لە داقوق ژنێک بە سوتاویی گیانی لەدەستدا
پزیشکێک لە نەخۆشخانەى داقوق ئاماژەی بەوەکرد کە ژنێک لە شارۆچکەی داقوق ئاگری لە جەستەی بەرداوە و گیانی لەدەستداوە. ناوەندی هەواڵ
پزیشکێک لە نەخۆشخانەى داقوق ئاماژەی بەوەکرد کە ژنێک لە شارۆچکەی داقوق ئاگری لە جەستەی بەرداوە و گیانی لەدەستداوە.
ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی ڕۆژنیوز لە زاری پزیشکێکی نەخۆشخانەی داقوقەوە بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تەرمى ژنێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانە کە لەناو ماڵەکەی خۆیدا بەنزینی بەجەستەی خۆیدا کردووە و خۆی سوووتاندووە، بەهۆی زۆریی ڕێژەی سووتاوییەکەیەوە دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.
ئەو پزیشکە ئاماژەی بەوەشکردوە، کە بەپێی زانیارییەکانیان هۆکاری خۆسووتاندنی ژنەکە ئەوەبووە کە “هاوژینەکەی ژنی دووەمی هێناوە".
تەرمی ژنەکە بەمەبەستی توێکاریی گواستراوەتەوە بۆ پزیشکی دادیی کەرکوک و لێکۆڵینەوەش لە ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.