لە حەلەب بانگەوازی بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کرا

دەستپێشخەری ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ڕایگەیاند، بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ڕێبەری گەلی کورد بەربەستێکە لەبەردەم چارەسەری سیاسی، خەباتی هاوبەش بۆ ئازادی جەستەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان چڕتر

حەلەب

 

دەستپێشخەری ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم ناوەندی کۆنگرەی ستار لە گەڕەکی شێخ مقسودی شاری حەلەب ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە،  ڕزگەیاندراوەکە لەلایەن نەسرین محەمەد، ئەندامی دەستپێشخەری و بە ئامادەبوونی ئەندامانی دەستپێشخەری و نوێنەری لایەنە سیاسییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی خوێندرایەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە: ئێمەی ژنانی حەلەب لە چوارچێوەی هەڵمەتی 'دەمەوێت چاوپێکەوتن لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان بکەم'، نامەیەکمان نووسیوە،

لە نامەکەدا باوەڕمان بە بانگەوازەکەی بۆ ئاشتی دەردەبڕێت کە لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا پێشکەشی کردووە، هەروەها داوای کۆتاییهێنان بە ململانێی چەکداری و دامەزراندنی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی لەسەر بنەمای دادپەروەری و بەشداری سیاسی ئاشتیانە دەکات.

 

"سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا دژی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤە"

ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە، بانگەوازی ئاشتی و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتی هەنگاوێکی هێمای نەبووە، بەڵکو دەستپێشخەرییەکی سیاسی بەرپرسیارانە بووە کە هەوڵدەدات کۆتای بە سەردەمی شەڕ و کاولکاری بهێنرێت،  دەرگای گفتوگۆ و پێکەوەژیان لە نێوان گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بکاتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەی دوێنێدا هاتوە، کە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی دیموکراتی هێشتا لەسەر ئەم بانگەوازە بەردەوامە ، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە ڕاستی وەڵامی ئەو بانگەوازە ناداتەوە، سیاسەتی گۆشەگیری و پەراوێزخستنی سیاسی و یاسای لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەردەوامە لە زیادبوون، سیاسەتەکانی دەوڵەتی تورکیا پێچەوانەی پێوەرە نێودەوڵەتییەکانی مافەکانی مرۆڤە.

 

"ئێمە قبوڵ ناکەین کە دۆسیەی ئاشتی ببێتە ئامرازێکی سیاسی"

لە ڕاگەیەندراوەکەدا، ئاماژە بەوە کراوە، کە حکومەتی تورکیا بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە هەنگاوێکی ڕاستەوخۆ بەرەو پرۆسەی ئاشتی دەبینێت، وتیشی :  ئێمە قبوڵ ناکەین کە دۆسیەی ئاشتی ببێتە بەڵگەنامەی دانوستان و دەبێت سەرکردایەتی ئەو بانگەوازە ڕەتبکرێتەوە.

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، کە ئەگەر دەوڵەتی تورکیا بەم شێوەیە درێژە بە سیاسەتەکانی بدات ئەوا بەردەوام دەبێت لە هەڵمەتی ئازادی خۆی و ئازادی زیندانیانی سیاسی و پەنا دەبات بۆ ڕێکخراوە یاساییەکان و ئەندامانی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ لێپرسینەوە لە ئەنقەرە و بەهەمان شێوە خەباتی هاوبەشی ژنان لە دژی زیادبوونی سەرکوت چڕتر دەکانەوە.