ژەهراوی کردنی خوێندکارانی "محەمەدیار" لە یەکەم ڕۆژی ساڵی خوێندن

لە شاری "محەمەدیار" سەر بە شاری نەقدە چەند خوێندکارێکی قوتابخانەی کچان ژەهراوی بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ دووشەممە، لە یەکەم ڕۆژی دوای پشووی ساڵی نوێ، خوێندکارانی پۆلێکی قوتابخانەی کچان "٢٢ بەهمەن" لە شاری "محەمەدیار" سەر بە شاری نەقدە لە پارێزگای ئورومیە ژەهراوی کران و بۆ نەخۆشخانە گواسترانەوە.

 

دوای ئەو زنجیرە ژەهراویبوونەی کە لە مانگی ئاداری ساڵی ٢٠٢٣ گەیشتە لوتکە و چەند هەزار خوێندکار بە گازی کیمیایی لە قوتابخانەکاندا ژەهراوی بوون، لە یەکەم ڕۆژی خوێندنی ساڵی نوێدا کچانی قوتابخانەی "٢٢ بەهمەن" لە محەممەدیار نەقدە ژەهراوی کران و چوار بۆ پێنج قوتابی بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی ئەم شارە گوازرانەوە.

 

هێرشی ژەهراویکردن بۆ سەر قوتابخانەکانی کچان لە پاییزی ساڵی ڕابردوودا دوای وتنەوەی دروشم و بزووتنەوە ناڕەزایەتییەکان لە  دژی ڕژێمی ئێران دەستیپێکرد.

 

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە وتنەوەی دروشم لە قوتابخانەکانی کچان لە هەمان کاتدا لەگەڵ ڕاپەڕینی سەرتاسەری "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێکرد.

 

بە وتەی شارەزایانی زنجیرەکە، ژەهراویکردن لە قوتابخانەکانی کچان لەلایەن گروپەکانی "ئاگر بە ئارەزووی خۆیان" ئەنجام دەدرێت کە دژی پەروەردەی کچانن.

 

دەوترێت تاقمەکانی "ئاگر بە ئارەزووی خۆیان" کەسانێکن کە پەیوەندییان بە ڕژێمی ئێرانەوە هەیە و لەدەرەوەی دامودەزگا فەرمییەکانن و ئامانجیان پاراستنی بەها ئایدۆلۆژییەکانی ڕژێمی ئێرانە و لەگەڵ پارێزبەندی دادوەریدا دەسەڵاتی بەرفراوانیان هەیە.