لە ڕۆما فێستیڤاڵێک بۆ بیرهێنانەوەی ناگیهان ئاکارسەل بەڕێوەچوو

فێستیڤاڵی شەهید ناگیهان ئاکارسەل، بە بەشداری ژمارەیەکی زۆری ژنان لە ڕۆما لە لایەن کۆمیتەی ئەوروپای ژنۆلۆژییەوە ئەنجامدرا و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت.

ناوەندی هەواڵ

 

فێستیڤاڵی شەهید ناگیهان ئاکارسەل، بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی ئینتەرناسیۆنالیست لە چەندین وڵاتی جیهانەوە، بۆ ڕێزلێنان لە میراتی ناگیهان ئاکارسەل لە لایەن کۆمیتەی ئەوروپای ژنۆلۆژییەوە ئەنجامدرا و ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت. 

 

یەکەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکە لە ناوەندی کلتوری کوردی ئارارات بەڕێوەچوو، تیایدا کتێبی ناگیهان ئاکارسەل بە ناوی “بۆنی خۆڵ” کە وەرگێڕدراوەتە سەر زمانی ئیتاڵی، ناسێندرا، هەروەها لەسەر هێڵی بەرخۆدان و تێکۆشانی ئاکارسەل گۆرانی وترایەوە.

 

وابڕیاریشە لە دووەم ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا، بەرنامەیەکی کلتوری دەوڵەمەندی بەڕێوەدەچێت، کە گۆرانی بە زمانەکانی کرمانجی، گۆرانی، دملکی، ئیتاڵی و ئیسپانی دەوترێتەوە، هەروەها شانۆی موزیکاڵ لەسەر ژیانی ناگیهان ئاکارسەل و نمایشە هونەرییە جۆراوجۆرەکان نیشان بدرێت.