.
لەو ٢٩ ژنە ١٠ لەلایەن هاوسەرەکانیانەوە کوژراون، چوار ژنیان لەلایەن ئەو پیاوەی هاوسەری بووە کوژراوە، یەکێکیش لالەیەن براکەی، یەکێک لەلایەن کوڕەکەی، دوو ژنیش لەلایەن کەسوکاریەوە کوژراون.
لە ڕاپۆرتەکەدا پلاتفۆڕمەکە ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کە ئەوان هیچ کات دەستبەرداری پەیمانی ئەستنەبوڵ نابن، دەڵێن "ژنان ڕێککەوتننامەی ئیستەنبووڵ لە ئەجێندای خۆیان و قسەکانیان یان ژیانیان ناکێشنەوە، مافە بەدەستهاتووەکانمان لە ماوەی شەوێکدا بە کشانەوەی واژۆی پیاوێک لە ژیانمان دەرناکەوێت ئێمە بە شێوەیەکی کاریگەر هەردوو پەیماننامەی ئیستەنبووڵ و ڕێکەوتنی ٦٢٨٤لەسەر کێشەکانی خەباتی ڕێکخراومان جێبەجێ دەکەین".