لە هەڵەبجە دوو ژن کوژران کە دایک و کچن

لە هەڵەبجە تەرمی دوو ژن کە کوژراون گەیەندرانە نەخۆشخانە، بەپێی زانیارییەکان دایک و کچن.

هەڵەبجە 

 

ئەمشەو ٦ی ئەیلوول، لە گەڕەکی باخی میری هەڵەبجە دوو ژن کوژران و تەرمەکانیان گەیەندرانە نەخۆشخانە، بەپێی زانیارییەکان ئەو دوو ژنە دایک و کچن.

 

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر ئاژانسەکەمان پەیوەندی کرد بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەڵەبجە، رووداوەکەی پشتڕاست کردەوەو هیچ زانیارییەکی نەدا.

 

ئەوە لەکاتێکدایە، درەنگانی شەوی ٤ی ئەیلوول، لە شارۆچکەی دەربەندیخانی سەربە پارێزگای سلێمانی، پیاوێک دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵەوە هێرشی کردە سەر هاوژینەکەی و کوشتی.

 

بە پێی ئاماری کۆکراوەی ئاژانسەکەمان، لە مانگی ئابدا سێ ژن کوژران و ٥ ژنیش بە گوماناوی گیانیان لەدەستداوە، هەروەها لە مانگی تەمووزدا ٩ ژن کوژراون یان بە شێوەیەکی گوماناوی گیانیان لەدەستداوەو هەوڵی کوشتنیان دراوە.