لە بناری قەندیل یادی شەهید ڤیان بەرز ڕاگیرا

بە دەستپێشخەری ئەنجومەنی گەلی بناری قەندیل و بە بەشداری ژمارەیەکی بەرچاو لە ژنانی بناری قەندیل، لە ساڵیادی شەهیدبوونیدا ڤیان سۆران بەبیرهێندرایەوە.

ناوەندی هەواڵ 

 

شەوی ڕابردوو ٢ی شوبات، بە بەشداری ژنانی گوندەکانی دەوروبەری قەندیل و بە دەستپێشخەری ئەنجوومەنی گەلی بناری قەندیل لە گوندی کوزینە بە پیشاندانی سینەفزیۆنێک ١٩ـەمین ساڵیادی ڤیان جاف لە بناری قەندیل بە شکۆوە کرایەوە.

 

سەرەتای مەڕاسیمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ شەهیدانی ڕێگای ڕزگاری دەستیپێکرد، دواتر کورتە فیلمێک سەبارەت بە ژیان و تێکۆشانی شەهید ڤیان پیشاندرا و دواتر ژنان گفتوگۆیان سەبارەت بە دۆخی ئێستای ژنان کرد، دواتریش لە بەردەوامی مەڕاسیمەکەدا، باس لە ژیان و تێکۆشانی شەهید ڤیان کرا.

 

شەهید لەیلا والی حسێن ناسراو بە (ڤیان جاف یان ڤیان سۆران)، لە ساڵی ١٩٨١ لە سلێمانی دایکبووە، لە ساڵی ١٩٩٧ بەشداری ڕیزەکانی گەریلاکانیی ئازادییی کوردستان دەبێت، هەر لەمنداڵییەوە هەستیی بە زوڵم و ستەمیی سیستمیی کۆمەڵایەتیی کردووە و پێی پەسەند نەکراوە، هەربۆیە هەمیشە ڕووبەڕووی ئەو ئەقڵییەتە کۆنەپارێزە بووەتەوە، کە ژنی بێ ئیرادە کردووە.

 

لە شەوی ١لەسەر ٢ی شوباتی ساڵی ٢٠٠٦، لە دژی پیلانگێڕییی نێودەوڵەتیی دژی ڕێبەر ئۆجالان، لە ناوچەی حەفتانین لە چالاکییەکی گیانبازییدا ئاگر لە جەستەی بەردەدات و شەهید بوو.