لە کۆڵۆمبیا فێستیڤاڵی "بۆ ئاشتی ژنان لەسەر سەکۆن" ئەنجام درا

٤٣هەمین فێستیڤاڵی "ژنان بۆ ئاشتی لەسەر سەکۆن"، کە لە شاری بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا ئەنجام درا، ژنان لە سەرانسەری جیهان کۆبوونەوە بۆ ئەوەی لەڕێگەی کەلتوور و هونەرەوە بۆ ئاشتی تێکۆشان بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

٣٤هەمین فێستیڤاڵی ساڵانەی "ژنان بۆ ئاشتی لەسەر سەکۆن" لە ١-٩ ئاب لە بۆگۆتای پایتەختی کۆڵۆمبیا ئەنجام درا. ژنان لە سەرانسەری ئەمریکای باشوور و سەرانسەری جیهان لە ڕێگەی کەلتوور و هونەرەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک کۆبوونەوە. ئامانجی فێستیڤاڵەکە ئەوە بوو لە ڕێگەی کەلتوور و هونەرەوە ژنان یەکبگرن و لە دژی هێزە هەژموونخوازەکان بناغەیەکی هاوبەش بۆ ئاشتی بئافرێنن. 

 

دەوڵەمەند بەرنامەی فێستیڤاڵە 

لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین هونەرمەند، شانۆکار، چالاکوان و سیاسەتمەدار و نوێنەرانی ڕێکخستنەکانی ژنان بەشداربوون. لە بەرنامەی فێستیڤاڵەکەدا سیمینار، شانۆ، مەڕاسیمی یادکردنەوە، وۆرک شۆپ، گفتوگۆی سیاسی و بەرنامەی هونەری پێشکەش کرا. 

 

لە کۆتا ڕۆژی فێستیڤاڵەکەدا پازدەهەمین کۆڕبەندی فرەڕەنگی نێودەوڵەتی ئەنجام درا. لێرەدا باس لە تێکۆشانی ژنان و بەرخۆدانی ئابیا یالا "ئەمریکای لاتین" و لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی کرا. 

 

نوێنەرانی تەڤگەری ژنانی کوردستان لە ئابیا یالا، ژینگەپارێزان، نوێنەری ڕێکخراوە کەلتووری و هونەرییەکان، داکۆکیکارانی مافی پەنابەرانی شەڕ و ڕێکخستنە جۆراوجۆرەکانی ژنان لە بۆگۆتا بەشداری کۆڕبەندەکە بوون.  

 

پانێڵی "فاشیزم چۆن لەناودەبرێت"

لەم پانێڵەدا لەسەر فاشیزم، شەڕ، تێکۆشان بۆ ئیکۆلۆژیا و پێویستی یەکێتی لە ڕێکخستنی ژناندا گفتوگۆ کرا. 

 

پاتریکا ئاریزا، دەرهێنەری شانۆ، وەزیری پێشووی ڕۆشنبیری کۆڵۆمبیا وتی: فاشیزم نەک هەر بە کودەتا، لە هەمانکاتدا لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە دێتە سەر دەسەڵات. کەلتووری فاشیست لە مێشکی کۆمەڵگەدا جێی گرتووە. تێکۆشانی کەلتووری زۆر گرنگە. ئێمە بە یەکێتی ژنان ئەم تێکۆشانە بە سەرکەوتن دەگەیەنین." 

 

بۆ ئاشتی گرنگی تێکۆشانی هاوبەش 

لە گفتوگۆکاندا ئاماژە بە یەکێتی تێکۆشانی ژنان، پاراستنی خاک، ڕۆڵی کولتوور و یادەوەری مێژوویی لە بونیاتنانی ئاشتیدا کرا. چالاکییەکە بە بەشداری ١٥ پانێڵست و هەشت گروپی کەلتووری کۆتایی هات. 

 

لە کۆتاییدا گۆرانی کوردی "شەرڤانانی ئازادی" پێشکەش کرا و کولتووری بەرخۆدانی گەلی کورد ناسێندرا.