چالاکوانانی مەخموور: دەوڵەت دەڵێت ئاشتی بەڵام کردەوەکانی جیاوازن

ژنە چالاکوانانی بەشداری ئێشکگری لە کامپی مەخموور ئیرادەی خۆیان بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی و ڕایانگەیاند: دەوڵەتی تورکیا دەڵێت ئێمە ئاشتیمان دەوێت بەڵام بە قسەکانی کار ناکات.

نوپەلدا دەنیز

 

مەخموور – چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" لە ٢٠ی تەمووزی ٢٠٢٣ بە ئامانجی دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردووە، کە ماوەی ٢٦ ساڵە لە زیندانی ئەمنی باڵای جۆری ئێف زیندانی کراوە، هەڵمەتەکە لە ژێر بارودۆخی سەختی گۆشەگیریدا دەستی پێکرد، بە ئیرادەیەکی زۆرەوە بەردەوامە.

 

ژنە چالاکوانانی ئێشکگری کامپی مەخموور سەبارەت بە چڕبوونەوەی گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد و ئیرادەیان بۆ درێژەدان بە چالاکییەکە بۆ ئاژانسەکەمان قسەیان کرد.

 

"ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی هەموو مرۆڤایەتییە"

چالاکوان قومری تونچ ڕایگەیاند، بیر و فەلسەفەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە سەرانسەری جیهاندا بڵاودەبێتەوە و وتی: ڕێبەر ئاپۆ ماوەی ٢٦ ساڵە لە ئیمرالی لەژێر گۆشەگیریی تونددا ڕاگیراوە، بەڵام سەرەڕای ئەمەش، بیر و فەلسەفەی ڕێبەر وایە هێشتا لە ژیاندایەو لە هەموو جیهاندا بڵاودەبێتەوە، لە سەرانسەری کوردستان و جیهان بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر چالاکیی جۆراوجۆر بەڕێوە دەچێت، ڕێبەر ئاپۆ پێشەنگی هەموو مرۆڤایەتییە، هەر بۆیە دەوڵەتی تورک هێندە هێرش دەکاتە سەر گەلی کورد و ڕێبەر، دەوڵەتی تورکیا دەڵێت ئاشتیمان دەوێت، بەڵام لە ئاست قسەکانیدا نییە.

 

"چالاکییەکەمان بە ئیرادەیەکی زۆرەوە بەردەوامە"

قومری تونچ باسی ئیرادەی خۆی لە ئێشکگرییە کرد کە زیاتر لە ساڵێکە بەردەوامە و وتی: چالاکییەکەمان نزیکەی دووساڵە بە ئیرادەیەکی گەورە و بەرنامەی جۆراوجۆرەوە بەردەوامە، ئێمە لە کاتی چالاکییەکەدا گوێ لە ئارگیومێنت و بەرگرینامەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەگرین، تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت، هەرچی لە تواناماندا بێت دەیکەین و درێژە بە خەباتی خۆمان دەدەین.

 

"خەباتی ئێمە تا کۆتایی بەردەوام دەبێت"

زەمێ دەنیز ئاماژەی بەوەکرد، داواکارییەکەیان ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەو وتی: ڕێبەر ئاپۆ ٢٦ ساڵە لە زینداندایە. چەند جارێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ کۆبوینەوە، بەڵام ئەمە بەس نییە، ڕێبەر ئاپۆ دەبێت لە ڕووی جەستەییەوە ئازاد بێت و پێکەوە ژیانێکی ئازاد بژین.

 

زەمێ دەنیز وتیشی: دەوڵەتی تورکیا لە لایەک وتووێژ ئەنجام دەدات، لە لایەکی دیکەش بەردەوامە لە هێرشەکانی و وتی: ئێمە ئەمە قبوڵ ناکەین و خەباتی خۆمان زیاتر دەکەین، نزیکەی دوو ساڵە ئەو ئێشکگرییە بە مۆڕاڵێکی بەرزەوە بەردەوامە، وەک خەڵکی کامپەکە هەموو شتێک بۆ ڕێبەر ئاپۆ دەکەین و تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد نەبێت دەستبەرداری خەباتی خۆمان نابین.

 

"تا ڕێبەر ئاپۆ ئازاد دەبێت بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان"

میراری نەروەهی سەبارەت بە ئامانجی ئێشکگرییەکە وتی: پێش هەموو شتێک هەموو شەهیدانی ئەم مانگەم بەبیردەهێنینەوە، هەڵمەتەکەمان بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ نزیکەی دوو ساڵە بەردەوامە، ئامانجی چالاکییەکەمان ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆیە، ئێمە بە کردار گوێ لە دیدگا و تێڕوانینەکانی ڕێبەر دەگرین.

 

میراری نەروەهی لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: دەوڵەت دەڵێت ئاشتی، بەڵام کردەوەکانی جیاوازن، پرۆسەی ئاشتی تەنیا بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەبێت.