چالاکوانانی مافی مرۆڤ داوا دەکەن هەڵوێست بەرامبەر سەركوتكردنی بەهاییەكان نیشان بدرێت

گرووپێک لە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەڵمانیا لەبارەی سەرکوتکردنی هاوڵاتییان و ژنانی بەهایی لە ئەسفەهان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە لە نامەیەکدا داوا دەکەن هەڵوێست بەرامبەر سەركوتكردنی بەهاییەكان نیشان بدرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

گرووپێک لە چالاکوانانی مافەکانی مرۆڤ لە ئەڵمانیا لەبارەی سەرکوتکردنی هاوڵاتییان و ژنانی بەهایی لە ئەسفەهان لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە نامەیەکیان ئاڕاستەی مارتن هۆرن، سەرۆکی شارەوانی فرایبورگ و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکەیان کرد.

 

لە نامەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، سەڵاتدارانی ئەسفەهان نەک هەر لە بەرامبەر ئەم کارانەدا بێدەنگ بوون، بەڵکو لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان و هەواڵگریەکانیش هاوکاریی دەکەن بۆ سەرکوتکردنی بەهاییەکان.

 

لە مانگی رابردوودا ١١ ژنی بەهایی لە لایەن دەسەڵاتدارانی ئێرانەوە زیندانیی کران، جگە لە زیندانیکردن ڕووبەڕووی قەدەغەکردنی چوونە دەرەوەی وڵات و سزای دارایی و بێبەشبوون لە خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان بوونەوە.

 

ماوەی ٢٥ ساڵە ڕێککەوتننامەی خوشکایەتی نێوان هەر دوو شارەکە فرایبورگ و ئەسفەهان کراوە، هەربۆیە نامە ئاڕاستەی سەرۆکی شارەوانی فرایبورگ و ئەندامانی ئەنجوومەنی شارەکە کرا.