"لە هاتای دەرفەتێکی کەم هەیە، پێویستیەکی زۆر هەیە"

مانگێک بەسەر ئەو بوومەلەرزەیەدا تێدەپەڕێت کە بووە هۆی وێرانکاری گەورە، بەڵام پێداویستیی زیانلیکەوتووانی بوومەلەرزەکە دابین نەکراوە، سەڤیلای ئەڵماس ئاماژەی بەوەکرد کە دەرفەتەکان کەم بوون و پیویستییەکانیان زۆرن.

مەدینە مامەدئۆغلو

 

هاتای-دوای بوومەلەرزەکە لە هاتای ژیان بەردەوامە، بوومەلەرزە بەردەوامە لەو شارەی کە شەپۆلێکی گەورەی کۆچبەران هەیە، ئەوانەی ڕزگاریان بووە بۆ ژیان تێدەکۆشن، تیمە خۆبەخشەکان بەشدارن لە خەبات بۆ هاوکاری ڕزگاربووانی بوومەلەرزەکە کە لە زۆربەی شارەکاندا بە پشتیوانی خەڵک ڕزگاریان بووە، لە نەبوونی پشتیوانی و گۆڕانکاری لە ڕۆژەڤی سیاسیدا ماندوو بوون.

 

"ئەوەی ئێمەی لەسەر پێی خۆمان هێشتەوە یەکگرتن بوو"

سەڤیلای ئەڵماس، سکرتێری لقی هاتای ئیگیتیم سەن کە ئەویش زیانلێکەوتووی بوومەلەرزەکەیە لە سەرەتای پرۆسەکەوە بە خۆشەویستییەوە پشتگیری گەلەکەی دەکات وتی: "لە ڕووی ئاساییکردنەوە لە شارەکەدا هیچ پێشکەوتنێک ڕووینەداوە و ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی هاوڵاتیان بووەتەوە زۆر سەختن، ئێمە بە یەکگرتن توانیمان کەمێک لەسەر پێی خۆمان بوەستین، نەمانتوانی کێشەی زۆر گەورە چارەسەر بکەین چونکە کێشەکانی ئێستا زۆر جدین، بەڵام ئێمە زۆر بە باشی یەکمان گرتووە".

 

"ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر تەنیا بووین"

سەڤیلای ئەڵماس ڕایگەیاند کە ئەوان بۆ ماوەیەکی زۆر لە دوای بوومەلەرزەکە تەنیا بوون و چەند ڕۆژێک بەبێ یارمەتی ماونەتەوە، لە بەردەوامی قسەکانیدا وتی: "خەڵک بەبێ ئەوەی بزانن کە ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێدەهێڵن و ناتوانن خۆشەویستەکانیان ببینن، ئەو ڕۆژە ڕۆژێکی باراناوی بوو، خەڵک هەوڵیاندا خۆیان گەرم بکەنەوەو ئاگریان کردەوە گەیشتن بە پێداویستییە سەرەتاییەکان زۆر زەحمەت بوو، وێرانی زۆر هەبوون و بەداخەوە کاری گەڕان و ڕزگارکردن لە کاتی خۆیدا دەستیپێنەکرد بۆ ماوەی سێ ڕۆژ دواکەوت، خەڵک خۆیان لێرە بوون  و هاوکاری یەکتریان کرد، ئەوانەی چاوەڕێی ڕزگارکردنی خۆشەویستەکانیان دەکەن لە دۆخێکی جیاوازدان ئێمە بە بارودۆخێکی زۆر جدیدا تێپەڕیین، ئازارەکە گەشەی کرد و ئێمە بۆ ماوەیەکی زۆر تەنیا بووین لەم ئازارەدا".

 

"نابێت ڕۆژەڤ بگۆڕدرێت"

سەڤیلای ئەڵماس کاردانەوەی لەسەر ئەوە هەبوو کە ڕۆژەڤ لەبری ناوچەی بوومەلەرزە هەڵبژاردنە و لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: "خەڵک لێرە لە ژیانێکی ئاساییدا نییە،  ئێستا ئازار و ماتەمینی زۆریان هەیە، ئەمە شتێک نییە کە لە چەند ساڵێکدا ڕووبدات، بەڵام لەلایەکەوە ڕۆژەڤ دەگۆڕێت بۆ هەڵبژاردن،  ڕۆژەڤ لە یارمەتیدانی خەڵک بۆ پەیوەندیکردن بە خەڵک و چونە ناو هەڵبژاردنەوە دەگۆڕیت، ئێمە زۆر ناڕەحەتین لەگەڵ ئەمە  کاتێک لە کارەساتێکی وەهاداین، دڵخۆش نین کە ڕۆژەڤ بەم شێوەیە دەگۆڕێت".