پێنج ژن لە تەکساس لەسەر قەدەغەکردنی لەباربردن سکاڵایان کرد

پێنج ژن لە تەکساس سەڕەرای ئەوەی ڕووبەڕووی مەترسییەکانی تەندروستی و هەڕەشەی ژیان بوونەتەوە، ڕەتکراونەتەوە بۆ لە لەباربردن و بەوهۆیەوە سکاڵایان لە ویلایەتەکە کردووە.

 

ناوەندی هەواڵ

 

لە تەکساس بەبیاوی جێبەجێکردنی یاساکانی دەوڵەت، پزیشکەکان تەنانەت لە دۆخی مەترسیدارو کەوتنە ناو بارودۆخی گیان لەدەستدانیش لە ترسی دادگاییکردن، لەباربردنی کۆرپەلە ڕەتدەکەنەوە.

 

سەنتەری دادپەروەری زاوزێ ناوی ٥ ژنی بە ناوەکانی "ئاشلی براندت، لۆرین هاڵ، لۆرین میلەر، ئانا زارگاریان و ئاماندا زوراوسکی" و دوو دابینکەری تەندروستی تۆمار کردووە کە سکاڵاکەرن و ئەو ٥ ژنە لە کاتێکدا بەهۆی دووگیانییەوە تووشی سەختی و نالەباری بارودۆخی تەندروستی بوون، ڕێگەیان پێنەدراوە مافی لەباربردن بەکاربهێنن و لێیان قەدەغکراوە.

 

نانسی نۆرساپ، سەرۆکی سەنتەری دادپەروەری زاوزێ لەوبارەیەوە وتی: "ئێستا مەترسیدارە کە دووگیان بێت لە تەکساس".

 

ئەو سکاڵایەی کە لەلایەن ٥ ژن و دوو دابینکەری تەندروستی تۆمارکراوە لە ٩١ لاپەڕە پیکدێت و داوای سزایەک دەکات کە یاسای تەکساس و هەڵوێستی لەسەر "فریاکەوتنی پزیشکی" بۆ ژنانی دووگیان کە ڕووبەڕووی مەترسییە تەندروستییە ترسناکەکان دەبنەوە، ڕوونبکاتەوە.

 

ئەنجومەنی یاسادانانی تەکساس کە لەژێر کۆنترۆڵی کۆماریدایە، لە پێشەوەی یاسادانانی دژە لەباربردندا بووە بە یەکەم